بابه‌ت: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

سڵاو هاوڕێیان کیشه‌یه‌کی زۆر گرنگم هه‌یه‌ له‌کاتی هه‌واڵ نوسین TinyMCE م کارناکا له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی سیستم _ جۆراوجۆره‌کان کارام کردوه‌ هه‌ر کارناکا
وه‌ هه‌موو وه‌شانه‌کانشم تاقی کردۆته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ چارم چیه‌؟

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

وه‌ هه‌موو وه‌شانه‌کانشم تاقی کردۆته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ چارم چیه‌؟

ئەی لە سەر راژەی ناوخۆ تاقیت كردۆتەوە بزانیت هەر وایە ؟

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

به‌رێزم له‌ سه‌ر سێرڤه‌ری فری کێشه‌ی نیه‌ نازانم بۆ له‌ ڕاژه‌که‌ی خۆم پشانی نایات کاتێ که‌ سکرێپته‌که‌ سێت ئه‌پ ده‌که‌م یه‌ک جار ده‌رده‌که‌وێ به‌ڵام داویی کارناکا

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

برایان چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزنه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌م ڕاگرتوه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و کێشیه‌

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

لەم بابەتەدا وەڵامێکم نوسییوە بزانە کێشەکەتی پێ چارەسەر دەبێت

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=21273

چ پێویست بە ڕاگرتنی ماڵپەرەکەت دەکات خۆ ئەو کێشەیە لە بەڕێوەبەرایەتییە

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

به‌ڵێ ئه‌و بابه‌ته‌شم خوێنده‌وه‌ $locale['tinymce'] = "en"; ئه‌وه‌شم کرد به‌ ئینگلیزی هه‌موو گه‌ڕانێکم به‌کار هێناوه‌ چاره‌سه‌رم نه‌سۆزیه‌وه‌ من تا گه‌ڕانی ته‌واو نه‌که‌م پرسیار ناکه‌م ... ئه‌گه‌ر چاره‌ سه‌ری تر هه‌یه‌ بۆم ڕوون بکه‌نه‌وه‌ مه‌منون ده‌بم فایر فۆکسیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

کاك شێرکۆ گیان شت بە پەلە پەل نابێت ، جاری وا هەبوو ٣ بۆ ٤ ڕۆژ چاوەڕێی وەڵآمێك بووم .

ئەو en ە بکە بە En بزانە چارەسەر دەبێت

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

یاخود ڤێرژنی نوێی tinymce دبگرە لەو لینکەی خوارەوە و بیخەرە شوێنی کۆنکەوە


http://tinymce.moxiecode.com/download/download.php

وەك وەڵامی ئەم هاوڕێیە

hemn2 نووسی:

زۆر سوپاس هاوڕیان کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بوو به‌ هاوکاری هاوڕیه‌ک، هه‌ر بۆ زانیاریتان به‌م شێوه‌یه‌ چاک بوو:

دوباره‌ بار کردنی په‌ڕگه‌یی tiny_mce.js به‌م شێوه‌یه‌:

/includes/jscripts/tiny_mce/tiny_mce.js

هه‌ر بژین

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

هه‌روایه‌ کاک ده‌وه‌ن نازانم بۆ له‌ فری عه‌یبی نیه‌

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

شێرکۆ ره‌ئوف نووسی:

هه‌روایه‌ کاک ده‌وه‌ن نازانم بۆ له‌ فری عه‌یبی نیه‌

ڕەنگە كیشە لە سێرڤەرەكەدا بیت ، مادام لە ماڵپەڕی فری عەیبی نەبیت نابیت لە ڕاژەی كریار كیشەی نەبیت .

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

ئایا له‌سێرڤه‌ره‌ که‌ هیچ ڕێگایه‌ک هه‌یه‌ ده‌ست کاری بکه‌م له‌ کۆنترۆڵ پانێل؟

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

خۆت نا خەوەنی سێرڤەرەكە ئەتوانیت چێَكی بكاتەوە بۆت ، بە هەموو ڤێرژنەكانیش هەر وایە !

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م هاوڕێیان چاره‌سه‌ر بو ماندوم کردن .. /includes/jscripts/tiny_mce/tiny_mce.js دوباره‌ بارم کرد چاکبوو

وه‌ڵام: TinyMCE کارناکا بۆ هه‌واڵ نوسین

سەرەتا ئاماژەم بەوەدا ، بەس وتت ئەوەشم تاقی کردۆتەوە ، لەوانەیە ئەوەت لە بیر چووبێت ، دەی لە خوا بەزیاد بێت کێشەکەت چارەسەر بوو.

ئەم کێشەیەی تۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تۆ ڤێرژنی کۆنی ئەو TinyMCEەت هەبووە وە ڤێرژنی ماڵپەرکەت بەرزترینە بۆیە نایخوینێتەوە .