بابهت: کۆکراوەى بەرنامە پێویستیەکان بۆ مانگى ڕەمەزانى پیرۆز(مۆبایل+کۆمپیوتەر)
سڵاوتان لێبێت . وەک دەزانین لە ئێستادا لەنێو مانگى ڕەمەزانى پیرۆزداین، لەم میانەیەوە زۆرێکمان خەریکى ڕاپەراندنى کارەکانى ڕۆژانەی خۆمانین و زۆرجار ڕێوشوێنە ئاینیەکانمان بیردەچێت، بۆیە پێمان باش بوو لەم بابەتەدا کۆکراوەى بەرنامە ئایینیە پێویستیەکان بۆ ئەو مانگە پیرۆزە بخەینە بەردەستتان بۆ هەریەکە لە کۆمپیوتەر و ئەو مۆبایلە هۆشمەندانەى کە بە سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس کاردەکەن.
١. بانگبێژ (بۆ کۆمپیوتەر)

بەرنامەى بانگبێژ، بەرنامەیەکى کوردییە و بەکاردێت بۆ بیرهێنانەوە کاتەکانى بانگ و چەندان تایبەتمەندى تر کە لەخوارەوە ئاماژەى پێدەدەین.
تایبەتمەندییەکانی بانگبێژ وەشانى ٢.٠:
١. کاتی بانگی پاڕێزگاکانى (کەرکوک، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک)ـی تێدایە.
٢. بانگدان بە دەنگی چەندین بانگبێژی جیهانی و دەتوانی بانگبێژی زۆرتر لە وێبسایتی بانگبێژ داببەزێنیت.
٣. دەتوانێت هەموو ٧ خولەک جارێک یادی خودات بە بیر بهێنێتەوە.
٤. بە گرتەکرد کردن لەسەر دوگمەی زۆرتر، کاتی بانگی دە ڕۆژ نیشان دەدات.
٥. دەتوانی ڕەنگی ڕووکار بگۆڕیت بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسایتیت بگونجێت.
٦. دەتوانی ئاستی دەنگی بانگبێژ لەکاتی بانگداندا بگۆڕیت.
٧. لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەر دەست بەکار دەکات (دەتوانی لە ڕێکخستنەکان ئەو تایبەتمەندییە ناچالاک بکەیت)
|گرتە بکە بۆ داگرتنى بانگبێژ|
https://bangbezh.codeplex.com/downloads/get/865543
٢. نوێژەکانم My Prayers (ئەندرۆید)

ئەپڵیکەیشنى My Prayers بەکاردێت بۆ زانینی کاتەکانی نوێژ بۆ پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان و بە زمانی کوردی و عربی و ئینگلیزی بەردەستە.
تایبەتمەندیەکانى (نوێژەکانم My Prayers):
١. نیشاندانی کاتەکانی نوێژ بۆ گشت پارێزگا و شارەکانى هەرێمى کوردستان.
٢. قیبلە نەما کە ئاراستە قیبلەت پێدەلێ.
٣. نیشان دانی ٩٩ ناوەکەی خوا لەگەل ماناکەی.
٤. بانگدان لە کاتی بانگەکان.
٥. باری بێدەنگی.
٦. گۆرینی باکگراوندی شاشەی پرۆگرامەکە.
٧. وەهەر وەها چەند کارێکی تر.
|گرتە بکە بۆ داگرتنى My Prayers لە کۆگاى گوگڵ پلەى|
https://play.google.com/store/apps/deta … &hl=en
٣. بانگ Bang
![]()
بەرنامەی بانگ تایبەتە بە کاتەکانی بانگ لە پاڕێزگاکانى کوردستان و هەروەها وێردەکانی بەیانیان و ئێوارانی تێدایە، قیبلە نماش یەکێکە لە بەشەکانی کە دەتوانیت بە هۆیەوە دوری خۆت لە کەعبەی پیرۆز و ئاراستەی قیبلە بدۆزیتەوە.
|گرتە بکە بۆ داگرتنى بانگ لە ئایتونز|
https://itunes.apple.com/fr/app/bang-ba … n&mt=8
سەرچاوە : KITN.NET