بابه‌ت: ئه‌ته‌وێت فێری WordPress بیت ؟ كه‌واته بمخوێنه‌ره‌وه !
سڵاو
ئه‌زیزان له دوای ئه‌و كۆمه‌ڵه پرسیاره‌ی كردوومه له‌م مه‌كۆ جوانه سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ به بابه‌تێك ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین كه خۆم وه‌ك سه‌ره‌تا فێری بووم و ئێستاش ئه‌كه‌ومه خزمه‌ت ئێوه بۆ فێربوون به باسێكی ته‌واوی WordPress دیاره مه‌كۆ پێویسته به بابه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه بۆیه پێویسته هه‌بێت فه‌رموون ئێوه و كاروانی WordPress .....
پڕۆگرامۆكه‌ی WordPress چیه ؟
پڕۆگرامۆكه‌ی WordPress بریتیه له‌و سكرێپته جیهانیه‌یی كه‌وا بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك هه‌یه به‌كاری بهێنێت به شێوه‌یه‌كی خۆڕا و به چه‌ندین زمانی جیاواز ، ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌یه كه ناوبراوه به WordPress یه‌كێكه له سكرێپته جیهانیه‌كان بۆ دروست كردنی وێبسایتێكی جیهانی و به‌رهه‌مێهنانی سایتێكی ته‌كنه‌لۆجی ، پڕۆگرامۆكه‌كه به زمانی php داڕیژراوه و پتشگیری SQL ئه‌كات و داتابه‌یسی ناوخۆیی هه‌یه پێویست به هه‌بوونی داتابه‌یسی ده‌ره‌كی ناكات .
بۆچی WordPress باشه بۆ دروست كردنی ماڵپه‌ڕه جیهانیه‌كان ؟
- دووره له ڕووی هاكردنه‌وه و زۆر به‌كه‌می تووشی هێرشه‌كانی هاك كردن ئه‌بێته‌وه
- خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری براوسه‌ره جیهانیه‌كانی Choorm و Mozilla و Opera .... هتد
- ئاسان كاری له نوێكردنه‌وه‌دا
- هه‌بوونی ماتۆڕی گه‌ڕان
- ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر له هه‌بوونی هه‌ر تازه‌گه‌ریه‌كدا
- خێرا له گه‌یاندن و وه‌رگرتندا
- هه‌موو پێداویستیه‌كانی سایتێكی Professional ت بۆ ئاماده ئه‌كات
* نموونه‌ی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ كه دروستكه‌ری ئه‌و سكرێپته‌ن
ئه‌مه له گووگڵ بنووسه و سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌كان بكه
powered by wordpressپێویستیه‌كان چین كه پێویسته هه‌مبێت ؟
- پێویستت به هه‌بوونی یه‌كێك له ده‌ستكاریكه‌ره‌كانی كۆد هه‌یه نموونه‌ی ئه‌وانه جۆرن ئه‌مانه لیستی باشترین ده‌ستكاری كۆده‌كانن : Dream Viewer , Rj TextEd , Notepad ++ , TextWrangler , Crimson Editor , Araneae , EditPad Lite , ATPad وه چه‌ندانی تر ، به‌ڵم ڕێنموویی كراوه Notepad ++ یه‌كێكه له باشترینه‌كانی .
- پێویستت به هه‌بوونی یه‌كێك له براوسه‌ره‌كان هه‌یه وه‌ك : Google Chrome , Mozilla Firefox , Opera , Fox , Maxton .... هه‌ر كامیان به‌كارئه‌به‌یت كێشه نیه به‌ڵام تۆ ئه‌بێت چاو له به‌كارهێنه‌رانی براوسه‌ر بكه‌یت له جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی سایته‌كه‌ت باشتر بگوونجێنێت ئه‌وه زیاتر له‌سه‌ر Chrome و Mozilla به‌كارئه‌هێنرێت .
- پێویستت به هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی فایله‌كانت له Client بۆ Server كه پێی ئه‌ڵێن FTP واته File Transfer protocol بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆگرام زۆره به‌ڵام من ئامۆژگاری Filezilla ت ئه‌كه‌م لێره‌وه‌ی دایبگره
https://filezilla-project.org/
پێویستمان به هه‌بوونی سایتێكی Free هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به ڕای من
http://www.000webhost.com/ باشترینه هۆست و دۆمه‌ین له‌وێ بگره
دوای گرتنی هۆست و دۆمه‌ین ئه‌وا به‌رنامه‌ی Filezilla بكه‌ره‌وه كه په‌نجه‌ره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌یه

ئینجا كلیك له‌سه‌ر File >>> Site Manager بكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌یوه‌ندی به هۆسته‌كه‌مانه‌وه بكه‌ین ، په‌نجه‌ره‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ئه‌بینیت وه‌ك من بۆشایه‌كان پڕ بكه‌ره‌وه

به‌م شێوه‌یه ئه‌بینیت كه ئێستا چووینه‌ته ناو سایته‌كه‌مان و ئه‌توانین گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ین

ئێستا پێویستمان به هه‌بوونی پڕۆگرامۆكه‌ی WordPress هه‌یه ئه‌توانن لێره‌وه دایبگرن
پاشان له Zip ده‌ری بهێنه و فایله‌كه بكه‌ره‌وه پاشان فایلی wp-config-sample ئه‌بینیت كلیكی ڕاست بكه له‌سه‌ری و پاشان Rename بكه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بگۆڕین پێویسته وشه‌ی "-sample " لاببرێت و ته‌نها " wp-config " بمێنێته‌وه ، دوای ئه‌وه جووت كلیك بكه بۆ كردنه‌وه په‌ینجه‌ره‌یكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه ئه‌بینیت

له دوای ئه‌و كردارانه پێویسته له ڕێگه‌ی Filezilla به‌رزی بكه‌یته‌وه كه له سه‌ره‌وه بۆم ڕوون كردوویده‌ته‌وه .
به هیوای سوود هاوڕێیان إن شا‌ء الله باس له Banner و Background و چه‌ندین كرداری تر له‌و سكرێپته باس ئه‌كه‌ین
مافی پارێزراوه بۆ نووسه‌ر + وێبچین
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك