بابهت: [پێوەکراو] سووپاسکردنی ئەندام بۆ بابەت یان پەیامەکەی
سڵاو هاوڕێیان،
دەستخۆشی و سووپاسی ئەندامان لەوانەیە وەڵامێکی گوونجاو و بەسوود نەبێت لە هەموو کاتێکدا. هەندێک بابەت و پەیام تەنیا یەک سووپاسی بەسە. پێوەکراوی خوارەوە ڕێگە دەدات بە ئەندامان سووپاسی نووسەری بابەتێک یان پەیامێک بکەن، لە ژێر ناوی نووسەر ئاماری سووپاسەکان دەردەکەوێت.
بەستەری داگرتن،
http://webchinupload.com/files/thanks_p … in_org.zip
پێوەکراوەکە کراوە بە کوردی و پەڕگەی زمانەکەی لەگەڵە، کاتێک مەکۆکانت بە زمانی کوردی بن بۆ خۆی خۆکارانە زمانی کوردی پیشان دەدات.
شێوازی دامەزراندن،
١، پەڕگەی سەرەوە دابگرە و UnZip ی بکە.
٢، بوخچەی thanks بار بکە نێو بوخچەی extensions لە نێو ماڵپەڕەکەت.
٣، لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی و پێوەکراوەکاندا چالاکی بکە.
کۆتایی.