1

بابه‌ت: [گرینگ] ئەم مەکۆ داخراوە، بمخوێنەوە

ئەم مەکۆ لە ڕێکەوتی ٢٠١٣/٧/١ داخراوە و چیتر ناتوانرێت بابەتی نوێی لێ بنووسرێت.

ئەگەر پێویستت بە هاوکاری هەیە لە PunBB 1,2 باشتر وایە بیر بکەیتەوە لەوەی کە ئایا کارێکی درووست دەکەیت بە بەکاربردنی وەشانی ١،٢؟
وەشانی ١،٢ کۆنە و نوێکردنەوەی نییە، لە داهاتوودا نوێ ناکرێتەوە.
کارکردن لەگەڵ وەشانی ١،٢ زۆر ئاڵۆزترە لە بەراورد لەگەڵ وەشانی نوێ، بۆ نموونە دامەزراندنی پێوەکراو و پێکهێنانی گۆڕانکاری پێویستی بە دەستکاریکردنی کۆدەکانی PunBB 1,2 هەیە کە لە خۆیدا کارێکی باش نییە.

لە وەشانی ١،٤ هەموو ئەو کەم و کۆڕاییانە چارەسەر کراون و دامەزراندنی پێوەکراو پێویستی بە دەستکاریکردنی کۆد و پەڕگەکانی PunBB نییە، دامەزراندنی پێوەکراوەکان زۆر ئاسانە و نوێکردنەوەیان ئاسانترە.

پێشنیار دەکەین بۆ پاراستنی مەکۆکانت و بێ کێشە ڕاگرتنیان، وەشانی مەکۆکانت نوێ بکەوە بۆ ١،٤، لە بەستەرەکانی خوارەوە هەموو زانیارییەکانی پێویست نووسراون.

پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

[نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com