بابه‌ت: ڕێكخستنی مه‌كۆی هه‌موو بۆ كوردان

سڵاو،
پێشینان وتوویانه‌: پێ به‌قه‌ده‌ر به‌ڕه‌ی خۆت ڕاكێشه‌.
هه‌موو بۆ كوردانیش دیاره‌ هه‌مان شتی له‌ مێشكدابووه‌ له‌ كاتی دانانی به‌شه‌كانی ئه‌م مه‌كۆیه‌دا، ئه‌وه‌تا مه‌كۆكه‌ له‌و به‌شانه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ كارمه‌نده‌كان شاره‌زیاییان تیایدا هه‌یه‌. له‌و ڕوانه‌گه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ من وا تێده‌گه‌م كه‌ "هه‌موو بۆ كوردان" له‌و ڕووانه‌وه‌ خزمه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ئێمه‌ ده‌كات، ئه‌ی باشه‌ خوێنه‌ران و به‌شداربووان چی ببه‌خشن و چۆن جێده‌ستی خۆیان نیشانبده‌ن؟!

تاكوو له‌ ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ دوور نه‌كه‌ومه‌وه، ئه‌م پێشنیارانه‌ ده‌خه‌م به‌رده‌ست به‌شداربووانی فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كوردان:

١. به‌شێك بكرێته‌وه‌ به‌ناوی "چێكردنی ماڵپه‌ڕ" ،
- له‌ به‌شی دیزان، وێبداڕشتنی تیا لاببرێت و بخرێته‌ ئه‌م به‌شه نوێیه‌.
- به‌شه‌كانی : Nucleus , CuteNews  , Punbb بچنه‌ ژێر ئه‌م به‌شه‌وه‌.
- به‌شی dotnetnuke زیاد بكرێت، تاكوو ئه‌وانه‌ی خولیای فێربوونی‌ ASP.NET , .NET Framework ده‌كه‌ن جێده‌ستیان له‌وێدا هه‌بێت و سوودمه‌ند بن له‌م مه‌كۆیه‌.
ده‌كرێت شتی باشتریش هه‌بێت، من ئه‌وه‌م له‌م وێبگه‌یه‌دا به‌دی كردوه‌ (http://www.dotnetnuke.com).

٢. وێبداڕشتن هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی تیادا باسبكرێت، یاخود ئه‌مانه‌ بگرێته‌وه‌:
-   PHP,HTML,XML, JavaScript, SCI, Perl, VB, ASP, .Net, Web Application, JSP

٣. به‌شێك بكرێته‌وه‌ بۆ "به‌رنامه‌داڕشتن" كه‌ ئه‌مانه‌ بگرێته‌ خۆی:
كۆدی كراوه‌، زمانه‌كانی به‌رنامه‌داڕشتن،..هتد

٤. گه‌ر بكرێت به‌شی دیزاین په‌ره‌ی پێبدرێت بۆ وێنه‌:
- وێنه‌سازی - گرافیك جیابكرێته‌وه‌
- فلاش و جوڵاوه‌كان..هتد

٥. به‌شێك بۆ ده‌نگ و ڤیدیۆ زیاد بكرێت.


گه‌ر بكرایه پۆلێنكاریی بكرایه‌، به‌شه‌كان و سكریپته‌كان هه‌ریه‌كه‌ و له‌به‌شێكدابووایه‌ باش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر و بۆر ده‌ربچێت له‌م ده‌مه‌ی ئێستادا.

هیواده‌خوازم ئه‌م پێشنیاره‌ بایه‌خی هه‌بێت و بره‌و بدات به‌م خزمه‌ته‌ی "هه‌موو بۆ كوردان".

سه‌ركه‌توو بن.

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: ڕێكخستنی مه‌كۆی هه‌موو بۆ كوردان

كاك ئاراس زۆر سووپاس بۆ پێشنیاره‌كانت.
خۆشحاڵ ده‌بم گه‌ر هه‌ر به‌ڕێزێك بۆ نموونه‌ له‌ ++C بزانێ و بیه‌وێ ببێته‌ چاوده‌ێری به‌شێك به‌و ناوه‌.

هه‌موو پێشنیاره‌كانت جوانن، با بزانین له‌ هاویندا هه‌ندێك كات ده‌بێت، جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین.

بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ڕێكخستنی مه‌كۆی هه‌موو بۆ كوردان

گه‌ر ویستتان داوا بکه‌ن .. 
بزانین ده‌گونجێین بۆ کاریکی وه‌ها ..
گه‌ر گونجاین له‌ خزمه‌تتانم بۆ ئه‌و به‌شه‌.. چونکه‌ خزمه‌تێکه‌و ئه‌م بواره‌ش که‌مه‌ ...

هه‌ربژین

هیچ کات بیر له‌وه‌ نه‌که‌یته‌وه‌ به‌ دڵه‌ مردووه‌کان ئازاری دڵه‌ زیندووه‌کان بده‌یت ..  ( نور)

وه‌ڵام: ڕێكخستنی مه‌كۆی هه‌موو بۆ كوردان

سڵاو،
سوپاس كاك ئاسۆ بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت و، هه‌ندێ گۆڕانكارییم بینی له‌ مه‌كۆكه‌دا، ده‌ستتان خۆش.

سه‌باره‌ت به‌ خاڵی سێیه‌م "به‌رنامه‌داڕشتن"، تۆ به‌شێك دابنێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌وسا له‌ ماوه‌یه‌كدا تاقیده‌بێته‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ یان مردوه‌.. ئه‌وه‌تا به‌ڕێز كارزان نور ئاماده‌یه‌ كاری به‌شێك له‌ئه‌ستۆ بگرێ، دڵنیام خه‌ڵكانی تریش هه‌ن ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌ست ڕه‌نگینی خۆیان نیشانبده‌ن و خزمه‌تێك پێشكه‌ش بكه‌ن..

- كاك ئاسۆ ئه‌مجاره‌ كه‌ كۆبووینه‌وه‌ له‌ زكورد، پرۆژه‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستتان، پرۆژه‌یه‌كی هاوینه‌.

سوپاس.

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: ڕێكخستنی مه‌كۆی هه‌موو بۆ كوردان

خۆشحاڵ ده‌بین خاڵۆ گیان، بیریشم له‌و به‌شه‌ كرده‌وه‌، به‌ڵام كه‌مێك كاتی دیكه‌م پێویسته‌.

بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com