وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

سوپاس بۆ وه‌ڵامت كاك ئاسۆ به‌ڵام جه‌نابتان ئه‌و سكریپته‌تان كردۆته‌ كوردی و به‌ناوی ئێوه‌ له‌ سایتی هه‌مان سكریپت به‌ ره‌سمی نوسراوه‌
بۆیه‌ شه‌رت نیه‌ كه‌ بۆ ئێره‌ كرا ئه‌وكات ئێمه‌ سود مه‌ند بین به‌ڵكو مادام ئێوه‌به‌ ره‌سمی ئه‌و كاره‌تان كردوه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ش دێته‌ پێشتان و وا باشتره‌ وه‌ڵام هه‌بێت نه‌ك كه‌ بۆ ئێره‌تان كرد ئه‌وكات ئێمه‌ی داماو به‌رمان بكه‌وێت. چونكه‌ من چاوه‌ڕێی تۆ بووم و چه‌ند جار پرسیارم كرد.
به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانیت روونی بكه‌یته‌وه‌و ئه‌گه‌ریش هه‌ر سوری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌بێت بۆ ئێره‌ بكرێت ئه‌وكات ئێمه‌ بیزانین ئه‌وه‌ش هه‌ر باشه‌و وا چاوه‌ڕێیین.
هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتوو بیت

[img]http://ibrahim.web.aplus.net/yane/fileup/kurd55upload.jpg[/img]

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ ئه‌پلۆدی وێنه‌كانت

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

كاك هێمن گیان، من كردوومه‌ به‌ كوردی، بۆ سپۆرتی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌توانی سه‌ردانی http://www.punbb.org.

پاشان گه‌ر شتێكی وا بكه‌م بۆ ئێره‌ ده‌یكه‌م، له‌وانه‌یه‌ هه‌ر بڵاویشی نه‌كه‌مه‌وه‌.

بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

وابزانم پێشنیازه‌که‌م خه‌ریکه‌ به‌ره‌و کاریکی نوێتان ده‌بات ..
به‌رده‌وام بن  هه‌موو کاریکی تازو سوودی خۆی هه‌یه‌ ...

هه‌ر بژین

هیچ کات بیر له‌وه‌ نه‌که‌یته‌وه‌ به‌ دڵه‌ مردووه‌کان ئازاری دڵه‌ زیندووه‌کان بده‌یت ..  ( نور)

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

سڵاو،
من زۆر له‌م punbb ـیه شاره‌زا نییم. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات و ڕێكه‌وتی نوسینه‌كان له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كاندا ده‌نووسێت، ئه‌وا كردنی ئه‌و كاره‌ زۆر ئاسانه‌. نه‌خشه‌یه‌ك بنووسه‌ و له‌كاتی كرته‌ كردن له‌ چاككردنی په‌یام بانگهێشتی بكه‌، با نه‌خشه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ بكات :
١. كات و ڕێكه‌وت له‌ بنكه‌ی دراوه‌كان بۆ ئه‌و په‌یامه‌ وه‌ربگره‌.  له‌ گۆڕاوێكدا داینێ.
٢. كات و ڕێكه‌وتی سیسته‌مه‌ك وه‌ربگره‌. له‌ گۆڕاوێكدا داینێ.
٣. به‌راوردێكی ئه‌و دوو گۆڕاوه‌ بكه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خۆت پێناس بۆ ماوه‌ی گۆڕینه‌كه‌ ئه‌ده‌یت، واته‌ :
په‌یامه‌ چه‌ند كۆنه‌؛ كاتژمێرێك، ڕۆژێك...هتد
٤. له‌سه‌ر ئه‌نجامی به‌راورد كردنه‌وه‌، بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌ كه‌ بتوانرێت په‌یام بگۆڕدرێت یان نه‌.


په‌یكه‌ری بنكه‌ی دراوه‌كه‌م لابووایه‌ نه‌خشه‌كه‌م ده‌نووسی و تاقیم ده‌كرده‌وه‌..

دڵنیام ڕێگه‌چاره‌ی تریش زۆره‌ و به‌رنامه‌داڕشتن كراوه‌یه‌ به‌چه‌ندین بیرۆكه‌ چار بۆ كێشه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌..

سه‌ركه‌توو بن.

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

زۆر سوپاس بۆ تۆ كاك ئاراس به‌س خۆزگایه‌ به‌ نمونه‌وه‌ باست بكردایه‌.... راست ئه‌كه‌یت ئه‌بێت به‌ڵام خۆی له‌ كۆنترۆڵه‌كه‌یتێیدایه‌ كه‌ ئه‌توانیت كاته‌كه‌ی تحدید بكه‌یت به‌ڵام باوه‌ر بكه‌ چه‌ند كردومه‌ كاری نه‌كردوه‌و لێره‌ش پرسیارم كردوه‌ هیچ وه‌ڵام نه‌بووه‌.. یاخود باشتر بڵێم وابزانم باش له‌ یه‌ك حالی نه‌بوین..

[img]http://ibrahim.web.aplus.net/yane/fileup/kurd55upload.jpg[/img]

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ ئه‌پلۆدی وێنه‌كانت

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

تا حه‌ددیک به‌ره‌و پێششنیاره‌که‌م رۆشتن ..!
وا ئێستا سڕینه‌وه‌ی بابه‌تتان ناچالاک کردوه‌ ئه‌مه‌ش به‌شیکه‌ له‌ پێشنیاره‌که‌و  به‌ڵام هێشتا ماوه‌ .
جونکه‌ ده‌ستکاری کردنی به‌رده‌وام کلیلیکی تری سڕینه‌وه‌یه‌ ...!١
بژین

هیچ کات بیر له‌وه‌ نه‌که‌یته‌وه‌ به‌ دڵه‌ مردووه‌کان ئازاری دڵه‌ زیندووه‌کان بده‌یت ..  ( نور)

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

سڵاو،
به‌ڕێز هێمن ف، من ئه‌م سكریپته‌م دانه‌به‌زاندووه‌ و، شاره‌زای نیم، ئه‌گینا كۆده‌كه‌م ده‌نووسی.
به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بكه‌ به‌ كۆد كه‌ نووسیومه‌.
نموونه‌ی كۆد به‌ ده‌ق:

function check_update()
begin
open_database(dbase_name, tablle_name)
get_feld_info(tablle_name_feld_names)

d1 = get_date_from_tablle
d2 = get_date_from_system

compare(d1, d2)
if d1 older  one hour
then
exit
else
call_change_functiom

end
دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

نا نا خاڵۆ  ئاراس من وامزانی هه‌ر له‌ #Cشاره‌زایت هه‌یه‌ و ماسته‌ر ده‌خوێنیت.
به‌ڵام له‌ phpشاره‌زای.
سوپاس بۆ كارزان نور بۆ ووروژاندنی ئه‌و باسه‌

http://www.all4kurds.net/Meko/viewtopic.php?id=482

هه‌ربڵێن سیاڕه‌ش ڕه‌زیله‌ smile

بژین

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

ده‌ست خۆشی بۆ ئێوه‌ش بۆ ڕۆشتنتان به‌ره‌و پێشنیاره‌که‌ ..

ئێوه‌ش هه‌ر بڵێن پێشنیاره‌کانت زه‌ره‌ر مه‌نده‌ ..!!

کاکه‌ سیا شتێکی که‌م بینی :
ڕۆژێک هاتم شتیکی جوانتان دانابوو بۆ چونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو مه‌کۆ .. 
له‌ ده‌ستپیکی مه‌کۆ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ راسته‌و خۆ جێگای یوسه‌ر و ووشه‌ی نهێنی ئاماده‌ کرابوو بێ ئه‌وه‌ی کلیک له‌سه‌ر
چوونه‌ ژووره‌وه‌ بکرێت ... بۆ لاتان برد ؟

هیچ کات بیر له‌وه‌ نه‌که‌یته‌وه‌ به‌ دڵه‌ مردووه‌کان ئازاری دڵه‌ زیندووه‌کان بده‌یت ..  ( نور)

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

دایده‌نێمه‌وه‌ كاك كازران، ده‌بێ هه‌ندێك له‌گه‌ڵ دیزاینی مه‌كۆكاندا بیگوونجێنم.

بژیت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک ده‌بینم .. پێشنیار..

سیا ڕه‌ش گیان، زمانی php له‌سه‌ر زمانی C بنیاتنراوه‌، به‌ڵام php له‌ وێبدا توانای زۆر به‌ربڵاوه‌. من ده‌ره‌قه‌تی ناده‌م.
smile

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org