بابه‌ت: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

سڵاو،
مۆدێلی Clientscript بۆ دانانی ته‌نیشته‌په‌ڕه‌ که‌ جوانیه‌کی باش ده‌به‌خشێت به‌ سایته‌کانتان،
داوای لێبوردنیش له‌ هاوڕێیان ده‌که‌م که‌ که‌مێک دواکه‌وتم له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌ریساڵه‌وه‌ بوو.
هیوادارم بم به‌خشن و ئه‌م مۆدێله‌ ببێته‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان

له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ مۆدێله‌که‌ دابگره‌،
http://webchinupload.com/files/Clientscript_Joomla.zip

پاشان له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌کی پێشوو چۆنه‌یتی بارکردن و دامه‌زراندنی مۆدێلم ڕوون کردۆته‌وه‌
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=13804
هه‌نگاوه‌کانی دامه‌زراندی بکه‌ و ته‌نها له‌ کاتی دیاری کردنه‌که‌ ئه‌م مۆدێله‌ دیاری بکه‌،

پاشان ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن کۆتای هات، پاشان بۆ چالاک کردنی و ڕێکخستنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌که‌ین:
بڕۆ بۆ درێژکراوه‌کان پاشان ڕێکخستنی یه‌که‌ سه‌ربه‌خۆکان
له‌وێ به‌م ناوه‌ هه‌یه‌ Боковая реклама کرته‌یه‌کی لێ بکه‌،

پاشان بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان دیاری بکه‌یت سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌،
http://webchinupload.com/files/1_29.png
خۆی لێره‌ له‌ چه‌ند شوێن ئه‌توانی ئه‌م کاره‌ بکه‌یت، کارێکی زۆر باش و جوان ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ ئه‌توانی له‌ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی سایته‌که‌تدا وێنه‌یه‌ک بێت که‌ ئه‌توانی له‌وانه‌ی خوارخۆی دووباره‌ ڕێکی بخه‌یه‌وه‌ و شوێنی ده‌رکه‌وتنه‌که‌ی بگۆڕیت.

ئه‌توانی له‌ ڕێگه‌ی FTP یه‌وه‌ وێنه‌کان بگۆڕی
بڕۆ بۆ ئه‌م شوێنه‌ : Modules >>> Mod_paper >>> images

پاشان خزمه‌تگوزاریه‌کی تری ئه‌م مۆدێله‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌کاتی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م په‌ڕه‌ ده‌که‌یه‌وه‌ مۆزیکێک هه‌ڵبێ وه‌ که‌ داخرایه‌وه‌ مۆزیکێکی تر،
هه‌ر له‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م ڕێک خستنانه‌ت ئه‌مه‌ هه‌یه‌ سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌،
http://webchinupload.com/files/2_23.png

وه‌له‌ خوارتر ئه‌توانی قه‌باره‌ی وێنه‌کان ڕێکبخه‌یت، به‌ڵام پێویست ناکات:)

پاشان له‌ناو سایته‌کانتان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت،
http://webchinupload.com/files/3_19.png

سوپاس.

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

ده‌ست خۆش، تاقی ده‌که‌مه‌وه‌ بزانم چۆنه‌.

ماڵپه‌ڕی کـــــــــۆڕه‌ک تــیڤی

www.Korak.Tv

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

هیوادارم سوودی هه‌بێت.

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

دەست خۆش كاك گەیلان هەربژی دەستت خۆش

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

ده‌ستت خۆش بۆ دانانی ئه‌م مۆدیۆله‌،
وابزانم فێری روسیش بووێت;).

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

cold fire نووسی:

ده‌ستت خۆش بۆ دانانی ئه‌م مۆدیۆله‌،
وابزانم فێری روسیش بووێت;).

سوپاس مامه‌ گیان
مرووری زه‌مه‌ن وات لێده‌کات فێری هه‌موو شتێک بیت !

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

ئایا له‌و کاره‌ ده‌کرێت بۆ وۆرد پرێس ؟یعنی کۆد هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ وۆرد پریس ؟

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

پێشتر له‌ مه‌کۆی خۆی شتێکی وا دانرا بوو،
بۆی بگه‌ڕێ ئه‌یدۆزیه‌وه‌

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

nazanm bo kak gaialan aw karanae wtt hamwm krd balam aw moda zyad nabw

گه‌وره‌ترین ئاواتم ئه‌وه‌یه‌...
بچوکترین ئاواتم بێته‌ دی...

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

مه‌به‌ستت چیه‌ که‌ ده‌ڵێی زیاد نه‌بوو؟

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

منیش کارەکانم کرد بەلام دەر نەکەوت

www.xarand.com ماڵپه‌ێکی هه‌مه‌ره‌نگ و پڕ زانیاری

وه‌ڵام: [Modules-Clientscript] بۆ دانانی ته‌نیشته‌ په‌ڕ+به‌خشینی جوانیه‌ک به‌ وێب سایته‌کانتان

لای من کاردەکات زۆر جوانە دەستت خۆشبیت کاک گەیلان....