بابه‌ت: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

سڵاو به‌ریزان

چۆن بتوانم له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌م وا له‌ په‌ره‌كانی سه‌ره‌وه‌ی بكه‌م كاتێك میوان كلیكی كرد بابه‌ته‌كانی ئه‌و په‌ره‌ی بداتێ
نموونه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌م به‌شی ته‌ندرووستی هه‌یه‌ میوان كلیك له‌و به‌شه‌ بكات بابه‌نه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی بداتێ ...؟
وه‌ك ماڵپه‌ری سه‌ربه‌ست

ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ره‌كه‌ی من :
http://qashang.net/

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

تەواو تێنەگەشتم واتە چۆن؟

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

به‌ریزم له‌ ماڵپه‌ری سه‌ربه‌ست كاتێك له‌ مینۆ به‌شێك ئه‌كه‌یته‌وه‌ بابه‌ته‌كانی ئه‌و به‌شه‌ت نیشان ئه‌دات
چۆن منیش وای لی بكه‌م ؟

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

باشە ئەو گۆرانیە چیە سەربەخۆی لێدەدات و volume ــیش ١٠٠٪  ئی چۆن ئەبێت وەخت بوو خۆم لە پەنجەرە فرێدەمە خوارێ

حیسابی بەکارهێنەری  Headphone  بکە

/home/kurdsys/public_html/qashang/wp-includes/plugin.php

باش نیە

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

115 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌   ئەمەش راست نیە

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

تۆ هاوپێڵێک بۆ لیستەکەت زیاد بکە خۆى ئەچێت بۆ بەشى ئەو بابەتەکانى ئەهێنێت.. لەو کاتەى category.php دروست کرابێت...

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

نازانم چۆن Wordpress به‌كارئه‌هێنن !! پێم سه‌یره‌ من ئه‌گه‌ر بلۆگه‌ری خۆشم بێت ئه‌و سیسته‌مه‌ سه‌قه‌ته‌ به‌كارناهێنم ئه‌وه‌ ته‌نها وه‌ك په‌رداخێكی بچووك وایه‌ بته‌وێت ئاوی زیاتر بخۆیته‌وه‌ په‌رداخه‌كه‌ له‌ داخا شه‌ق به‌رێت

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

کاک Dlovan ئەوە بۆچونی خۆتە هەرکەسەو شتێکی بەدڵە
بەس چ شتێکت ویستوە بە ئۆردپێرس دروست نە کراوە ؟

وە ماوەیەک ماڵپەری msn بەشی عرەبی بە ئۆرد پێرس دروست کرابوو

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

کاک Dlovan ئەبێت هۆکارێ هەبێ کە وا بە بێ ئومێدى قسە لەسەر وۆردپرێس ئەکەى .. یگومان وایە وەک پەرداخێک وایە بەڵام پەرداخێک کە چەند شتى تێبخەى هێشتا پڕ نابێت!!... لێرە سەیرێکى هەندێ لەو شتانە بکە کە پێى دروست کراون ئەو کات بزانە پەرداخێکى چۆنە... smile
https://wordpress.org/showcase

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

ئه‌زیزانی من ، من خۆم به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌م هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو CMS ه‌كانی جیهان نازانم هیچی به‌ دڵی من نین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌نانه‌ت قسه‌شم له‌گه‌ڵ ئاسۆ كرد ئه‌ویش هه‌مان بڕوای هه‌بوو , ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ر Wordpress خوێندۆته‌وه‌ به‌قه‌ده‌ر تووكه‌ سه‌ری خۆم smile به‌ڵام هه‌تا بڵێی شتێكی هیچه‌ و هه‌ر نازانم چۆن كردوویانه‌ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین سیسته‌مه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وێب سایته‌كان پاشان له‌وه‌ سه‌یرتر به‌ پێی ڕاپرسیه‌كان له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه‌ زۆرترین خه‌ڵك به‌كاری ئه‌هێنێت باشه‌ من چه‌ند لایه‌نێكی خراپی ئه‌و CMS ه‌تان پێ ئه‌ڵێم

1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ره‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و دروست لێی تێ ناگه‌یت بێ سه‌ر و به‌ره‌یه‌ زۆر

2- كاركردن له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه‌ یه‌كجار ئاڵۆزه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر Static بێت نازانم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نیه‌ زنجیرێكت كراوه‌ته‌ ده‌ست و دانیشتوویت ته‌نها سه‌یر ئه‌كه‌یت

3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێویستی به‌ Responsive هه‌یه‌

4- Cache cache cache سێ جار ئه‌یڵێمه‌وه‌ ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ له‌ wordpress نیه‌

به‌ چه‌نه‌ها كێشه‌ی تر خۆزگه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌م ئه‌ما كه‌ بۆچی هیچ یه‌كێك له‌ CMS ه‌كان باش نین به‌س ده‌ستم كه‌وێته‌وه‌ بۆتان دائه‌نێم

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

کاک دلۆڤان ئەگەر تۆ هەموو cms تاقیت کردبێتەوە باشە !!
وە کاک ئاسۆ هەم ماڵپەرەکی و هەم مەکۆیەکەی  cms  بەکاردەهێنێ

بۆ خاڵی یەکەم
1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ره‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و دروست لێی تێ ناگه‌یت بێ سه‌ر و به‌ره‌یه‌ زۆر

ئۆردپێرس یەکێک لەئاسانترین بەرێوەبارەتیەکانی هە یە بۆ بەکارهێنانی

بۆخاڵی سێیەم
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێویستی به‌ Responsive هه‌یه‌


بەرێوەبەریاتی ئۆردپێرس Responsive  هەیە لەوانیە تۆ وەشانی کۆن بەکاربێنی

https://www.webchinupload.com/f/2014-10/e2c210196e013f7822fb09b1e1681240.JPG

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

كاتێك وێبداڕێژه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌كه‌ن یه‌كه‌م شت كه‌ تشیك ئه‌خه‌نه‌ سه‌ری و بۆیان ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه‌ هیچ پته‌ویه‌كی نیه‌ و یاسایه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌ پشتی پێ ببه‌ستیت

* پێوه‌كراوه‌ی زۆر _________ سه‌رئێشه‌ی زۆر

* پێوه‌كراوه‌ی كۆن نه‌بوونی ئیرۆر

* تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی

* 140 ملیۆن كه‌س دایگرتووه‌ ، نموونه‌ی وه‌ك سایتی CNN هه‌یه‌ ، به‌ڵام كاشێكی ئه‌وتۆی نیه‌ وه‌ڵا سه‌یره‌

كوره‌ وازم لێبهێنن داخی زۆره‌ له‌ دڵما

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

كاك دلۆڤان من تا چه‌ند مانگێك پێش ئێستا هیچ حه‌زم به‌ Wordpress نه‌ده‌كرد رقی زۆرم لێی بوو به‌لگه‌شم هه‌ژماره‌كه‌مه‌ زۆرم هه‌ولدا سكرێپتیه‌كانی تر به‌كارێنم به‌لام له‌ كۆتایدا گه‌یشتمه‌ ئه‌و راستیه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا باشترین سكرێپتی ماڵپه‌ر Wordpressی بێ حله‌.
وه‌ ئێستاش الحمدالله‌ تا رێژه‌یه‌كی زۆرباش لێی ئه‌زانم و هیچ گله‌یه‌كم لێی نییه‌.

بژین

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

باشه‌ یه‌ك پرسیار له‌ ئێوه‌ ئه‌كه‌م ،، ئێوه‌ بۆچی CMS ه‌كان به‌كارئه‌هێنن ؟ بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كۆد به‌كارببهێنن ئێ له‌ Wordpress وانیه‌ ئه‌بێت لایه‌نی كه‌م %46 له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی ئیش بكه‌یت ئێ ئه‌وه‌ی كه‌ی پێی ئه‌ووترێت CMS !

تێبینی : ئه‌و قسانه‌ی ئه‌یكه‌م هه‌مووی به‌ڵگه‌ی كه‌سانی زۆر شاره‌زا و لێهاتوون نه‌وه‌ك قسه‌ی تاكێكی وه‌ك خۆم بێت و بڵێن ئه‌مه‌ ڕای خۆیه‌تی

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

ئەو شتانەى کە ووتت لە وۆردپرێس هەن گەر نەشبن بە پێوەکراو کارەکان جێ بەجێ ئەبن.... بنچینەى کاکردنى وۆردپرێس لە ڕووکارە من وەک دیزاینەرێک لە وۆردپرێس هەموو شتێ ئەکەم تا بە ئاسانترین شێوە خزمەت وەرگرەکانم بتوانن بەکارى بێنن.. واتە کەسێک ماندوو ئەبێ تا ڕووکارى دروست ئەکا کە چەندەها فەنکشن و کلاسى وۆردپرێس بەکار ئەهێنێ تا ئەوەى ئەو کەسەى کارى پێ ئەکات بتوانى بەسادەترین شێوە بەکارى بهێنێ... بۆ نموونە کەسێک بیهەوێت بتوانى بە شێوەیەکى جیاواز شتەکان بۆى بکرێت وەک گۆڕینى لۆگۆ و کۆنترۆڵکردنى ڕەنگ و چەندها شتى تر کە پێویست بە customize کردنى ئەکرێت ئەتوانرێ بە وۆردپرێس ئەکرێت ... تەنیا ماندووبوون بۆ دیزاینەرەکەیە و سادەیی بەکارهێنان بۆ بەکارهێنەرەکەیە... من ئەوەى کە لە وۆردپرێس بۆم ئەنجام ئەدرێ گەر خۆشم دایڕێژم وا بەباشى کارەکان جێبەجێ ناکات...

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

Dlovan نووسی:

باشه‌ یه‌ك پرسیار له‌ ئێوه‌ ئه‌كه‌م ،، ئێوه‌ بۆچی CMS ه‌كان به‌كارئه‌هێنن ؟ بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كۆد به‌كارببهێنن ئێ له‌ Wordpress وانیه‌ ئه‌بێت لایه‌نی كه‌م %46 له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی ئیش بكه‌یت ئێ ئه‌وه‌ی كه‌ی پێی ئه‌ووترێت CMS !

تێبینی : ئه‌و قسانه‌ی ئه‌یكه‌م هه‌مووی به‌ڵگه‌ی كه‌سانی زۆر شاره‌زا و لێهاتوون نه‌وه‌ك قسه‌ی تاكێكی وه‌ك خۆم بێت و بڵێن ئه‌مه‌ ڕای خۆیه‌تی

قسەکانت جوانە

cms  واتا  سیستەمی بەرێوەبردنی ناوەڕۆک  . wordpress  ژمارە یەک ١ لە جیهانی سکرێپتەکانی php    هەروەها زۆر ئاسانا بەرێوەبردنی و کارکردن و دەستکاریکردنی کۆدەکان

هەموو سکرێپتەکان کێشەت بۆ دروست ئەکات کاتێک ماڵپەڕەکەت گەورە ئەبێت

باشترن  حەڵ
١. رووکارێکی زۆر بچوک و سووک
٢. کاشکردنی  wp_query  لە رێگەی APC   هەروەها ئەم شتە پێویستە لە سێرڤەر  دەمەزرێت و پەیوەندی بە perl  هەیە
3.دانانی header expire  بۆ میدیاەکان
4 . بەکارهێنانی CDN
5. بچوککردنی وێنە   و تەنها لە کاتی کلیک کردنە سەر وێنەکە ئینجا full size پێ  بدا
6.  پەرگەکانی css   کردن بە یەک دێر    smile  پێشوو دەم گۆت بەشە ئەو شتە فایدەی چیە بەڵام لە ئاخیری زانم زۆر پێویستە کاتیک ماڵپەرەکە ئەبێتە live

زۆر خاڵی دیکە هەن یەکێک لە وانە ناموێت باس بکەم ئەوەش ئەوەیە  کاتیک سەرهێل  تێپەڕی لە 200 بەکارهێنەر و بابەتەکان تێپەڕی لە 5000 باشترە ىچیتە سەر راژە سەربەخۆ

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: چۆن بابه‌ته‌كانی په‌ره‌ك ببینم ؟

ayman_kurd نووسی:

قسەکانت جوانە

cms  واتا  سیستەمی بەرێوەبردنی ناوەڕۆک  . wordpress  ژمارە یەک ١ لە جیهانی سکرێپتەکانی php    هەروەها زۆر ئاسانا بەرێوەبردنی و کارکردن و دەستکاریکردنی کۆدەکان

هەموو سکرێپتەکان کێشەت بۆ دروست ئەکات کاتێک ماڵپەڕەکەت گەورە ئەبێت

باشترن  حەڵ
١. رووکارێکی زۆر بچوک و سووک
٢. کاشکردنی  wp_query  لە رێگەی APC   هەروەها ئەم شتە پێویستە لە سێرڤەر  دەمەزرێت و پەیوەندی بە perl  هەیە
3.دانانی header expire  بۆ میدیاەکان
4 . بەکارهێنانی CDN
5. بچوککردنی وێنە   و تەنها لە کاتی کلیک کردنە سەر وێنەکە ئینجا full size پێ  بدا
6.  پەرگەکانی css   کردن بە یەک دێر    smile  پێشوو دەم گۆت بەشە ئەو شتە فایدەی چیە بەڵام لە ئاخیری زانم زۆر پێویستە کاتیک ماڵپەرەکە ئەبێتە live

زۆر خاڵی دیکە هەن یەکێک لە وانە ناموێت باس بکەم ئەوەش ئەوەیە  کاتیک سەرهێل  تێپەڕی لە 200 بەکارهێنەر و بابەتەکان تێپەڕی لە 5000 باشترە ىچیتە سەر راژە سەربەخۆ


1- ده‌بێت وابێت CMS ه‌كان توانای به‌ڕێوه‌به‌ردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان نیه‌ به‌ تایبه‌ت Wordpress به‌ كه‌ڵكی سایتی بازرگانی هه‌ر نایه‌ت
2- هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ كاك ئه‌یمه‌ن له‌ گووگڵ بنووسه‌ wp_query catch هه‌مووی سایته‌كانی سه‌ره‌تا كێشه‌ی ۆرودپرێسه‌ له‌گه‌ڵ كاش
4- هه‌ڵه‌ نه‌بم ۆوردپرێسس دڵنیایی شبكاتی نیه‌
5- ئینجا توخوا ئه‌مه‌ حه‌له‌ ! ئه‌بێت وێنه‌ بچووك دابنێم چونكه‌ باشترین سیسته‌می جیهان كێشه‌ی هه‌یه‌ !
6- ئه‌وه‌ بۆ كه‌سی دیۆڤه‌لۆپه‌ر گرنگه‌ ئه‌گینا منی به‌كارهێنه‌ر چ سوودی لێ ئه‌بینم

كاتێك wordpress + Joomla ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ كاتێكدا زیاتر ئه‌بێت له‌ 150 كه‌س ئه‌وه‌ ئیدی خۆی سكرێپتكه‌ تووشی كێشه‌ت ئه‌كات و پڕی ئه‌كات له‌ ئیرۆر بۆت ئێ ئاخر باشه‌ كاكه‌ به‌ حساب به‌ هه‌زاره‌ها ئه‌ندازیار كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ بۆچی وایه‌ ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سی نه‌زانیان دروست كردووه‌ .... له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌كارهێنه‌رانی خۆشه‌ویستیم بۆیان