بابهت: چەند پرسیارێکی تیۆری تایبەت بە سایتی جوملە 2.5
سڵاو بەڕێزان ماندو نەبن
چەند پرسیارێکی تیۆری تەنها بۆ زانیاری خۆم تایبەت بە سایتی جوملە 2.5
١: ئایا مۆدێڵی بەشی (بیروڕا) هەیە بۆ سایتی جوملە؟ تکایە لینکی مۆدێلەکەم بۆ دابنێ - نمونەی بەشی (بیروڕا) وەک لەسایتی (ئاوێنە) و (NRT)ی و لڤین دانراوە
٢: چۆن لۆگۆی ڕکلام لە بەشی چەپ و ڕاست یان تەنیشتەکانی سایت و لەبەشی سەروەو شوینی لۆگۆی سایتەکە دابنێین، لەکوێی کۆنترۆڵ پانێڵەوە یان ئەگەر مۆدێڵی تایبەتیان دەوێت کامانەن مۆدیلەکان. تکایە لینکی مۆدێلەکانی ڕکلامی تەنیشت و سەرەوە دابنێ
٣: باشترین مۆدێڵی ڤیدیۆ گالەری کە تەنها یەک ڤیدیۆ لە ڕوکەشی سایتەکە دەرکەوێت و ئەو ڤیدیۆ بەڕاندۆم بگۆڕێت و بتوانین لەوێشەوە بچین بۆ گالەری ڤیدیۆکان و لەژێر هەر ڤیدیۆیەکیشدا بتوانرێت کۆمێنت بنوسرێت کامەیە. تکایە لینکی مۆدێلەکە دابنێ
٤: ئایا مۆدێلێک هەیە بۆ ئەوەی بتوانین لە سایت فایلی (پی دی ئێف) و (ڤیدیۆ)ی پێ ئەپلۆد بکەین یان پێی دابنێین، تکایە لینکی مۆدێلەکان دابنێ
تێبینی: پرسیارەکانم بەیەک جار داناوە بۆ ئەوەی شوین بەشی پرسیار کردن زۆر داگیر نەکەم، سوپاس بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانم
نمونە بۆ پرسیاری ١ و ٢