بابه‌ت: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

سڵاو پاش ئه‌وه‌ی سکریپته‌که‌م ئه‌پلۆدکرد و هه‌ندێ گۆرانکاریم کرد
هه‌ستام به‌سرینه‌وه‌ی وامزانی وه‌ک phpbb دوای ئه‌توانیت دایمه‌زرێنیته‌وه‌ وله‌جیاتی instal تۆ upgrade هه‌لده‌بژیری و کێشه‌ نابێ
به‌لام دوای که‌ محاوه‌له‌ی دامه‌زراندنم کرده‌وه‌ نه‌یده‌کرد....چومه‌ مه‌له‌فی کۆفیگ سه‌یرده‌که‌م بۆشه‌

ئێستا چارم چییه‌؟

ئایا چۆن دایمه‌زرینمه‌وه‌ محاوه‌له‌م کرد ئه‌ڵێ ئه‌م داتا به‌یس و ناوه‌ تۆماره‌ ناهه‌قیشی نییه‌ راست ده‌کات ههههههه
ئایا ده‌کرێت مه‌له‌فیکی کۆنفیگی هه‌مان سکریبت واته‌ php-funsion به‌ پرکراوه‌ی بێنم و زانیاریه‌کانی خۆمی تیا بنووسم؟
گه‌روایه‌ ئه‌و مه‌له‌فه‌م چۆن ده‌ست که‌وێت

یاخوود گه‌ر ده‌توانم وه‌ک phpbb ئه‌پگراده‌ی بکه‌م له‌ جیاتی ئینستاڵ چۆن ده‌کرێت؟

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

په‌ڕگه‌ی config.php ئه‌م نووسینانه‌ی تێدایه‌،

<?php
// database settings
$db_host="localhost";
$db_user="DATABASE-USER";
$db_pass="DATABASE-PASS";
$db_name="DATABASE-NAME";
$db_prefix="fusion_";
define("DB_PREFIX", "fusion_");
?>

ئه‌و زانیاریانه‌ بگۆڕه‌ به‌ زانیاریه‌كانی لای خۆت، جارێكی دیكه‌ باری بكه‌وه‌ شوێنی خۆی، ده‌بێ هه‌موو شته‌كان وه‌ك جاران كار بكاته‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

زۆرسوپاس له‌ ئه‌نجام ئاگادرت ئه‌که‌م....ده‌سته‌کانت خۆش.....

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

wink

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

به‌داخه‌وه‌ هه‌مان ئه‌نجامم وه‌رگرت؟
بێگومان ئه‌بێت ڕێگا چاره‌ هه‌بێت؟

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

كام ئه‌نجام؟
تكایه‌ چیت بۆ ده‌رده‌چێت بینووسه‌.

تكایه‌ ئامرازی به‌ڕێوه‌به‌ر ئاگادار كردنه‌وه‌ به‌كار مه‌به‌، ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نیه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

Unable to establish connection to MySQL
1045 : Access denied for user '...............com'@...............net' (using password: NO)

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوون نییه‌ ئه‌مه‌یان

Unable to establish connection to MySQL
1045 : Access denied for user 'nobody'@'localhost' (using password: NO)

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

زانیاریه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ / Database ـت به‌ هه‌ڵه‌ نووسیووه‌. ده‌ڵێ ناتوانێ په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ بنكه‌ی دراوه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

کاک ئاسۆ زانیاریم هه‌ڵه‌ نه‌نووسیووه‌ براکه‌م
وه‌ک ووتم پێشتر دام مه‌زراندووه‌...به‌ڵام سڕیمه‌وه‌ له‌سه‌ر سیرڤه‌ر....
ئێستا ئه‌مه‌وی دایمه‌زرێنمه‌وه‌.......دانامه‌زرێته‌وه‌و ئه‌و په‌یامه‌م ئه‌یاتێ...
دڵنیام چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ ئه‌بێت هه‌بێت به‌ڵام له‌ ماڵپه‌ڕی کۆمپانیا باسی نه‌کردووه‌....
هه‌مان حاڵه‌تم له‌گه‌ڵ phpbb تووش بووه‌ له‌کاتی دامه‌زراندندا داوای زانیاریه‌کان ده‌کات
له‌ جیاتی ئینستال ئه‌پگراده‌ هه‌ڵ ده‌بژێریت....و  کێسه‌ت نابێ
به‌ڵام له‌ سکریپتی php-funsion  شتی وانییه‌ به‌ڵام ماعقول نییه‌ ده‌بێت...ڕێگا چاره‌ی ئه‌مه‌یان هه‌بێ.

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

سلاو
هیوادام بتوانم یارمتی بده م گه ر کاک ئاسۆ ڕێگام بکات!
کاک سه ردار تۆ له کاتی دابه زاندنی PHP-FUSIONــی یه که م ئایه PREFIX دا تۆ چیت نوسی؟ fusion_ یاخوود؟

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

fusion_

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

سوپاس بۆ هه‌وڵت بۆ یارمه‌تی دان  به‌ڕێزم   fusion_ نوسیووه‌ واته‌ ده‌ستکاریم نه‌کردووه‌...

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

Unable to establish connection to MySQL
1045 : Access denied for user 'nobody'@'localhost' (using password: NO)

واته‌،

زانیاریه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ / Database ـت به‌ هه‌ڵه‌ نووسیووه‌. ده‌ڵێ ناتوانێ په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ بنكه‌ی دراوه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

کاک  ئاسۆ گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ده‌ته‌وێ و هه‌میشه‌ وویستووته‌ هاوکاری بکه‌یت
به‌ڵام  کاتێک ئه‌ڵیم زانیاریم هه‌ڵه‌ نه‌نووسیووه‌ بروا بکه‌...براکه‌م
به‌خوا  شتێک له‌ کۆمپیته‌ر ئه‌زانم........ پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ وه‌ک پرکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی ئیمه‌یلێکه‌
که‌واته‌ به‌ریزت به‌ من ده‌ڵێی نازانم ئیمه‌یڵیک پڕ بکه‌مه‌وه‌؟؟؟؟؟!!...

فه‌رموو سه‌یری ئێره‌ بکه‌

Unable to establish connection to MySQL
1045 : Access denied for user '...............com'@...............net' (using password: NO)
بۆشای یه‌که‌م ناوی دۆماینه‌که‌مه‌  و کردوومه‌ته‌ بۆشای
بۆشای دووهه‌م واته‌ ئه‌وه‌ی پێش نێته‌که‌ ناوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یه‌ که‌ دۆماینه‌که‌م لیکریووه‌

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

نه‌ به‌ڕێز مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك ئه‌و په‌یامه‌ت بۆ بێت واته‌ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ جا له‌ نووسینی كۆده‌كان بێت یان شتێكی دیكه‌، دڵنیاش به‌ كه‌ شته‌كه‌ وایه‌، ئه‌گینا ئه‌و په‌یامه‌ت بۆ نه‌ده‌هات.

به‌ هه‌ر حاڵ،
مه‌رج نیه‌ Mysql Server دۆمه‌ینی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بێت كه‌  دۆمه‌ینت لێ كڕیوو، جا سه‌یری به‌شی یارمه‌تی MySql+Server بكه‌ له‌ Control Panel ی دۆمه‌ینه‌كه‌ت بزانه‌ ده‌بێ چی بنووسی.

ئایا ئه‌و بنكه‌ی دراوه‌یه‌ی كه‌ به‌كاری ده‌به‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕبوون / Password ـت بۆ دانه‌ناوه‌؟
ئایا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی كار جێبه‌جێ كردنت دابین كردووه‌ بۆ ئه‌و Username ـه‌ی كه‌ ده‌ینووسی بۆ بنكه‌ی دراوه‌؟

هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵه‌ ده‌كات، جا كه‌مێك له‌ كۆمپیوته‌ر بزانین یان نه‌، نابێته‌ مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بكه‌ین یان نه‌.

سه‌ركه‌وتووبی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

سوپاس  کاک  ئاسۆ
DB و User name  و پاسۆرم له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ به‌ ئاماده‌کراوی بۆ هاتووه‌ پاش کرین.....
هه‌موو زانیاریه‌کانی بنکه‌ی دراوه‌....و  هه‌موو پاسۆرد و ناوه‌ی ftp  و هه‌موو شت
جگه‌ له‌وه‌ش وه‌ک پیم ووتیت پێشتر دام مه‌زراندووه‌  به‌ هه‌مان  داتا به‌یس و یوسه‌ر نه‌یم و ناوه‌وه‌
خۆم ئه‌زان کێشه‌ ئه‌وه‌یه‌  که‌ ناتوانیت  دوو جار به‌ هه‌مان داتا به‌یس و ناو و پاسۆرد  داخڵبیته‌وه‌
له‌کاتی دامه‌زراندن ته‌نها  ئیختیاری ئینستالم ئه‌داتێ....و  وه‌ک php ئیختیاری ئه‌پگراده‌م نایاتێ......

پێم وابێ ئه‌مه‌ کێشه‌ی گه‌وره‌بێت له‌م سکریپته‌یا
له‌ ماڵپه‌ڕی کۆمپانیاش پرسیارم کردووه‌  جارێ وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرتووه‌....
کاک ئاسۆ زیاتر له‌   5 سکریپتی جیاوازم له‌سه‌ر هه‌مان دۆماین تاقیکردووه‌ته‌وه‌ بێ کێشه‌  کار ده‌که‌ن  به‌ هه‌مان داتا به‌یس و  یوسه‌ر نه‌یم
به‌ڵام من سکریپتی php_fu   وم به‌ دڵه‌و نامه‌وێ وا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بم.....

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

مه‌به‌ستت چیه‌ وه‌ك PHP ئاپگره‌یدت پێ نادات؟ بۆ ده‌ته‌وێ Upgrade بكه‌یت؟
دامه‌زراندنی چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی PHP-Fusion له‌سه‌ر یه‌ك بنكه‌ی دراوه‌ هیچ كێشه‌ی نیه‌ و ده‌بێ.

بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت، PHP-Fusion ـێكی دیكه‌ به‌ڵام به‌ Prefix ی جیاوازه‌وه‌ دابمه‌زرێنه‌، بزانه‌ چۆن ده‌بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

ببوره‌ مه‌به‌ستم phpbb ى بوو گه‌ر دیقه‌ت بده‌یت له‌کاتی دامه‌زراندن  دوو ئیختیار ده‌دات له‌ کاتی داخڵکردنی داتابه‌یس و پاسۆرده‌که
ئه‌پگراده‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشتر داتمه‌زراندووه‌ و سریووته‌ته‌و ئیستا دایمه‌زرێنیته‌وه‌ دووباره‌.....

بۆ رسته‌ی دووهه‌مت که‌ prefix ی جیاوازه‌وه‌ دایمه‌زرینمه‌وه‌....پێس ئه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌م بێنمه‌ لای به‌ریزتان تاقیمکردۆته‌وه‌

وه‌ڵام: هاوکاریم ئه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی کۆنفیگ

ئه‌گه‌ر پێت خۆش بێ، ده‌توانم سه‌یرێكی بكه‌م به‌شكه‌م چاكی كه‌م.
ئه‌گه‌ر نه‌، پێم باشه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ بگری ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌ره‌وه‌یان بۆ بنێری و بڵێی كه‌ زانیاریه‌كان دروستن، له‌وانه‌یه‌‌ ئه‌وان چاره‌سه‌ریه‌كی تریان لا بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com