1

بابه‌ت: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

به‌رێزانم .. من ڤێرژن6 به‌کاردێنم...کاتێک بابه‌تێک دا ئه‌نێم . بێکێشه‌یه‌ به‌لام که‌ کلیک له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت ده‌که‌م ئیرۆر ده‌دات به‌م جۆره‌     

Not Found

The requested URL /home/news.php was not found on this server.

Additionally, a 404 Not Found error was encountered while trying to use an ErrorDocument to handle the request.

B1111.Com Security Apache Server at www.1111.com Port 80

    ده‌بێت چیبکه‌م ؟

من نزیکی ۲۰۰ به‌بتم هه‌یه‌ له‌ مالپه‌ره‌که‌م ... ئه‌توانم فوشنێکی که‌ دامه‌زرێنم و بابه‌ته‌کان بگوێزمه‌وه‌؟؟

زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م ..

2

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

سلاو ،
سه‌بتره‌ت به‌وه‌ی سكریپتێكی تر دا مه‌زرێنیت و بابه‌ته‌كان بگوازیته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ نابیت !

نمونه‌ی زیندوومان نیشان بده‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كه‌ت .

3 (دەستکاری کراوە: MeTo 2011-11-05 15:17:01)

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

کاتێک کلیکی لێ ده‌که‌م ئیرۆره‌که‌ ده‌هێنێت .. ئه‌مه‌ له‌کاتی گه‌ران به‌ دوای به‌به‌ته‌که‌شدا هه‌مان کێشه‌ درووست ده‌کات

4

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

من به‌سته‌رم به‌لاوه‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر ناته‌ویت ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئاشكرا بیت ئه‌وا به‌ په‌یامی تایبه‌ت بینێره‌ .

5

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

ناردم براکه‌م

6

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

گومان هه‌یه‌ له‌ وه‌ی ئایه‌ په‌رگه‌ی news.php تێدابیت یان نا ! ئه‌توانی په‌رگه‌یnews.php دووباره‌ به‌رز ده‌یته‌وه‌ بۆی ؟

7

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

ده‌سته‌کانت خۆش به‌رێزم ... په‌رگه‌که‌م به‌رز کرده‌وه‌ .. چاره‌سه‌ر بوو

8

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

براکه‌م پرسیاریکی که‌م هه‌یه‌ .. بابه‌تیکی که‌ی بۆ ته‌رخان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ی سوپاس ده‌که‌م

9

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

MeTo نووسی:

براکه‌م پرسیاریکی که‌م هه‌یه‌ .. بابه‌تیکی که‌ی بۆ ته‌رخان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ی سوپاس ده‌که‌م

ببوره‌ له‌مه‌ نه‌گه‌یشتم .

10

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

مه‌به‌ستم پرسیارێکی که‌م هه‌بوو ئه‌وا لێره‌ کردم
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=25536

11 (دەستکاری کراوە: Back_Track5 2011-11-05 15:47:26)

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

ده‌ست خۆش كاك هێدى وه‌لاَمێكى باشت داوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ( خوێ،دنه‌وه‌ى زیاتر ) به‌لاَم تێبینى یه‌كم هه‌یه‌

به‌رِێزان ده‌توانن به‌ وه‌رگرتنى باك ئه‌پى داتابه‌یسه‌كه‌ت جارێكى كه‌ فیوشن دابه‌زێنن و هه‌مان بابه‌ته‌كانى بۆ بگوازنه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ى باك ئه‌پى داتابه‌یسه‌كه‌ بۆ ناو سێرڤه‌ره‌ نوىَ یه‌كه‌ به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ى هه‌مان رِێره‌وى سێرڤه‌ره‌كه‌ى پێشووى هه‌بێت بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ماڵپه‌رِى یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ (C://appserv/www/fusion) ده‌بێت فیوشنه‌كه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان رِێرِه‌و دابمه‌زرێته‌وه‌ .. هاوكات سه‌رجه‌م وێنه‌ و بوخچه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانى ماڵپه‌رِى یه‌كه‌م بگوازرێته‌وه‌ بۆ ناو بوخچه‌ سه‌ره‌كى یه‌كه‌ى فیوشنه‌ نوىَ یه‌كه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بوخچه‌یه‌كت هه‌بووه‌ به‌ ناوى (wena) و چه‌ند وێنه‌یه‌كت تیادا داناوه‌ ده‌بێت هه‌مان بوخچه‌ بگوازیته‌وه‌ بۆ ناو بوخچه‌ى سه‌ره‌كى فیوشنه‌ تازه‌كه‌ . ئه‌گه‌ر رِوونكردنه‌وه‌كه‌م ئاڵۆز بوو ئاگادارم بكه‌نه‌وه‌ با به‌ وێنه‌ یان ڤیدیۆ رِوونى بكه‌مه‌وه‌ بۆتان .. سه‌باره‌ت به‌ پرسیارى دووهه‌میش منیش هیچ تێنه‌گه‌شتم تكایه‌ رِوونكردنه‌وه‌ى زیاتر بنووسه‌.. سوپاس  big_smile

12

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

به‌ڕێز خورماڵی من له‌ په‌یامه‌كه‌ت تێگه‌یشتم به‌لام ئه‌وه‌ بزانه‌ بۆ هه‌واڵ ناتوانی بیگوازیته‌وه‌ بۆ وێنه‌ كێشه‌ی نیه‌ ! سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری دووم میش وه‌لامم داوه‌ته‌وه‌ ههههه .

13

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

مامه‌ هێدى گیان ده‌بێت به‌رِیزم .. من ئێستا دوو فیوشنم دابه‌زاند و باك ئه‌پى داتابه‌یسى یه‌كه‌مم وه‌رگرت و پاش جێگیر كردنى دووه‌م باك ئه‌په‌كه‌م جێگیر كرد و كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو .. بۆ ئاكاداریشت ته‌نها یه‌ك هه‌واڵم وه‌ك تێست دابه‌زاند و هه‌مان هه‌واڵ له‌ ناو فیوشنى دووهه‌میش هه‌بوو به‌ بێ ئه‌وه‌ى من بینووسم چونكه‌ به‌شێك بوو له‌ داتابه‌یسه‌ وه‌رگیراوه‌كه‌ى فیوشنى یه‌كه‌م .. تاقى بكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ وایه‌  smile

14

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

تاقی ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ مه‌جالێكا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌م سكریپته‌ دابراون به‌س چاوێكی لێ‌ ده‌كه‌م .

15

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

کاکه‌ گیان سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری دووه‌م بیزه‌بت وه‌لامه‌که‌ی تۆیه‌ .. که‌ چۆن بتوانم بابه‌ته‌کانم له‌ فوشنی6 بگوازمه‌وه‌ بۆ فوشنی 7...

ده‌توانیت وه‌لامه‌که‌ت رونتر بکه‌یته‌وه‌؟ سوپاست ده‌که‌م

16

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌کانم .. و پرسیارێک؟

وه‌شانی 6 له‌گه‌ل وه‌شانی 7 هیچ ڕبتێك له‌ نیوانیان نیه‌ واتا ناتوانیت 6 نوێ‌ كه‌یته‌وه‌ بۆ 7 .

لێره‌ پێشتر باسم كردوه‌ سه‌یری كه‌ .
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=23073