بابه‌ت: داڕشتنی پێوه‌كراو بۆ Google Chrome
داڕشتنی پێوه‌كراو بۆ Google Chrome
سڵاو هاوڕێیان،
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی پێوهكراوێكی ساده ڕوون ده‌كه‌مه‌وه بۆ وێبگه‌ڕی Google Chrome، نموونه‌یه‌كی زیندووی ئه‌م بابه‌ته پێوه‌كراوی وێبچن ـه بۆ ئه‌و وێبگه‌ڕه.
كرته له پێوه‌كراوی وێبچن بۆ Google Chrome بكه بۆ زانیاری زۆرتر.
مه‌به‌ست له پێوه‌كراوێك ئه‌وه‌یه كه پرۆگرامۆكه‌یه‌ك به وێبگه‌ڕه‌كه زۆر بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كارێكی تایبه‌ت، پێوه‌كراو = Extension.
ئه‌م په‌ڕگانه دابگره و كاریان له‌سه‌ر بكه وه‌ك نموونه: http://webchinupload.com/files/Google-E … in-org.zip
پێكهاته‌كانی ئه‌م پێوه‌كراوه،
١، وێنه‌یه‌ك كه لۆگۆی پێوه‌كراوه‌كه بێت. به ناوی icon.png، قه‌باره‌ی ٤٨ به ٤٨ پیكسڵ.
٢، په‌ڕه‌یه‌كی json كه زانیاری له‌سه‌ر پێوه‌كراوه‌كه له خۆ ده‌گرێت وه‌ك ناوی پێوه‌كرا و داڕێژه‌ر یان زانیاری زۆرتر. به ناوی manifest.json.
٣، ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی پێوه‌كراوه‌كه له خۆ ده‌گرێت بۆ پیشاندان. ده‌كرێت په‌ڕه‌یه‌كی ئاسایی HTML بێت و پێویستی به زمانێكی تایبه‌ت نییه، هه‌روه‌ها ده‌كرێت په‌ڕه‌یه‌كی بزۆكی وه‌ك PHP تێكه‌ڵاو
بكرێت وه‌ك چۆن له پێوه‌كراوی وێبچن دا جێبه‌جێ كراوه بۆ پیشاندانی نوێترین بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكانی وێبچن.
ده‌ستكاریكردن و ڕێكخستنی په‌ڕگه‌ی json، له گه‌ڵ پرۆگرامێكی وه‌ك Notepad++ دا بیكه‌وه.
كۆده‌كانی به‌م شێوه‌یه‌یه،
{
"name": "Webchin For Google Chrome",
"version": "1.0",
"homepage_url": "http://www.webchin.org",
"creator": "Aso Naderi <[email protected]>",
"description": "Test Webchin.org Extension For Google Chrome Browser",
"browser_action": {
"default_icon": "icon.png",
"popup": "webchin.html"
}
}
ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیگۆڕه، له هه‌مووی گرینگتر دواهه‌مین دێڕه كه په‌ڕه‌ی تایبه‌ت به پیشاندانی ناوهڕۆك له خۆ ده‌گرێت كه له‌م بابه‌ته‌دا به ناوی webchin.html نووسراوه.
له نێو په‌ڕه‌ی webchin.html دا ئه‌م كۆدانه دانراون بۆ تاقیكردنه‌وه، وه‌ك ده‌بینین كۆدی بنه‌مایی HTML ـن.
<html>
<body>
This Is A Test Extension For Google Chrome, Template From www.webchin.org
</body>
</html>
لێره‌دا پێویست به نووسینی تاگهكانی وه‌ك Head و Title نیه چونكه پێوه‌كراوه‌كه پێویستی پێیان نابێت.
چۆنیه‌تی تاقیكردنه‌وه،
وێبگه‌ڕی Google Chrome بكه‌وه.
بڕۆ بۆ Tools و دواتر Extensions یان له نێو Adress Bar دا بنووسه chrome://extensions.
له به‌شی ڕاسته‌وه له سه‌ره‌وه كرته له Developer Mode بكه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی په‌ره‌پێدان و تاقیكردنه‌وه‌ی پێوه‌كراوه‌كه.
كرته له Load Unpacked Extension بكه و ئه‌و بوخچه هه‌ڵبژێره كه هه‌ر ٣ په‌ڕگه‌كه‌ی له خۆ گرتووه.
دواتر پێوه‌كراوه‌كه له لیسته‌ی پێوهكراوهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماده‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه.
كرته له دووگمه‌ی پێوه‌كراوه‌كه بكه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینه.
درووستكردن و ناردن بۆ گووگڵ،
له په‌نجه‌ره‌ی پێوهكراوهكاندا كرته له Pack Extension بكه،
له خانه‌ی یه‌كه‌م دا بوخچه‌ی تایبه‌ت به پێوه‌كراو هه‌ڵبژێره كه ٣ په‌ڕگه‌ی له خۆ گرتووه.
كرته له OK بكه بۆ درووستكردن و ئاماده‌كردنی پێوه‌كراو.
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌كانت به درووستی جێبه‌جێ كردبێت، پێوه‌كراوه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی درووست ده‌بێت،
دوو په‌ڕگه‌ی نوێ درووست ده‌بن، یه‌كێك به پاشگری pem. و ئه‌وی دیكه‌یان به پاشگری crx.
ئه‌و دوو په‌ڕگه‌یه ڕوونووس بكه نێو بوخچه‌ی یه‌كه‌م كه ٣ په‌ڕگه‌ی پێوهكراوهكهی له خۆ گرتووه، دواتر هه‌موویان پێكه‌وه له په‌ڕگه‌یه‌كی zip دا بسهپێنهوه.
له‌م به‌سته‌ره ده‌توانیت وه‌ك Developer خۆت تۆمار بكه‌یت (ده‌بێت ٥ دۆلار بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت چالاك بكرێت)،
https://chrome.google.com/webstore/deve … ?hl=en-US\
له كاتی ناردنی پێوهكراوهكهت بۆ Google Chrome Web Store، ئه‌و په‌ڕگه‌ی zip ـه ده‌نێریت كه له هه‌نگاوی كۆتاییدا درووستت كرد.
چالاك بوونی پێوه‌كراوه‌كه و ده‌ركه‌وتنی بۆ داگرتن و دامه‌زراندن له‌وانه‌یه كاتژمێرێكی پێ بچێت.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی ساده و بنه‌ڕه‌تیی داڕشتنی پێوه‌كراوه بۆ Google Chrome، زانیاری زۆرتر،
http://code.google.com/chrome/extensions/index.html