بابه‌ت: ٣ پرسیار

سلاو
ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌رك نه‌بێت وه‌لامم به‌نه‌وه‌ زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م:
١- جۆن بانه‌ر بگۆرم؟
٢- جۆن هه‌وال دانێم له‌ په‌ره‌ی یه‌كه‌مدا؟ زۆر هه‌ولمدا له‌هه‌مو به‌شه‌كاندا شتم نوسی و په‌بلیشم ئه‌كرد به‌لام بلاو نه‌ئه‌بۆوه‌ نازانم هۆكه‌ی جییه‌؟
٣- تێمپله‌یتێكم دابه‌زاندووه‌ ئه‌مه‌وێ ته‌نها ره‌نگی باكگراوندو ره‌نگی مینۆكانی بگۆرم جۆن ئه‌م كاره‌ ئه‌كرێ؟
زۆر سوپاس سه‌ركه‌وتو بن.

بۆ مرۆڤی هۆشمه‌ند و ژیر هه‌موو رۆژێک ده‌ست پێکی ژیانێکی نوێیه‌...

وه‌ڵام: ٣ پرسیار

تكایه‌ له‌ داهاتوودا سه‌ردێڕی دروستتر بنووسه‌ بۆ بابه‌ته‌كانت.

١، هه‌موو ڕووكارێك/ Template ـێك بانه‌ری خۆی له‌گه‌ڵه‌، جا سه‌یری بوخچه‌ی ڕووكاره‌كه‌ بكه‌ له‌وێ بانه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌، له‌ پرۆگرامێكی وه‌ك فۆتۆشۆپ بیكه‌وه‌ و ده‌ستكاری بكه‌.
٢، كاتێك هه‌واڵێك بڵاوده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ به‌شی ڕاستدا نووسراوه‌ Publish On Frontpage (پێم وایه‌) ئه‌و خاڵه‌ چالاك بكه‌.
٣، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ Template ـه‌كه‌ له‌ چی پێكهاتووه‌، به‌ گشتیی ڕووكارێكی باش داڕێژراو زۆربه‌ی كات ڕه‌نگه‌كان له‌ نێو په‌ڕگه‌ی CSS دا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، جا سه‌یری په‌ڕگه‌ی CSS ی ڕووكاره‌كه‌ بكه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ٣ پرسیار

كاك ئاسۆ گیان داوای لێبوردن ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌زانم سه‌ردێره‌كه‌م دروست نییه‌ به‌لام زۆر هه‌ولم ما هه‌رسێ پرسیاره‌كه‌ له‌ یه‌ك سه‌ردێردا كۆ بكه‌مه‌وه‌ به‌لام نه‌متوانی ناجار ئه‌وه‌م دانا.
بۆ تێمپلایته‌كه‌ هێشتا سه‌یرم نه‌كردووه‌.
به‌لام بۆ هه‌واله‌كه‌ واشم لێ كردووه‌ به‌لام نایه‌ته‌ ناو مالپه‌ره‌كه‌وه‌ به‌لام كاك ئاسۆ من زۆربه‌ی شته‌كانی ناو جومله‌م ناجالاك كردووه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ری نییه‌؟
بۆ خالی ٣یه‌میش هه‌ولی له‌گه‌ل ئه‌یه‌م.
زۆر سوپاس كاك ئاسۆ گیان خوا ته‌مه‌نت درێژ كا.

بۆ مرۆڤی هۆشمه‌ند و ژیر هه‌موو رۆژێک ده‌ست پێکی ژیانێکی نوێیه‌...

وه‌ڵام: ٣ پرسیار

دڵنیا نیم كه‌ ئه‌و ناچالاك كردنه‌ بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌، به‌شه‌كان چالاك بكه‌وه‌، بزانه‌ چۆن ده‌بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com