بابه‌ت: گه‌ڕانی پێشتر و گه‌ڕانی گوگڵ

سڵاو ببورن ئه‌گه‌ر سه‌ردێر نه‌گونجاو بێت چونكه‌ نه‌م زانی چی بنووسم

به‌ڵام پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ پێشتر بموستیایه‌ له‌ هه‌ر به‌شێك بگه‌ڕێم ئه‌وا ئه‌م توانی بگه‌ڕێم
به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌ ویستم له‌ به‌شی وۆردپرێس بگه‌ڕێم كلیله‌ وشه‌م نووسی و ته‌نیا به‌شی وۆردپرێسم دیاری كرد
كه‌چی بابه‌تی به‌شی جومله‌شی هێنا بۆم ئایا ئه‌كڕیت به‌و گه‌ڕانه‌ گوگڵه‌ ته‌نیا له‌ به‌شێك بگه‌ڕێم ؟
گه‌ر وابێت من گه‌ڕانی پێشترم به‌لاوه‌ باشتره‌ كه‌ مه‌كۆكانی وێبچن هه‌یبوو!

سوپاس

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

وه‌ڵام: گه‌ڕانی پێشتر و گه‌ڕانی گوگڵ

گەڕانی ئێستا هەر وەک گووگڵ کار دەکات. واتە تۆ ئەگەر بتەوێت تەنیا ئەو بابەتانە ببینیت کە لە مەکۆی Wordpress نووسراون، ئەو کاتە دەبێت بە ئەو شێوەیە بگەڕێیت:

Style AND Wordpress

ئەو کاتە هەموو ئەو بابەتانە دەدۆزێتەوە کە وشەی Style ـیان تێدایە، بەڵام بە مەرجێک کە لە هەمان بابەت دا وشەی Wordpress ـیش هەبێت. (هەموو بابەتەکانی بەشی Wordpress وشەی Wordpress ـیان لەگەڵە). کەواتە ئەو کاتە تەنیا بابەتەکانی بەشی Wordpress دەدۆزێتەوە کە وشەی Style ـیان لە خۆ گرتووە.

دەزانم کە ئەو گەڕانەی ئێستا بێ کێشە نییە، لەوەی کۆن زۆر باشترە. لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بەشەکانی بۆ زۆر دەکەم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: گه‌ڕانی پێشتر و گه‌ڕانی گوگڵ

ده‌ستت خۆش بێت كاك ئاسۆ چاوه‌ڕێین...

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.