بابه‌ت: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

سڵاو،

زۆرێک له‌ ئه‌ندامان به‌ هۆی سه‌ره‌تاییانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستکاری به‌سته‌ری مه‌کۆکه‌یان ده‌که‌ن له‌ Base url ـدا،ئه‌مه‌ش کێشه‌ی بۆ درووست ده‌کات و ناتوانێت نه‌ ده‌ستکاری زانیاری تاکه‌که‌سی و نه‌ ده‌ستکاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بکات.
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر کردیتان بۆ ڕوونده‌که‌مه‌وه‌.
وێنه‌ی کێشه‌که‌
له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،
http://webchinupload.com/files/base_url_(2).png
له‌ زانیاری تاکه‌که‌سی،
http://webchinupload.com/files/base_url_(1).png
ئێستا ده‌ست ده‌که‌ین به‌ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چۆن چاکی بکه‌ین،
سه‌ره‌تا بڕۆ بۆ phpmyadmin ـی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت.
دواتر کرته‌ له‌ بنکه‌ی‌ دراوه‌که‌ت بکه‌،
http://webchinupload.com/files/base_url_(3).png
دواتر کرته‌ له‌ خشته‌/Table ـی config بکه‌،
http://webchinupload.com/files/base_url_(4).png
دواتر next page دابگره‌،
http://webchinupload.com/files/base_url_(5).png
دواتر بگه‌ڕێ به‌ دوای conf_name ـی o_base_url و دواتر کرته‌ له‌ Edit واته‌ پێنووسه‌که‌ بکه‌،
http://webchinupload.com/files/base_url_(6).png
دواتر له‌ conf_value ـدا Value به‌سته‌ری مه‌کۆکه‌ت به‌درووستی بنووسه‌،واته‌ درووستی بکه‌وه‌،ڕاستی بکه‌وه‌.
http://webchinupload.com/files/base_url_(7).png
دواتر کرته‌ له‌ Go بکه‌.
دواتر له‌ نێو بوخچه‌ی،

$1

په‌ڕگه‌کانی نێوی بسڕه‌وه‌.
http://webchinupload.com/files/base_url_(8).png
به‌م شێوه‌یه‌ کاره‌که‌ ته‌واو بوو.
سه‌رکه‌ڤتین ژ بۆ هه‌می لایا

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ذه‌ستت خۆش هیوادارم به‌رده‌وام بیت کاکه‌ ئه‌مین له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت زۆر ئه‌ندام کێشه‌یان هه‌یه‌

....

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاك ئه‌مین کورد
منیش هه‌مان کێشه‌م هه‌یه‌ به‌ ئه‌وه‌ی من به‌کوردیه‌
له‌مه‌ی تۆ تێنگه‌م دواشم کردووه‌ له‌ یانه‌ نازانم چۆن
چاکی بکه‌م.
خۆت زانیاریه‌کانت لایه‌ ئه‌گه‌ر بۆم چاك بکه‌یت زۆم
مه‌نون ئه‌بم

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

بابه‌ته‌که‌ت جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌،بژیت

هه‌ژماری نوێم له‌ مه‌کۆکانی وێبچن: xscene.

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

براستی کاره‌کێ زۆر جانه‌ کاک ئه‌مین کورد بژیت هیڤی دارم هه‌می بابه‌تاهۆسابجوانی رۆنڤه‌ بکه‌ی

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ده‌ست خۆش کارێکی باشه‌.

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک.
به‌ڕێز chaw_sawz،وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رێزت سه‌ره‌تای،ئه‌مه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناکرێت،من ئه‌و هه‌نگاوانه‌م باس کردوه‌ له‌ phpmyadmin ـنن،هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌،خۆت ماندوو بکه‌،ده‌توانیت خۆت چاکی بکه‌یت.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ده‌ست خۆش ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانه‌

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

کاک ئه‌مین زۆر ته‌واوه‌ ده‌ست خۆش به‌لام من رێگه‌یه‌کی ترم هه‌یه‌ ئه‌م هه‌موو هه‌یتوو هووته‌ی phpmyadmin ی بۆ چییه‌  ته‌مه‌شای ئه‌مه‌ بکه‌
1- ئه‌م په‌ره‌ بکه‌وه‌ cache\cache_config.php
2- بگه‌رێ به‌ دوای ئه‌مه‌

  'o_base_url' => '

له‌وێدا به‌سته‌رێکی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ راستی بکه‌وه‌  بۆ نموونه‌ ئه‌مه‌ هه‌یه‌

  'o_base_url' => 'http://www.webccin.orgMekko',

چاکی بکه‌وه‌ بۆ به‌سته‌ری مه‌کۆکه‌ت

  'o_base_url' => 'http://www.webchin.org/Meko',

ئینجا لاپه‌ڕه‌ی ئه‌دمین بکه‌وه‌ بڕۆ options له‌وێ ته‌نیا submit دابگره‌ و چاک ده‌بێت

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

به‌ریز kurdistanboy، پێم وابێت ئه‌م کاره ته‌نها له‌ localhost ده‌کرێت !

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

به‌ڵێ وایه‌،په‌ڕه‌ی ده‌ستکاری کراو سه‌یڤ نابێت تاقی بکه‌وه‌;).

هه‌ژماری نوێم له‌ مه‌کۆکانی وێبچن: xscene.

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ده‌ست خۆش كاكه‌ ئه‌مین بژیت .. زۆرێك ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه‌ .. ..

كاك ئاكار ئه‌م شێوه‌یه‌ی تۆ نابێت

په‌ڕه‌ی ده‌ستکاری کراو سه‌یڤ نابێت

ده‌م له‌ سێو به‌رمه‌ده‌ن تا له‌ باح په‌شیمان ده‌بێـــته‌وه‌!!.... -  كه‌ ده‌ستان كرده‌ فڕین تا ده‌رچوون له‌ دڵی زریانه‌كان مه‌نیشنه‌وه‌ . !  چه‌نگ بۆ شه‌وێك . غه‌زا بۆ دورگه‌یه‌ك . شه‌هوه‌ت بۆ مه‌مكێك . مه‌زهه‌بی ترسنۆكه‌كانه‌ ! .
( به‌ختیار عه‌لی )

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ئه‌مین کورد نووسی:

به‌ریز kurdistanboy، پێم وابێت ئه‌م کاره ته‌نها له‌ localhost ده‌کرێت !

من ئه‌مه‌م له‌ سێرڤه‌ر دا کرد و چاک بووه‌وه‌

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

رێگای کاک kurdstanboy باشتر و ئاسانتره‌ .
من چه‌ند مه‌کۆیه‌کم به‌و رێگایه‌ چاک کردووه‌ هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ماوه‌ ..
ده‌ستی هه‌ردووکتان خۆش بێ ..

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

sherwanyy نووسی:

رێگای کاک kurdstanboy باشتر و ئاسانتره‌ .
من چه‌ند مه‌کۆیه‌کم به‌و رێگایه‌ چاک کردووه‌ هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ماوه‌ ..
ده‌ستی هه‌ردووکتان خۆش بێ ..

ئه‌ م رێگايه‌ هه‌ نده‌ ک جار ده‌ کرێت هه‌ نده‌ ک جاريش نا smile ده‌ست خوش کاک هيمن
ده‌ست خوش کاک ئه‌ مين

هۆست بۆ کورد www.host4kurd.net
مـــه‌کۆى کوردان www.mkurdan.com

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌کتان به‌س ئه‌م وشه‌یه‌ phpmyadmin له‌ کۆییه‌ تا بچمه‌ سه‌ری تکایه‌ وه‌لامم بده‌نه‌وه‌ چاوه‌روانم

مه‌کۆی شاعیران
www.shaeran.ueuo.com

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

سڵاو هاورێیان
کاتێک ئه‌م لینکه‌ ليئه‌ده‌م www.nawisaitakm.com/phpmyadmin
وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی لێدێت
http://webchinupload.com/files/ke.JPG
ناوی به‌رێه‌به‌ر و پاسۆرده‌که‌ داخڵ ده‌که‌م هه‌ر دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌
چیبکه‌م هاوه‌ێیان؟؟؟؟یارمه‌تیم به‌ن

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

هاورێیان چاکم کرد سوپاس

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

ناوی بنکه‌ی دراوه‌ و وشه‌ی نهێنی Ftp ـه‌که‌ت بنووسه‌.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

وه‌ڵام: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی Base URL

هه‌موو كرداره‌كانی سه‌ره‌وه‌م جێبه‌جێ كرد
ته‌نها ئه‌مه‌ی ماوه‌ له‌كوئ بیدوزمه‌وه‌

دواتر له‌ نێو بوخچه‌ی،

$1

په‌ڕگه‌کانی نێوی بسڕه‌وه‌.
http://webchinupload.com/files/base_url_(8).png
به‌م شێوه‌یه‌ کاره‌که‌ ته‌واو بوو.