بابه‌ت: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن
ئیستا بۆ نموونه‌ له‌ مه‌كۆیه‌ك ده‌رۆمه‌ ژووره‌وه‌ ده‌بینم په‌یامیكی تایبه‌تیم بۆ هاتووه‌

ده‌رۆم ده‌ی خوینمه‌وه‌ و ده‌ی سرمه‌وه‌ دواییش هه‌ر ده‌لیت په‌یامی نویت هه‌یه‌
ئه‌رۆم سه‌یر ده‌كه‌م په‌یامه‌ كۆنه‌كه‌یه‌

ده‌رۆم بیخوینمه‌وه‌ هه‌ر ده‌لیت سراوه‌ته‌وه‌

جگه‌ ئه‌وه‌یش
كه‌ كلیكی ده‌رچوون ده‌كه‌م دوایی هه‌ر ده‌لیت له‌ ژووره‌وه‌یت وه‌ك ....

كه‌ ده‌مه‌ویت شت بنوسم ده‌لیت ناتوانیت شت بنوسیت
كه‌ كلیكی سه‌ره‌تاش ده‌كه‌م ده‌لیت له‌ژووره‌وه‌یت وه‌ك ....

تێبینی
سیسته‌می ئینته‌رنێته‌كه‌م وای لێهاتووه‌
به هه‌موو ئینته‌رنێتێكی ‌تیشك كه‌ ئیش ده‌كه‌م هه‌ر وایه‌

ئایا چاره‌سه‌ری چییه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

پێم وانییە کێشە لای تۆ بێت، بەڵکوو لە مەکۆیە. هەندێک جار UTF-8 BOM دەبێتە هۆکاری درووستبوونی ئەو کێشەیە کە دەبێت خاوەن مەکۆ چارەسەری بکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

زۆر سوپاس كاكه‌ ئاسۆ به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی مه‌كۆكان ئه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه‌

ئایا هیچ چاره‌سه‌ری تر نییه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

زۆر جارێک کێشە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە ئەو مەکۆیانە پێوەکراویان دامەزراندووە کە لەوانەیە ئەو کێشەیان هەبێت. وەک بەکارهێنەر هیچ چارەسەرییەکت لا نییە من بزانم.

تەنیا چارەسەری ئەوەیە خاوەن ماڵپەڕ بۆ خۆی بە پەڕگەکانی ماڵپەڕدا بچێتە (بە تایبەت ئەوانەی کە دەستکاری کراون) و بە پێی هەنگاوەکانی بەستەری خوارەوە چارەسەریان بکات،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 8238#p8238

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

زۆر ۆزر سوپاس كاكه‌ ئاسۆی خۆشه‌ویست

سوپاس بۆ هاوكارییه‌كه‌ت

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

ئاسۆ نادری نووسی:

زۆر جارێک کێشە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە ئەو مەکۆیانە پێوەکراویان دامەزراندووە کە لەوانەیە ئەو کێشەیان هەبێت. وەک بەکارهێنەر هیچ چارەسەرییەکت لا نییە من بزانم.

تەنیا چارەسەری ئەوەیە خاوەن ماڵپەڕ بۆ خۆی بە پەڕگەکانی ماڵپەڕدا بچێتە (بە تایبەت ئەوانەی کە دەستکاری کراون) و بە پێی هەنگاوەکانی بەستەری خوارەوە چارەسەریان بکات،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 8238#p8238

به‌ڵام كاك ئاسۆ پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هیچیان كێشه‌ی نه‌بوو
ئێستا بۆچی وای لێهاتووه‌؟

هه‌ر لای منیش وایه‌

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌كۆكان ده‌ڵێن لای ئێمه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ نییه‌

به‌ڵام ته‌نها لای من وایه‌
كۆمپیوته‌ره‌كه‌شم فۆرماتكرد هه‌ر وابوو

چی بكه‌م؟
به‌هه‌موو به‌رنامه‌ی سوڕێنه‌ره‌كان هه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌م هه‌یه‌

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

وێبگەڕێکی نوێ دابمەزرێنە، بۆ نموونە Google Chrome و لەوێ تاقی بکەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

كاكه‌ ئاسۆی خۆشه‌ویست براكه‌م بۆ هه‌مویان وایه‌
ئه‌مرۆ له‌كۆمپیوته‌ری كوڕێكی هاوڕێمدا ئیشم پێكرد هه‌روابوو شه‌كلی ده‌كرد

چاره‌سه‌ر چییه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی كه‌ سكرێپته‌كه‌ی 1.4 هیچ كێشه‌ی نییه‌

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

كاك ئاسۆ بۆ ئه‌م یانه‌یه‌ هیچ كێشه‌ی نییه‌
http://ysm21.net

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

به‌ڵام بۆ ئه‌وانی تر كێشه‌ی هه‌یه‌

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

من هەر هەمان بۆچوونی سەرەوەم هەیە، خاوەن ماڵپەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاری خۆی دەتوانێت بڵێت کێشە لای من نییە، بەڵام مەرج نییە وابێت.
ئەگەر کێشەکەش شتێکی تر بێت،

وێبگەڕێکی نوێ دابمەزرێنە، بۆ نموونە Google Chrome و لەوێ تاقی بکەوە.

ئەگەر هەر چارەسەر نەبوو،
تۆ وەک بەکارهێنەر پێویستت نییە هیچی تر بکەیت، هەموو زانیارییەکانت بدە بە خاوەن ماڵپەڕ بۆ ئەوەی لە کێشەکەت بکۆڵێتەوە، دەبێت شتێکی لێ دەرکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

زۆر سوپاس براكه‌م
باشه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م بزانم چۆن ده‌بێت

وێبگه‌ریش ده‌گۆرم بزانم چۆنه‌

وه‌ڵام: ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی به‌ 1.2 كراون لای من شه‌كل ده‌كه‌ن

له‌كۆتاییدا توانیم كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌م ئه‌ویش به‌هۆی

ctrl+R

ئێستا كه‌ شه‌كل ده‌كات ئه‌و دوو كلیله‌ داده‌گرم ئیتر بێ كێشه‌یه‌