بابه‌ت: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

به‌ڕێزان
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک براده‌رێکی ئیتالی مۆدولێکی بۆ خستمه‌ ناو ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ www.kurdnet.it وێنه‌کانی ئۆتۆمایک بچووک ده‌کاته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی جوان نه‌ک زۆر بچووک، پاشان که‌ کرته‌ له‌سه‌ر وێنه‌که‌ ئه‌که‌م  قه‌باره‌ و چوارچێوه‌ی وێنه‌که‌م وه‌ک خۆی ده‌رکا. ئه‌گه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ کرته‌ له‌سه‌ر یه‌كێ له‌ وێنه‌کان دیاری بکه‌یت بۆت ده‌رده‌که‌وێ. ده‌کرێ ناوی ئه‌م مۆدوله‌م بۆ بنووسن و له‌ کام به‌ش بار ده‌کرێ.
پێش وه‌خته‌ سوپاس

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

http://www.huddletogether.com/projects/lightbox
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare1584.html

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

کاک ئاسۆ
له‌ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ دا، دوای بارکردنی دوو مۆدول داوای دانانی سێ کۆدم لێ ده‌کات و پاشانیش چه‌ند جار بمه‌وێ بێ چه‌ند وشه‌یه‌ک بنووسم. وه‌کو ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتبم.
من براده‌ره‌که‌م له‌ گوگل به‌دوای ناوه‌که‌ی نازانم گه‌ڕا، پاشان بار و دایبه‌زانده‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌که‌ بێ ئه‌وه‌ی کۆد بنووسێ یان من که‌ هه‌واڵ ده‌نووسم هیچ ووشه‌ و لینک بۆ وێنه‌کان دانانێم.
نازانم ئایا زیاد کردنی ئه‌م کۆدانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ کوردیه‌؟

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

سڵاو به‌ڕێزان
کاک ئاسۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌م ئه‌نجام دا به‌ڵام هه‌ر کاری خۆی ناکات، په‌یوه‌ندیم به‌ براده‌رێکی ئیتالی کرد، وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به‌شی ئیتالی و کوردیت دروست کردوه‌ و فایلی تازه‌ت بۆ داناوه‌ بۆیه‌ کارناکات!
جا نازانم له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ کارناکات یاخۆد هه‌ڵه‌که‌ لای منه‌

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دامناوه‌، یه‌كجار ئه‌و كۆدانه‌ داده‌مه‌زرێنی، كاتێك بابه‌ت و شت بڵاو ده‌كه‌یته‌وه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات هیچ جێبه‌جێ بكه‌یت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

زۆر هه‌وڵم دا بۆم نه‌كرا!

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

سڵاو به‌ڕێزان
كاك ئاسۆ ده‌كرێ ناو وشه‌ی نهێنیت بۆ بنێرم بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت هه‌ڵه‌كه‌م له‌ كوێیه‌ و ده‌ستكاری بكه‌یت؟
پێش وه‌خته‌ سوپاس

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

به‌م زووانه‌ بوارم نابێت بۆت سه‌یر بكه‌م، به‌ڵام ده‌توانی بینێریت.
ئایاس بۆ خۆت چیت جێبه‌جێ كردووه‌ و سه‌ری نه‌گرتووه‌؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

زۆر چاكه‌ به‌ په‌یامی تایبه‌تی بینێرم؟
_ ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات، كردم ، واتا: چومه‌ لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له‌ ڕووكاری به‌شی كوردی و ئیتالی كۆده‌كانم زیاد كرد، وه‌ هه‌ر دوو فایله‌كه‌م باركرد، هه‌ر كاری نه‌كرد. بۆیه‌ سڕیمه‌وه‌. چوم له‌ ماڵپه‌ری چوملا ئه‌وه‌ی به‌ زیپ هه‌یه، دامبه‌زاند و‌ بارم كرد‌ تا هه‌ر نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ كلیك بكه‌یت ده‌چێته‌ نێو نوسینه‌كه‌وه‌.
زۆر سوپاس كاك ئاسۆ

من ده‌زانم که‌ نازانم

وه‌ڵام: مۆدول بۆ ڕێک و پێککردنی وێنه‌

ئایا ID ئه‌و DIV ـه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت گۆڕیووته‌ بۆ هی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ LightBox ـه‌؟
ده‌توانی كۆده‌كانی ڕووكاره‌كه‌ت لێره‌ دابنێیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com