بابه‌ت: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

سڵاو هاوڕێیان،
له‌م بابه‌ته‌ باس له‌ چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی پێوه‌کراوی JCE Editor ده‌که‌ین.
ئه‌م پێوه‌کراوه‌ به‌کاردێت بۆ گۆڕینی تاگی بابه‌ت نووسین بۆ شێوه‌که‌ی نوێ و زیاد کردنی چه‌ند تاگێگ له‌ کاتی دامه‌زراندنی.
....
سه‌ره‌تا له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ پێوه‌کراوه‌که‌ دابگره‌
http://webchinupload.com/files/com-jceE … Gailan.zip
پاشان بڕۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌
www.domain.com/administrator
دواتر نازناو و وشی تێپه‌ڕبوون بنووسه‌.
پاشان بڕۆ بۆ
درێژکه‌ره‌وه‌کان >>> دامه‌زراندن و سڕینه‌وه‌
http://webchinupload.com/files/1_262.png
پاشان کرته‌ له‌ Browse بکه‌ و پێوه‌کراوه‌که‌ دیاری بکه‌ پاشان کرته‌ له‌ بارکردنی په‌ڕگه‌ & دامه‌زراندن
http://webchinupload.com/files/2_175.png
پاشان ده‌بینینن به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو پێوه‌کراوه‌که‌ داده‌مه‌زرێت
http://webchinupload.com/files/3_100.png
ئێستا پێویسته‌ پێوه‌کراوه‌که‌ چالاک بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی نووسینی بابه‌ت ده‌ربکه‌وێت
بڕۆ بۆ
ماڵپه‌ڕ >>> ڕێکخستنه‌ گشتییه‌کان
http://webchinupload.com/files/4_69.png
پاشان ڕێکخستنه‌ گشتییه‌کان له‌ به‌شی ماڵپه‌ڕ بگه‌رێ بۆ WYSIWYG Editor ی ئاسایی
له‌ ته‌نیشتی چه‌ند هه‌ڵبژاردنێک هه‌یه‌ تۆ Editor - JCE 1.5.5 هه‌ڵبژێره‌ پاشان پاشه‌که‌وتکردن کرته‌ بکه‌
http://webchinupload.com/files/5_57.png
دواتر له‌ کاتی بابه‌ت نووسین به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت
http://webchinupload.com/files/6_40.png

سه‌رکه‌وتوبن.

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

دەستخۆش، زۆر بە گەرمیی ئەو پێوەکراوە پێشنیار دەکەم، هەر ماڵپەڕێک کە بە جووملە دایدەڕێژم دەبێت ئەو پێوەکراوەی بۆ دابمەزرێنم. wink

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

سوپاس کاک ئاسۆ،
منیش هه‌ر ماڵپه‌ڕێک دروست بکه‌م ئه‌م پێوه‌کراوه‌ی بۆ داده‌مه‌زرێنم چونکه‌ کۆمه‌ڵێک ئاسانکاری زۆرت بۆ ده‌کات له‌ کاتی بابه‌ت نووسین.

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

منیش لە ئێستاوە بەکاری دێنم smile دەست خۆش.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

بژیت کاک ڕه‌وه‌ن، هیوادارم که‌ سوودی لێوه‌ربگریت.

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

Fatal error: Call to undefined method JXMLElement::getElementByPath() in C:\AppServ\www\joomle\administrator\components\com_jce\install.php on line 86

sad

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

وه‌شانی جوومله‌که‌ت چه‌نده‌؟
وه‌شانی AppServـه‌که‌ت چه‌نده‌؟

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م
به‌لاَم من پرسیارێكم هه‌یه‌ كاتێك ئه‌و پێوه‌كراوه‌ داده‌مه‌زرێنیت ئایكۆنی‌ html  دیارنامێنێت ئه‌ی‌ چۆن كۆدی html  داده‌نێیت ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌كراوه‌ت چالاك بێ.

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

bahez62 نووسی:

به‌لاَم من پرسیارێكم هه‌یه‌ كاتێك ئه‌و پێوه‌كراوه‌ داده‌مه‌زرێنیت ئایكۆنی‌ html  دیارنامێنێت ئه‌ی‌ چۆن كۆدی html  داده‌نێیت ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌كراوه‌ت چالاك بێ.

http://webchinupload.com/files/1_265.png

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

به‌سود بوو
بژی

گه‌وره‌ترین ئاواتم ئه‌وه‌یه‌...
بچوکترین ئاواتم بێته‌ دی...

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

كاك گه‌یلان بۆ وه‌شانی نوێ ده‌ست ئه‌دا
مه‌به‌ستم وه‌شانی 1.6ـه‌

سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ت.

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

وه‌ڵام: [پێوه‌کراو] دامه‌زراندی پێوه‌کراوی JCE Editor.

1.7 + 1.6    راسته‌وخۆ تیدایه‌ به‌س چالاكی بكه‌و ته‌واو