بابه‌ت: تیمی وه‌رگێڕانی کوردی له جوومله
سڵاو له هه‌موو هاوڕێیانی هه‌موو بۆ کوردان. هه‌ڵبه‌ت ده‌رچوونی جوومله هاوشان له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی خه‌م و هیوای هه‌موومانه . ئێمه وه‌ک هه‌موو بۆ کوردان په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی جوومله‌وه کردووه تا له وه‌شانه‌کانی داهاتوویی جوومله زمانی کوردیش هاوشان له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی تر بڵاوبکرێته‌وه. رازی بوونی خۆیان ده‌ربڕیوه . هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که ده‌ستڕه‌نگینن و توانایی‌یان هه‌یه له به‌کارهێنان و بڕه‌و دانان به به‌رنامه‌ی جوومله با په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر تا تیمی جوومله له هه‌موو بۆ کوردان پێک بهێنین و قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین له پرۆژه‌ی به‌کوردیکردنی وه‌شانه‌کانی داهاتووی جوومله و جاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ زمانی کوردی . ئێمه پرۆژه‌کانی خۆمان له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی جوومله ڕێک ئه‌خه‌ین و دواتر به ده‌ست هه‌موو لایه‌کی ئه‌گه‌یه‌نین .