1

بابه‌ت: تکایە پەڕگەکانت لە webchinupload.com بار بکە

سڵاو هاوڕێیان،

کاتێک بنکەی بارکردنی وێبچن ـمان چالاک کرد چەند ساڵێک پێش ئێستا بە نیازی ئەوە بوو کە هەموو وێنە و پەڕگەکان لەگەڵ بابەت و پەیام نووسینمان بڵاویان دەکەینەوە لەوێ بار بکرێن بۆ ئەوەی داهاتوویان هەبێت و پاش ماوەیەک نەسڕێنەوە.

بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی زۆر و درووست بەکار براوە و هاوکاری زۆری کردووین لەوەی وێنەکانی زۆرێک لە بابەتەکان بە زیندوویی ماونەتەوە و هەروەها هاوکاری کۆمەڵێک خاوەن ماڵپەڕی دیکەی کردووە کە بۆ پەرەپێدانی ماڵپەڕی خۆیان سوودیان لە ڕاژەکە بینیووە.

بە مەبەستی گەشەپێدانی نیازی سەرەکی پرۆژەکە لە ئێستا بەدواوە هەر پەڕگەیەک کە لە بنکەی بارکردنی وێبچن www.webchinupload.com بار کرابێت و بکرێت بە ڕەنگێکی سەوز و ئایکۆنێکی پاراستن دەردەکەوێت،

http://www.webchinupload.com/f/2013-03/1679233865WebchinUpload-As-Default-File-Storage.png

بە مەبەستی ئەوەی بارکردنی پەڕگە لە شوێنەکانی دیکە کە پاش ماوەیەک نامێنن یان لەبەر هەر هۆکارێکی دیکە بەردەوام نابن، کەم بێتەوە یان بە تەواوی بنبڕ بکرێت. هەروەها هەموو ئەو پەڕگانەی لە بنکەی بارکردنی وێبچن بار دەکرێن چێک دەکرێن و گەر زیانبەخش بوون دەسڕێنەوە. دیاریکردنی سەرەوە شێوازێک دەبێت بۆ خوێنەری بابەت کە دڵنیای دەکاتەوە لەوەی ئەو پەڕگەی کە دایدەگرێتە نێو کۆمپیوتەرەکەی زیانبەخش نییە.

لە داهاتوودا ئەو پەڕگانەی کە لە بنکەی بارکردنی وێبچن بار نەکرێن بە ڕەنگێکی دیکە دیاری دەکرێن بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بزانێت کە پەڕگەی بارکراو چێک نەکراوە و لەوانەیە زیانی هەبێت.

جا ئەگەر دەتەوێت بەستەری پەڕگەکانت بە ڕەنگی سەوز و بێ کێشە دەربکەون، وێنە و پەڕگەکانت لە بنکەی بارکردنی وێبچن بار بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com