بابهت: داخستنی مەکۆی PunBB 1,2
سڵاو،
PunBB 1,2 کۆنە و درووست نییە بەکار ببرێت لە کاتێکدا وەشانی نوێتر و باشتر هەیە (وەشانەکانی ١،٣ و ١،٤)
ساڵانێکی زۆرە لە مەکۆی PunBB 1,2 بابەت، ڕوونکردنەوە، پرسیار، وەڵام، کێشە، چارەسەر و هتد... نووسراوە و ئەوەی ئەمڕۆ دەنووسرێتەوە تەنیا دووبارەیە و زۆربەی کێشەکان پەیوەندیدارن بە ئەوەی کە PunBB 1,2 کۆنە و بە درووستی لەگەڵ وەشانەکانی نوێی PHP کار ناکات کە ئەمڕۆ لەسەر زۆر ڕاژەکارێک دامەزراوە. ئەگەر دەتەوێت ئەمڕۆ مەکۆی بێ کێشە درووست بکەیت، وەشانی ١،٤ دابمەزرێنە.
جا کاتی ئەوە هاتووە مەکۆی ناوبراو دابخرێت.
ڕێکەوتی ٢٠١٣/٧/١ مەکۆی PunBB 1,2 دادەخرێت و وەک ئەرشیفێک دەمێنێتەوە.