بابه‌ت: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

ناوه‌ڕۆك:-
داگرتن،
ده‌ستكاری كردنی Main Menu
زۆركردنی هه‌ندێك یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ،
هه‌ڵبژاردنی قاڵب _ Template و ده‌ستکاریکردنی فۆنت و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی ( ڕاست بۆ چه‌پ ) بتوانیت پێ‌ی بنووسیت.

به‌ڕێزان ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌كانی وێبچن له‌م جاره‌دا باسی هه‌ندێك له‌ سكریپی جوومله‌ ده‌كه‌م بۆتان هیوادارم به‌ دڵتان بێت،بۆ ئه‌وه‌ی سكریپی جوومله‌ دامه‌زرێنیت ئه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ كه‌ كاك ئاسۆ نادری باسی كردووه‌

داگرتن،
[داگرتن]جوومله‌!‌ ١،٥ به‌ كوردی سۆرانی
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4543.html

ده‌ستكاری كردنی Main Menu
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێرسكی سه‌ره‌كی هه‌ندێك شت بنوسین وه‌ك( په‌یوه‌ندی ،خۆتۆماركردن ،ئه‌رشیف)
سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شت بچۆره‌ژووره‌وه‌ بۆ ناو كۆنتڕۆڵ په‌ناڵی به‌ڕێوه‌به‌رایتی،
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چوویته‌ژووره‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر menu stats دوای ئه‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر mainmenu وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌

http://img254.imageshack.us/img254/112/49921584hh2.png

دوای ئه‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر new وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌

http://img524.imageshack.us/img524/5963/15543204qe6.png

دوای ئه‌وه‌ ئه‌توانیت به‌ دڵی خۆت هه‌ندێك شت زیاد بكه‌یت وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ هه‌یه‌

http://img205.imageshack.us/img205/5392/82940167pi4.png

بۆ نموونه‌ ئێمه‌ به‌شی په‌یوه‌ندی زۆر ده‌كه‌ین ‌ده‌چین كرته‌ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دوای ئه‌وه‌ دوو جۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ ئێمه‌ جۆری دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌

http://img98.imageshack.us/img98/2885/63472370sj6.png

دوای ئه‌وه‌ كه‌ كرته‌مان كرد له‌ به‌شی title به‌س ده‌نوسین په‌یوه‌ندی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسینی كه‌ درده‌چێت چی بێت ئێمه‌ش نوسومانه‌ په‌یوه‌ندی وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌

http://img84.imageshack.us/img84/9522/44er4.png

دوای ئه‌وه‌ كرته‌ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر svae
وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌

http://img98.imageshack.us/img98/9615/99981883dg2.png

دوای ئه‌وه‌ سه‌ێره‌ی ماڵپه‌ڕكه‌ت بكه‌ بزانه‌ زۆر بو یان نا
بۆ نموونه‌ ئێمه‌ ئه‌مانه‌ما زۆر كردووه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌

http://img98.imageshack.us/img98/3749/74856155fl7.png

زۆركردنی هه‌ندێك یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ،

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ زۆر بكه‌ین بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر Extensions دوای ئه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر Module manager وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌،

http://img186.imageshack.us/img186/6427/11nu5.png

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێته‌وه‌ تۆیش به‌ دڵی خۆت دیاری بكه‌ كه‌ ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بۆ نموونه‌ ئێمه‌ یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ دیاری ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌

http://img80.imageshack.us/img80/3820/22gq8.png

دوای ئه‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر new وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌

http://img84.imageshack.us/img84/3440/33fo4.png

دوای ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ به‌شی title بنوسه‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ وه‌ كئه‌م وێنه‌یه‌

http://img98.imageshack.us/img98/1074/12318244dl0.png

دوای ئه‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر Save ئینجا بڕۆ سه‌ێری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بكه‌ بزانه‌ زۆر بووه‌ یان نا !

هه‌ڵبژاردنی قاڵب _ Template و ده‌ستکاریکردنی فۆنت و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی ( ڕاست بۆ چه‌پ ) بتوانیت پێ‌ی بنووسیت.

http://www.kameran.nl/wanekan/joomla_Kurdish3.htm

سه‌ركه‌وتووبن

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

ده‌ستخۆش، بابه‌ته‌كه‌ لكێندراو كرا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

سوپاس،
ده‌ستخۆش wink

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

سوپاس بۆ ئه‌ بـــــــا به‌ته‌ جوانه‌  smile

www.bbc.co.uk

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته ، من ده‌مه‌وێت یه‌که‌ زیا بکه‌م بۆ تول باری سه‌ره‌وه‌ واته‌ ئه‌وه‌ی له‌ باری ئاسۆیدایه‌،

سوپاس

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

ئه‌وه‌ پێشتر ده‌بێ له‌ به‌شی مۆدوله‌کان مێنوێک زیاد بکه‌ی که‌ شوێنه‌که‌ی "ئوسه‌ر" بکه‌وێته‌ سه‌ره‌وه‌ دواتر ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ مێنوێکی نوێ دا. ئه‌وه‌ش بزانه‌ زۆر جار ڕووکاره‌کان ئه‌م شوێنه‌یان ته‌رخان نه‌کردوه‌ بۆ مێنوی ئاسۆیی ئه‌وه‌ ده‌بێ ده‌ستکاری Css بکرێ.

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

سلاو :
به‌رێزان من تێمپله‌یتی (rhuk_milkyway ) به‌کار دێنم ، که‌ له‌گه‌ڵ جومله‌ خۆی دادبه‌زێت .  که‌ ده‌تونیت تولباره‌ ئاسۆیه‌کی جوانی بۆ دابنێیت ، ئه‌وه‌ی راستی بێت من هه‌وڵم دا له‌گه‌لی ، ده‌چوه سه‌ر هێده‌ر ( بانه‌ره‌که‌)  گه‌ر پێم بلێن چی بکه‌م سوپاستان ده‌که‌م

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

کاک ئامانج ده‌ست خۆس بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌

به‌لام 1پرسیارم هه‌یه‌

من په‌یوه‌ندیم زیاد کرد

ئه‌ی چۆن وابکه‌م که‌ په‌یوه‌ندی کلیک ئه‌که‌ن   ئیمه‌یله‌که‌م ببینن؟

یاخود ناوی مالپه‌رێک دابنیم که‌ کلیک بکه‌ن لین که‌که‌ی له‌ناو  دانێم

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بکه‌ بۆ دانانی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی بۆ په‌یوه‌ندی کردن

به‌ڕێوبه‌رایه‌راتی >>> پێوه‌کراوه‌کان >>> په‌یوه‌ندییه‌کان>>> په‌یوه‌ندییه‌کان >>> له‌وێ وابزانم بنه‌ڕه‌ت به‌ناوی Name دانراوه‌ یان په‌یوه‌ندی >>> کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ .

که‌ کلیك له‌سه‌ر کرد له‌ ده‌سته‌ چه‌پ چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك هه‌یه‌ له‌وێ ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت ده‌ستنیشانی بکه‌ و بیکه‌ به‌ Show

پاشان له‌ ده‌سته‌ راست چه‌ند هه‌ڵببژاردنێك هه‌یه‌ که‌ ناوه‌کانی به‌ ئینگلیزین تۆ بیان که‌ به‌ کوردی بۆ نموونه‌ Position واته‌ شوێن .

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆریشه‌ نووسراوه‌و  وه‌ مه‌به‌ستیشم نوێ كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ نه‌بوو به‌ڵام بابه‌تێكی واگرنگ باش نیه‌ وێنه‌كانی هه‌موو نه‌مابێ بۆیه‌ داواكارم له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و چاودێران و ئه‌ندامان ئه‌گه‌ر وێنه‌كانیان لا ماوه‌ دووباره‌ دایبنێنه‌وه‌ یا ئه‌وه‌تا بابه‌ته‌كه‌ له‌ لیستی هه‌ڵواسراوه‌كان لابدرێ ... ڕێزم بۆ هه‌مووان

ڕاستیمان لێ بۆته‌ خه‌ون و خه‌ونیش ڕاستی.
(new_z)

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌ بۆ سه‌ره‌تاكان ، هه‌رچه‌نده‌ به‌سه‌رم كرده‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌
به‌ڵام هیوام وایه‌ وینه‌كانی باش بكه‌ن چوونكه‌ سودی باشی هه‌بیت.
ئه‌گینا هه‌ڵواسراوه‌و هیچ سودی نیه‌ مانای نیه‌.  ڕێزز

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

دەست خۆش بس وێنەکان تێک چوونە گەر چاکی کەیتەوە

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

BBB نووسی:

دەست خۆش بس وێنەکان تێک چوونە گەر چاکی کەیتەوە

وه‌ڵام: چۆنێتی دامه‌زراندنی،ده‌ستكاری كردنی Main Menu

دەستت خۆش بێت