بابه‌ت: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

سڵاو هاوڕیان.
له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی دامه‌زراندندا دوای ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی بنكه‌ی دراو ده‌نوسم، و ده‌مهه‌ویت بڕۆم بۆ
هه‌نگاوی دووم ئه‌م په‌یامه‌م بۆ دێت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دایه‌، نازانم چه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یی دراودا هه‌یه‌؟
سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ بتوانن یارمه‌تیم بده‌ن.


http://img221.imageshack.us/img221/1046/1111dm5.jpg
سوپاس

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

پرکردنه‌وه‌که‌ت هه‌ڵه‌یه‌!

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

نووسراوه‌ كه‌ ناتوانێ په‌یوه‌ندی بكات بۆ بنه‌كی دراوه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵه‌كه‌ یه‌كێك له‌مانه‌ بێت،
١، زانیاریه‌كانت هه‌ڵه‌ن، دووباره‌ چاویان پێدا بخشێنه‌وه‌.
٢، ڕاژه‌كاری بنكه‌ی دراوه‌ Database Server كێشه‌ی هه‌یه‌، (به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی تۆ نیه‌، به‌ڵكوو چاره‌سه‌ركردنی له‌ژێر ده‌ستی خاوه‌ن ڕاژه‌كاره‌/ كۆمپانیایه‌).

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

ده‌ست خۆش خۆش هاوڕیان.

كاك ئاسۆ  ئه‌وه‌ ٢ ڕۆژه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاقی ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ڵام نابێت. په‌یمم بۆ خاوه‌ن ڕاژكاره‌كه‌ش نارد به‌ڵام هه‌ر
ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌. جا نازانم چی بكه‌م؟
هه‌ر بژین

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

١، زانیاریه‌كانت هه‌ڵه‌ن، دووباره‌ چاویان پێدا بخشێنه‌وه‌.

له‌وه‌ زیاتر هیچت پێناكرێت.
بۆ زۆرتر دڵنیا بوون هه‌وڵ بده‌ سكرپتێكی دیكه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ دابمه‌زرێنه‌ بزانه‌ چۆن ده‌بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

زۆر باسه‌ كاك ئاسۆ دوباره‌ دایده‌مه‌زرێنمه‌وه‌.


هه‌ر بژی

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن

ئاسۆ نادری نووسی:

١، زانیاریه‌كانت هه‌ڵه‌ن، دووباره‌ چاویان پێدا بخشێنه‌وه‌.

به‌ڕێزم به‌ شێوه‌ێكی دروست بینوسه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و كێشه‌یه‌ هه‌یه‌

سه‌ركه‌وتووبی