بابهت: ماڵپەری وێىچن هەموو بابەتەکان دەرناکەون
سڵاو، لە بەشی ماڵپەر هەموو بابەتەکان دەرناکەون، بۆ نموونە ئەمەوێت بابەتی Responsive سەیر بکەم تیایا نییە و لە مینیوەکەی سەرەوە کە نووسراوە بابەت لەوێش کلیک لە تاگەکان ئەکەم هەر یەک شتە و کار ناکەن
مەکۆکانی وێبچن » وێبچن » ماڵپەری وێىچن هەموو بابەتەکان دەرناکەون
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
سڵاو، لە بەشی ماڵپەر هەموو بابەتەکان دەرناکەون، بۆ نموونە ئەمەوێت بابەتی Responsive سەیر بکەم تیایا نییە و لە مینیوەکەی سەرەوە کە نووسراوە بابەت لەوێش کلیک لە تاگەکان ئەکەم هەر یەک شتە و کار ناکەن
ڕاستە، بەستەرەکەی چاک دەکەم.
بۆ ئێستا ئەگەر کرتە بکەیتە سەر ناوی من (نووسەر لە خوارەوەی بابەتێک)، ئەو کاتە هەموو بابەتەکانی ئەو نووسەرە دەبینیت.
https://www.webchin.org/index.php?besh=nuser&id=3
دەستخۆش بێت، ڕاستە.
بە هیوای ئەوەی کە وێبچن گۆڕانکاریەکی گەورەی تیا بکرێت کاک ئاسۆ، بۆ نموونە ماڵپەرێکی وەکو stackoverflow کە لە گووگڵ گەڕانێک ئەکەیت زۆربەی پرسیارەکان لەوێن! جا مەبەستم ئەوەیە لێرەدا،
- گەڕان بۆ وێبچن هەستەکەم لاوازە و ئەوەی ئەمەوێت ناهێندرێت.
- چاککردنی هەندێ بابەتی بەسوود کە لینەککانیان کار ناکەن
- هێنانی هەندێ بابەت بۆ ماڵپەر کە سوودیان زۆرە یان مەکۆکان باشتر بکرێن، بۆ نموونە جیاکردنەوەی بەشی زمانەکانی وێىداڕشتن
سوپاس و ڕێزمان هەیە و دەمانەوێت وێبچن پێش بکەوێت چونکە خوێندنگەی وێب-ی من وێبچن بوو، ![]()
هۆکاری ئەوەی کە بەشی گەڕان بەپێی پێویست باش کار ناکات ئەوەیە کە زۆر بابەتێک کە ساڵانی پێشوو نووسراون لەسەر تەختەکلیلی کۆنی کورد ئایتی گرووپ نووسراون کە کێشەی پیتی "ـە" ـیان هەبوو. ئێمەش ئەو پیتە لە نووسینی کوردیدا زۆر بەکار دەبەین.
دواتر کە کێشەکە چارەسەر کرا، ئێستا تەختەکلیلەکانمان بە شێوەیەکی دیکە کار دەکەن. بۆ نموونە ئەگەر من لە بابەتێکدا ئەو کاتە وشەی ئەحمەدم نووسیبێت و ئێستا تۆ بە تەختەکلیلە نوێکە بۆی بگەڕێیت، نایدۆزیتەوە چوونکە ئەو ئەحمەدەی ئێستا دەینووسیت جیاوازە لە بنەڕەتەدا لەوەی کە من ئەو کاتە نووسیوومە.
سکریپتێکم نووسیووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بۆ ئەوەی لە گەڕاندا بابەتە کۆنەکانیش بدۆزرێنەوە، بەڵام بە هۆکاری ئەوەی لە وێبچن بابەت و پەیام زۆر نووسراوە تا ئێستا بوار نەبووە بیخەمە ئیش و کارەکە جێبەجێ بکات. لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ چەند کاتژمێرێک مەکۆکان دادەخەم و ئەو کێشەیەش چارەسەر دەکەین.
هەروەها ئەو گەڕانەش کە ئێستا هەمانە پشت بەستە بە گووگڵ، ئەوەش هەر دەگۆڕین بۆ گەڕانێکی هاوبەشیی خۆمانە کە لە هەردوو ماڵپەڕ و مەکۆکان بگەڕێت و وردتر بێت.
زۆر چاکە، سوپاس بۆ ئێوەو دەستان خۆش
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » وێبچن » ماڵپەری وێىچن هەموو بابەتەکان دەرناکەون