بابه‌ت: بۆچی (ویجیت) نه‌ماوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م !!!

سڵاو هاوڕێیان ..
نازانم بۆچی (ویجیت) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م نه‌ماوه‌ پێشتر هه‌یبوو به‌ڵام نازانم بۆچی ئێستا نه‌ماوه‌
ئه‌مه‌ش وێنه‌ :
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/6fc0762771ad33791945bac0ab306c15.PNG
وه‌ هه‌روه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ش ئاماژه‌م پێ داوه‌ ته‌نانه‌ت به‌شی (بابه‌ت) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌م بووه‌ته‌ عه‌ره‌بی (الاخبار) !!
تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن
زۆر سوپاس smile

بۆ هەمیشە... سوپاس وێبچن، سوپاس ئاسۆ نادری.

وه‌ڵام: بۆچی (ویجیت) نه‌ماوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م !!!

بوونى ویجیت یاخود نەبوونى پەیوەستە ڕووکارەکە کە ئایە هیچ ویجیتێکى تۆمار کردووە! لەو ڕووکارەى کە بەکارى دێنیت وادیارە هیچ ویجیتێک تۆمار نەکراوە... ئەتوانى سوودێک لێرە ببینیت بۆ تۆمارکردنى ویجیت..
http://codex.wordpress.org/Function_Ref … er_sidebar

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: بۆچی (ویجیت) نه‌ماوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م !!!

دەست خۆش کاک پشتیوان سەیرێکی دەکەم بەس کێشەکە ئەوەیه هەمووی ئینگلیزی یە sad

بۆ هەمیشە... سوپاس وێبچن، سوپاس ئاسۆ نادری.

وه‌ڵام: بۆچی (ویجیت) نه‌ماوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م !!!

کاک پشتیوان ئەو دەڵێ پێستر تێی دابوو
برام لەوانیە پێوەکراوێکت دەبەزاندبێت بۆییە وای لێهاتبێت
هەموو پێوەکراوەکان ناچاڵک بکە بزانە چاک دەبێ

وه‌ڵام: بۆچی (ویجیت) نه‌ماوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م !!!

سەرنجى ئەوەم نەدا.. بە هەر حاڵ کاتى خۆى لە documentation ـى کە تایبەت بە ڕووکارى وۆردپرێس دروستمکردبوو ئاوا باسى ئەوەم کردبوو کە چۆن ساید بارێک تۆمار ئەکەیت....

١- ئەمە بۆ پەڕگەى (functions.php) زیادبکەى..

function two_bro_setup_sidebars() {
$args = array(
    'name' => 'Sidebar right',
    'id' => 'sidebar-right',
    'before_widget' => '<section class="panel">',
    'after_widget' => '</section>',
    'before_title' => '<h3>',
    'after_title' => '</h3>'
);
register_sidebar($args);
}
add_action( 'widgets_init', 'two_bro_setup_sidebars' )

٢- ئەم کۆدەى خوارەوە بۆ ئەو شوێنەى پەڕگەى (sidebar.php) زیادبکەى کە ئەتەوێ بیکەتە سایدباڕ..

<?php if ( !is_active_sidebar( 'sidebar-right' ) ) : 
    dynamic_sidebar( 'sidebar-right' );
endif; ?>

* ئەم دوو هەنگاوەى سەرەوە چى دەگەیەنیێت؟
- ئەوە دەگەیەنێت کە سایدباڕێک دروست کراوە بە ناوى ( Sidebar right), وە هەر ویجیتێک (پانێڵێک) لە ناو (Section)ـێکدایە کە (Class)ـێکى هەیە کە بریتیە لە (panel)
, وە ناونیشانى هەر ویجیتێک لە ناو تاگێکى (h3) ـدایە.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: بۆچی (ویجیت) نه‌ماوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایته‌كه‌م !!!

باشە زۆر زۆر سوپاس کاک پشتیوان گیان

بۆ هەمیشە... سوپاس وێبچن، سوپاس ئاسۆ نادری.