1

بابه‌ت: به‌ كوردی تر كردنی CuteNews RU

سڵاو،
سه‌رقاڵی كارێكم كه‌ CuteNews RU ی تێدا به‌كار ده‌به‌م و هه‌نگاوێكی پێویست بۆ هه‌موو ماڵپه‌ڕێك كه‌ نووسراوه‌كان UTF-8 پیشان ده‌دات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ UTF-8 پاشه‌كه‌وتیان بكات، CuteNews RU بۆ خۆی ئه‌و كاره‌ به‌ درووستی جێبه‌جێ ناكات.

ئه‌گه‌ر بابه‌تێك بنووسیت و بته‌وێت له‌ PhpMyAdmin یان هه‌ر ئامرازێكی دیكه‌ Query بكه‌یت و بیبینیت ناخوێنرێته‌وه‌ به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ درووستی به‌ UTF-8 نه‌نێردراوه‌ بۆ بنكه‌ی دراوه‌.

چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ كه‌ گرینگه‌ بۆ ماڵپه‌ڕ به‌ زمانی كوردی سۆرانی ئه‌وه‌یه‌ دێڕێك بۆ CuteNews RU زۆر بكه‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ به‌ درووستی.

په‌ڕگه‌ی mysql.class.php بكه‌وه‌ كه‌ له‌ نێو inc\db دایه‌، له‌ دێڕی ژماره‌ ١٥ ئه‌م كۆده‌ هه‌یه‌،

$this->link        = mysql_connect($this->server, $this->username, $this->password);

بیگۆڕه‌ بۆ،

        $this->link        = mysql_connect($this->server, $this->username, $this->password);
        mysql_query("SET NAMES 'UTF8'");

ئه‌و كاته‌ هه‌موو نووسراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ بێ كێشه‌ ده‌خوێنرێنه‌وه‌.
http://webchinupload.com/files/CuteNewsRu-UTF-8.png

گۆڕانكاری سه‌ره‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕێك جێبه‌جێ مه‌كه‌ كه‌ ئێستا كار ده‌كات، به‌ڵكوو بۆ پرۆژه‌ و كاری نوێ پێش نووسینی ناوه‌ڕۆك جێبه‌جێی بكه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: به‌ كوردی تر كردنی CuteNews RU

ده‌ستخۆش له‌ پڕۆژه‌ی داهاتومدا جێبه‌جێی ئه‌که‌م،