بابه‌ت: پاسۆردى گەلاکسى لەبیر کراوە هیچ ریگایەک هەیە ....

سلاو .

گالاکسى ٣ یەکى برادەریکم لایە پاسۆردى لەبیر کراوە ، ئەتوانین زانیاریەکانى ناوى دەستمان کەویتەوە ؟ وینە و رەقەم و ڤیدیۆ کانى ؟ هیچ پرۆگرامیک هەیە شتەکانى ناوى دەربکەینەوە ؟ لە چەند شوینێک پرسیارم کرد داواى ٣٠ دۆلار ئەکەن بۆ گەرانەوەى زانیاریەکان .

وه‌ڵام: پاسۆردى گەلاکسى لەبیر کراوە هیچ ریگایەک هەیە ....

ئەدی کێشەکەت چییە؟ ۳٠ دۆلار کەی شتێکە کە بیری لێ بکرێتەوە کاتێک تۆ زانیارییەکانت بۆ گرینگ بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پاسۆردى گەلاکسى لەبیر کراوە هیچ ریگایەک هەیە ....

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەدی کێشەکەت چییە؟ ۳٠ دۆلار کەی شتێکە کە بیری لێ بکرێتەوە کاتێک تۆ زانیارییەکانت بۆ گرینگ بێت.

کاک ئاسۆ کیشە لە ٣٠ دۆلار نى یە ئەگەر بە ١٠٠ دۆلاریش ئەو کارە بکەن هەر کەمە بۆیە باسى پارەم کرد چونکە لە شوینیکى تر پرسیارم کرد یەکسەر وتیان ناتوانی زانیاریەکانت دەست کەویت ، ئەدی کێشەکەت چییە؟ کیشەم لە رووى پارەوە نى یە بەلام ئەو کەسانە چى پرۆگرامیک بەکار ئەهینن بۆ ئەو مەبەستە ؟ هەلبەتە چەند زانیاریەکى تیدایە نامانەویت لە ریگەى کەسیکى ترەوە زانیاریەکانمان دەست کەویتەوە ، ئەگەر پرۆگرامیک هەیە بە پارەش بیت کیشە نى یە شەرت ئەوەیە خۆم بتوانم زانیاریەکانم دەست کەویت ؟ هیچ زانیاریت هەیە لەو بارەیەوە ؟

وه‌ڵام: پاسۆردى گەلاکسى لەبیر کراوە هیچ ریگایەک هەیە ....

ئامێرێک بەکار دەهێنن کە نەرخی لە نێوان ۳٠٠  تا ٥٠٠ دۆلارە، بەڵام ئەوە وەک ئەوە وایە ۱٠٠ دینار بە فیڕۆ بدەیت بۆ دۆزینەوەی ۱٠ دینار.

ئەو ئامێرانە بۆ دووکانەکانی "جۆکەر" کردنی مۆبایل گوونجاون، بەڵام ئەگەر پێت وایە پێویستت پێیەتی، دەتوانیت بیکڕیت بۆ نە.

http://gsmserver.com/item/boxes-and-don … cable-set/

http://gsmserver.com/gsm/boxes-and-dongles/box

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پاسۆردى گەلاکسى لەبیر کراوە هیچ ریگایەک هەیە ....

دەستت خۆش کاک ئاسۆ .
ماندونەبى

وه‌ڵام: پاسۆردى گەلاکسى لەبیر کراوە هیچ ریگایەک هەیە ....

بابه‌تیكی هاوشیوه‌ی داواكارییه‌كه‌تان له‌م سایته‌دانراوه‌ ئه‌توانی به‌ مۆبایلی تر تاقی بكه‌یته‌وه‌ بزانی كاره‌كه‌ت به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام ده‌دات یاخودنا

فه‌رموو
http://techeye.org/browse/7124

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!