بابه‌ت: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

من دەمەویت گۆرانکارییەک لەم سلاید شۆیە بکەم لە  css زۆر هەولم دا بۆم نەکرا

http://www.webchinupload.com/f/2015-04/0b5d7700c5a4dd692db422fa609dce3b.png

بگۆرم بۆ ئەمە تەنها دوگمەکانی مەبەستمە

http://www.webchinupload.com/f/2015-04/dd6398c42843dae2a57b2d26e426c150.png

بەستەری هەردو مالپەر
http://hamisha.com/

http://www.focus-photo.org/Ku/

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

welamek nabw

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

ئەوەی ئەو بەستەرەی دات ناوە خۆی لەگەڵ رووکارەکەی ھەیە تۆش ئەتوانیت پێوەکراو بەکاربەریت پێوەکراوی وەک ئەو زۆر ھەیە

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

١٥ پێکراوی سلاید شۆ بۆ وۆردپرێس
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=26739

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

بەڕێزم ئەوەى تۆ باسى ئەکەیت بەو ئاسانیە نابێت
دەبێت ناوى سلایدەرەکە بزانرێت سەیرى بەستەرى دووەمم کرد ئەو سلایدەرە ناوى flexslider کە چەند نمونەیەکى هەیە
دەتوانیت لەم لینکەى خوارەوە سەیرى نمونەکان بکەیت و سلایدەرەکەش داونلۆد بکەیت.
https://github.com/woothemes/FlexSlider

پاش ئەوەى دەبێت بزانیت ئەو سلایدەرە فایلەکەى ناوى چیە
لەوێ بەهۆى کۆدى جاڤاسکریپت یان جەى کوێریەوە تەحەکوم بە تایبەتمەندیەکانى دەکەیت
بۆنمونە بچۆ ناو ئەو فایلەى کە بەرپرسە لەدەرخستنى وێنەکانى سلایدەکە

وابزانم ئەمە هەیکەلى HTML ەکەیەتى (ئاگادارە ئەوە مەبە لەنافایلەکەى تۆدا بەو شێوەیە نیە یەک لەدواى یەک بەدڵنیاییەوە لووپى froeach بەکار هێنراوە بۆ ئەوەى بە شێوەى iteration هەموو وێنەکان بە یەکجار بهێنێت)

<!-- Place somewhere in the <body> of your page -->
<div class="flexslider">
  <ul class="slides">
    <li>
      <img src="slide1.jpg" />
    </li>
    <li>
      <img src="slide2.jpg" />
    </li>
    <li>
      <img src="slide3.jpg" />
    </li>
    <li>
      <img src="slide4.jpg" />
    </li>
  </ul>
</div>

ئەم کۆدەى جاڤاسکریپتە یان جەى کوێریە لەناو ئەو فایلە دابنێ کە ئەو کۆدەى HTML ى تێدایە

// Can also be used with $(document).ready()
$(window).load(function() {
  $('.flexslider').flexslider({
    animation: "slide"
  });
});

بەڵام ئەو کۆدەى جەى کوێریە بازنەبچوکەکان کە وێنەکان دەجوڵێنن لە خوارەوەى سلایدەرەکە نیشان ئەدات تۆ ئەتوانیت بە CSS بیانخەیتە ئەو شوێنەى کە حەزت لێیەتى

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

دەستان خۆش کاک ریرەو ئەو هەنگاوانەی تۆ تۆزی بۆمن گرانە چونکە من جاری سەرەتیم گەر بە ڤیدۆ هەبیت ئەوە زۆر مەمنونتم

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

wp-kurdish نووسی:

١٥ پێکراوی سلاید شۆ بۆ وۆردپرێس
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=26739

ئەمە هندیکاین کیشە دروست دەکەن بۆ ستیلەکە و هەندیکیاشیان بۆ ستایلە کە ناگونژیت

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

سەرەتا لەم لینکەى خوارەوە سلایدەرەکە داونلۆد بکە
www.woothemes.com/flexslider/

ئەم کارە کەمێک قورسە بۆ ئەوانەى شارەزاییان لە کۆدەکان و ناواخنى کۆدەکانى ووۆردپرێس نیە
بەڵام من هەوڵ ئەدەم بۆت شى بکەمەوە
سەرەتا پێویستە پێوەکراوێک (Plugin) ینێک دروست بکەین بۆ ئەم کارەمان

یەکەم لە ناو فۆڵدەرى پلوگیندا فۆڵدەرێک دروست بکە بە ئارەزووى خۆت ناوى لێ بنێ
بۆ نمونە flexslider پاشان لەناو ئەویشدا فایلێک دروست بکە بەهەرناوێک بێت بۆ نمونە flexslider-plugin.php

پاشان لەناو فایلى flexslider.plugin.php ئەم کۆدانە بنوسە کە باسى پێناساندنى پلوگینەکە دەکان

<?php
/*
Plugin Name: RERRAW FlexSlider
Plugin URI: wechin.com
Description: A simple plugin that integrates FlexSlider with WordPress using custom post types!
Author: SHWAN NAMIQ SALEEM
Version: 1.0
Author URI: webchin.com
*/
?>

پاشان دواتریش ئەم سێ نەگۆڕە کە پێناسەکراون لە دواى کۆدەکەى سەرەوە دابنێ
کە یەکەمیان شوێنى پلوگینەکە دیارى ئەکات و دووەمیان ناوى پلوگینەکە نیشان ئەدات و سێیەمیشان وەشانەکەى نیشان ئەدات

define('FLEXSLIDER_PATH', WP_PLUGIN_URL . '/' . plugin_basename( dirname(__FILE__) ) . '/' );
define('FLEXSLIDER_NAME', "RERRAW FlexSlider");
define ("FLEXSLIDER_VERSION", "1.0");

پاشان دواتر ئەم کۆدەش لە دواى کۆدەکەى سەرەوە لە هەمان فایل دابنێ

wp_enqueue_script('flexslider', FLEXSLIDER_PATH.'jquery.flexslider-min.js', array('jquery'));
wp_enqueue_style('flexslider_css', FLEXSLIDER_PATH.'flexslider.css');

فایلى jquery.flexslider-min.js و فایلى flexslider.css دوو فایلە لەناو فۆڵدەرى سکریپتى flexslider دان کە سەرەتا داونلۆدت کردوە بگەڕێ بۆیان و کۆپییان بکە و لەناو فۆڵدەرى flexslider داى بنێ بۆ ئەوەى پلوگینەکە بانگیان بکاتەوە و شوێنەکەیان پێ بزانێت

پاشان ئەم فرمانەش لە ژێر ئەوکۆدەى سەرەوە دابنێ کە کۆدى جاڤاسکریپتەو بەرپرسە لە بانگکردنەوەى سلایدەرەکەو کارپێکردنى

function flexslider_script(){
 
print '<script type="text/javascript" charset="utf-8">
  jQuery(window).load(function() {
    jQuery(\'.flexslider\').flexslider();
  });
</script>';
 
}
 
add_action('wp_head', 'flexslider_script');

پاشان ئەم کۆدەى خوارەوەش دابنێ کە شۆرت کۆدە و کارى ئەوەیە لەناو پۆست یان پەیج دابنرێت تاوەکو فرەیمێکى دیاریکراوى پێبانگ بکرێتەوە

function efs_get_slider(){
 
//We'll fill this in later. 
 
}
 
 
/**add the shortcode for the slider- for use in editor**/
 
function efs_insert_slider($atts, $content=null){
 
$slider= efs_get_slider();
 
return $slider;
 
}
 
 
add_shortcode('ef_slider', 'efs_insert_slider');
 
 
 
/**add template tag- for use in themes**/
 
function efs_slider(){
 
    print efs_get_slider();
}

پاشان فایلێکى دیکە بەناوى slider-img-type.php دروست بکە
و ئەم کۆدەى تێدا دابنێ

<php
define('CPT_NAME', "Slider Images");
define('CPT_SINGLE', "Slider Image");
define('CPT_TYPE', "slider-image");
 
add_theme_support('post-thumbnails', array('slider-image'));
?>

پاشان ئەم فەنکشنەش لەناو هەمان فایل دابنێ

function efs_register() {  
    $args = array(  
        'label' => __(CPT_NAME),  
        'singular_label' => __(CPT_SINGLE),  
        'public' => true,  
        'show_ui' => true,  
        'capability_type' => 'post',  
        'hierarchical' => false,  
        'rewrite' => true,  
        'supports' => array('title', 'editor', 'thumbnail')  
       );  
   
    register_post_type(CPT_TYPE , $args );  
}  
 
add_action('init', 'efs_register');

پاشان دواتر ئەچیتە ناو فایلى flexslider و بەم کۆدەى خوارەوە فایلى slider-img-type.php بانگ ئەکەیتەوە

require_once('slider-img-type.php');

ئەو کۆدە لەسەرەوەى فایلى flexslider دابنێ

پاشان ئیستا بگەڕێوە بۆ فەنکشنى efs_get_slider
لەو شوێنەى ئەم دێڕە ئەبینیت //We'll fill this in later.

ئەم کۆدەى خوارەوە دابنێ

$slider= '<div class="flexslider">
      <ul class="slides">';
 
    $efs_query= "post_type=slider-image";
    query_posts($efs_query);
     
     
    if (have_posts()) : while (have_posts()) : the_post(); 
        $img= get_the_post_thumbnail( $post->ID, 'large' );
         
        $slider.='<li>'.$img.'</li>';
             
    endwhile; endif; wp_reset_query();
 
 
    $slider.= '</ul>
    </div>';
     
    return $slider;

ئێستە هەموو شتێک تەواوە تەنها ئەوکاتەى کە بابەت ئەنوسیت و ناو بابەتەکەت وێنەى تێدایە ئەوە ئەتوانیت
تەنها بەدانانى کۆدى

[ef_slider]

لە هەرشوێنێکى ناو پۆستەکەتدا یان بابەتەکەتدا بانگى هەموو وێنەکانى ناو ئەو بابەتە بکەیتەوە و بەشێوەى سلایدەر نیشانیان بدەیت

ئەگەر ئەمەت بەلاوە زۆر قورس بوو ئەوە سەیرى وەڵامى دواترم بکە و ڕاستەو خۆ پلوگینى حازر دائەنێم بەکارى بهێنە و بێ ئەوەى ئەو هەموو کۆدە بنوسیتەوە

وه‌ڵام: چۆن بیگۆرم بۆ ئەم شیوەیە؟

ئەمەى خوارەوەش پلوگینێکى حازرە ئەتوانیت یەکسەر بەکارى بهێنیت ئەگەر شارەزایت لە چۆنیەتى دانان و بەکارهێنانى پلوگینەکاندا هەبێت کە بۆ ووۆردپرێس دروستکراون

http://www.webchinupload.com/f/2015-05/ … e34716.zip

دواتر سەیرى ئەم لینکەى خوارەوەش بکە بۆ بینینى نمونەى زیندوى پلوگینەکە
http://demos.bryceadams.com/slider/