بابه‌ت: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

سڵاو...
به‌رێزم ده‌چێت بۆ ئه‌و ئیمیله‌ كه‌ له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی نوسراوه‌
به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ با سه‌ێره‌ێكی بكه‌ین:d !!!!
كاتێكی خۆش

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

سوپاس كاك ئامانج ئیَستا زانیم ، مه‌منون
ئه‌ی باشه‌ نازانیت چۆن ئایكۆنیَك زیاد بكه‌م له‌ به‌شى كۆنترۆل په‌نه‌لی به‌شه‌كان
كه‌ كاتیَك كلكی بكه‌م بچیَت بۆ په‌ره‌یه‌ك كه‌خۆم دروستم كرده‌وه
كاتيَكي شاد‌

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

سڵاو...
به‌رێزم ئه‌گه‌ر زیادكردنی به‌ش به‌ڵی ئه‌وه‌ ئاسانه‌ واتا تۆ بابه‌تێكه‌ت هه‌یه‌ باسی وێندۆزه‌  له‌به‌شی وێندۆز دبێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ ئاسانه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت من نایزانم
كاتێكی‌ خۆش

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

ده‌ته‌وێ ئایكۆنێك زیاد بكه‌یت كه‌ چیت بۆ بكات؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

ده‌مه‌ویَت ئایكۆنیَك زیاد بكه‌م له‌ به‌ش به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ر ، له‌ ته‌نیشت ئایكۆنه‌كانی ناردنی ووتار و ناردنی به‌سته‌ر و هه‌واڵه‌كان ......هتد ...كه‌ كاتیَك كلیكم كرد بچیَته‌ ناو په‌ره‌یه‌ك كه‌ خۆم به‌ شیَوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دروستم كردبیت كه‌كاریَكی تایبه‌تی ئه‌نجام بدات .نازانم تیَ گه‌شتیت كاك ئاسۆ یان نه‌ء
هیوام كاتیَكی خۆشه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

shaxa نووسی:

ده‌مه‌ویَت ئایكۆنیَك زیاد بكه‌م له‌ به‌ش به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ر ، له‌ ته‌نیشت ئایكۆنه‌كانی ناردنی ووتار و ناردنی به‌سته‌ر و هه‌واڵه‌كان ......هتد ...كه‌ كاتیَك كلیكم كرد بچیَته‌ ناو په‌ره‌یه‌ك كه‌ خۆم به‌ شیَوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دروستم كردبیت كه‌كاریَكی تایبه‌تی ئه‌نجام بدات

مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی نوێ دروست بكه‌یت له‌ كۆنترۆڵ پانێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا كه‌ كارێكی تایبه‌تت بۆ بكات؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، نموونه‌یه‌كی ئه‌و كاره‌ بڵێ تكایه‌، چوونكه‌ InFusion هه‌یه‌ بۆ PHP-Fusion كه‌ وه‌ك Plugin كار ده‌كات و زۆر له‌وانه‌ هه‌ن كه‌ ئاماده‌ن و ده‌توانی به‌بێ كێشه‌ به‌كاریان ببه‌یت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی په‌یام ده‌روات بۆ كویَ ؟

به‌ڵی كاك ئاسۆ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شیَكی نۆی دروست بكه‌م كه‌ كاریَكی تایبه‌تی ئه‌نجام بدات ، وابزانم هه‌رشتیَكی كه‌ زیاد بكه‌یت ده‌چیَته‌ به‌شی به‌رنامه‌ لاوه‌كیه‌كان ئه‌گه‌ر واش بیَت هه‌ر باشه‌ . نموونه‌ی كار بۆ نموونه‌ من دمه‌ویَت  زانیاری بۆ خشته‌یه‌ك زیاد بكه‌م كه‌ پیَك هاتبیَت له‌ دوو ستون، له‌ ستونی یه‌كه‌م ناوی كتیَب بیَت له‌ ستونی دووه‌م لینكی داگرتنى تیَدا بیَت .. هیوادارم لیَم بگه‌یت ، وه‌ په‌ره‌یه‌كی تریش زیاد بكه‌م كه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ بۆ دوو ستونه‌كه‌ زیاد ئه‌كه‌م پیشان بدات .
ئیتر زۆر سۆپاسی ماندوو بونتان ده‌كه‌م