بابه‌ت: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

سڵاو ئه‌وه‌ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌بێت  وێبچن زۆر خاو ده‌كرێته‌وه‌ لام + هه‌ندێك جار هه‌تا نزیكه‌ی 30 چركه‌ ده‌وه‌ستم ئینجا ده‌كرێته‌وه‌

هیوادارم ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت

سوپاس

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

ئەگەر وێبچن کێشەی هەبێت لە ئێرە دەنووسرێت،
http://stats.pingdom.com/dg7t7e69lfzm/548800

خێرایی کردنەوەی وێبچن لە ژێر ١ چرکەیە. بۆیە ئەو کێشەی کە ئاماژەی پێدەدەیت پەیوەندیدارە بە هێڵی ئینتەرنێتی خۆتەوە. لەوانەیە ISP ـەکەت کێشەی DNS و هتدی هەبێت.

لە بیرت نەچێت لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی گەرمیان و دەوروبەر زەوی لەرزەی زۆر هەبووە و کاریگەریی هەبووە لەسەر پەیوەندی مۆبایلیی (مۆبایل و ئینتەرنێتی مۆبایل). ئەو کێشەیەش بە من و تۆ چارەسەر نابێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

ئاسۆ نادری نووسی:

نازانم چی بڵێم كاك ئاسۆ هیوادارم هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت ته‌نها لای من بێت
به‌لام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها بۆ وێبچن وایه‌  له‌و كاته‌ی وێبچن ناكرێته‌وه‌  بۆ هیچ سایتێكی تر كێشه‌یه‌ نیه‌

ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ به‌ هۆی ئه‌و  زەوی لەرزەیه‌وه‌ بێت

سوپاس

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

دڵنیا بە کێشە لای خۆتە. Pingdom هەموو ٥ خوولەک جارێک وێبچن چێک دەکات و ئەگەر بچووکترین کێشە هەبێت لەوێ دەردەکەوێت. کاتێک وێبچن بۆ Pingdom بکرێتەوە. بۆ تۆش دەکرێتەوە، ئەگەر نەکرایەوە واتە کێشەت هەیە.

مەرجیش نییە تەنیا لە گەرمیان بیت بۆ ئەوەی کێشەت بۆ درووست بێت، ئەگەر بەشێک لە ترافیکەکەت بە نوختەیەک تێپەڕێت لە ئەو ناوچە بێت کە کێشەی هەیە، کاریگەریی دەبێتە سەر پەیوەندییەکەت.

ئەگەر کێشەیەکی دیکە و پلانکراو هەبێت، ئاگاداری لەسەر دەنووسین و Pingdom ـیش ڕاپۆرتی دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

ئاسۆ نادری نووسی:

دڵنیا بە کێشە لای خۆتە. Pingdom هەموو ٥ خوولەک جارێک وێبچن چێک دەکات و ئەگەر بچووکترین کێشە هەبێت لەوێ دەردەکەوێت. کاتێک وێبچن بۆ Pingdom بکرێتەوە. بۆ تۆش دەکرێتەوە، ئەگەر نەکرایەوە واتە کێشەت هەیە.

مەرجیش نییە تەنیا لە گەرمیان بیت بۆ ئەوەی کێشەت بۆ درووست بێت، ئەگەر بەشێک لە ترافیکەکەت بە نوختەیەک تێپەڕێت لە ئەو ناوچە بێت کە کێشەی هەیە، کاریگەریی دەبێتە سەر پەیوەندییەکەت.

ئەگەر کێشەیەکی دیکە و پلانکراو هەبێت، ئاگاداری لەسەر دەنووسین و Pingdom ـیش ڕاپۆرتی دەکات.

ده‌ست خۆش
چاوه‌روان ده‌بم بزانم ئه‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ به‌ چی ده‌گات ئێسته‌ له‌و كاته‌وه‌ هه‌ر چاوه‌ر وان بووم ئه‌م په‌یامه‌ بنووسم نه‌ده‌كرایه‌وه‌ هه‌ر ده‌سورایه‌وه‌

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

بۆ دڵنیابوون سەیری ترافیکی چەند ڕۆژی ڕابردووم کرد، دەبینم ترافیکی ئاسایی لە کوردستانەوە هەبووە، جا بەداخەوە، لای خۆتە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

زۆر باشه‌ ده‌ست خۆش بێت

منیش چاوه‌ر وان ده‌بم جارێ بزانم چی ده‌بێت

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

سڵاو كاك ئاسۆ لای منیش هه‌مان كێشه‌ به‌راستی زۆر ناخۆشه‌ په‌یامیشم نوسی لێره‌ به‌ڵام نه‌هات ئتر وازم لی هێنا دڵنیابه‌ كاك ئاسۆ كێشه‌ لای خۆم نیه‌ چونكه‌ به‌ كۆمپیوته‌رو + هێڵی تر تا قیم كردوه‌ته‌وه‌ هه‌ر وایه‌ به‌ڵام بۆ سایته‌كانی تر كێشه‌ی نێه‌ ...

ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌زۆری له‌كاتی بابه‌ت نوسین روو ده‌دات یان وه‌ڵام نوسین ؟؟؟؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

هەر کاتێک ئەو کێشە دەبینن، یان ئێستا ئەگەر هەر بەردەوامە، تکایە لە Run بنووسن CMD، دواتر بنووسن

tracert webchin.org

دواتر وێنەیەکی ئەو پەنجەرە بگرن و دایبنێن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

فه‌رموو

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/ … 847cff.PNG

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

له‌ى من هيچ  كێسه‌ى نييه‌  smile

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

وه‌ الله‌ جارو باره‌ لای منیش وای لێدێت خه‌ته‌که‌ی من تیشکه‌ نازانم کێشه‌ی هه‌یه‌ یان نا

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

ئیستا کیشەی نییە بەس من بۆ ئەم هالەتە ئاگاداریانم کردەوە  باوەران نەکەر
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=31077

وه‌ڵام: خاو بونه‌وه‌ + نه‌كرانه‌وه‌ی وێبچن هه‌ندێك كات

لاى منیش واى لێ دێت ڕۆژى زیاتر لە ٣ جار .....

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-