بابهت: درووستکەری config.php بۆ PunBB ١،٢ و ١،٣
زۆر جارێک دەبینم کە هاوڕێیان لەبەر هەر هۆکارێک بێت دەیانەوێت پەڕگەی config.php درووست بکەنەوە.
ئامرازێکی بچووکم داڕشتووە بۆ هاوکاریکردن لە دووبارە درووستکردنەوەی config.php و بە کوردی، بە دڵنیاییەوە.
بەستەری تایبەت بە ئامراز،
http://www.webchin.org/extend/puncc/index.php
سەرچاوەی ئەم ئامرازە کراوەیە، دەستکاری بکە، پەرەی پێبدە، بڵاوی بکەوە بە ئازادیی. تەنیا داواکاری ئەوەیە ڕێز لە سەرچاوەی یەکەمی بگریت و لە شوێنی پێویست دا ناوببرێت
ئەگەر دەتەوێت هەمان ئامرازی سەرەوە لە ماڵپەڕی خۆت دابنێیت، فەرموو لە بەستەری خوارەوە کۆدەکان وەک خۆیان دابگرە و بەکاریان ببە.
http://webchinupload.com/files/puncc.zip
تەنیا تێبینی ئەوە بکە بەستەری تایبەت بە وێبچن دەبێت بمێنێت.
تکایە هەر کێشەیەکتان بەدی کرد، لەم بابەتەدا بینووسن.