بابه‌ت: به‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ كێشه‌ی ماركێتی ئه‌ندرۆید چاره‌سه‌ربكه‌!

سڵاو هاوڕێیانی به‌ڕێزی وێبچین

ئه‌پڵیكه‌یشنێك هه‌یه‌ له‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و یارییانه‌ ده‌كات به‌ هۆی ئایپی عێراقه‌وه‌ گۆگڵ ناهێڵێت به‌ ده‌ستمان بگات كه‌ ده‌ڵیت

ببوره‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ت به‌رده‌ست نییه‌

چه‌ندین ڕێگه‌ هه‌یه‌  له‌وانه‌ گۆڕینی ئایپی و گۆرینی ئیمه‌یڵ بۆ ئه‌مریكی به‌ڵام زۆر جار ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ ئایپی ده‌گۆرن مۆبایله‌كانمان خاو ده‌كه‌نه‌وه‌

هه‌روه‌ها ماركێته‌كانی mobogiene , black marcket ,mobomarcket هه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ خۆڕا ئه‌پ داونڵۆد ده‌كه‌ن به‌بێ ئاگاداریمان و به‌ڵام  ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ هیچ شتێك له‌ خۆڕا داونڵۆد ناكات و هیچ ئه‌پده‌یتێك له‌ خۆڕا ناكات

یان هه‌ندیك یاری هه‌ن كاتێك داونڵۆدیان  ده‌كه‌ی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت یارییه‌كه‌ له‌ گووگل پله‌ی داونڵۆد بكه‌ی و يارییه‌كه‌ نابێته‌وه‌

ئه‌م پرۆگرامه‌ چاره‌سه‌ری كیشه‌یه‌كی دیش ده‌كات كاتێك تۆ یارییه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ ده‌ته‌وێت بنێری بۆ یه‌كێكی تر ده‌بێت ده‌بێ ئه‌په‌كه‌ به‌ جیا و فایلی obb به‌جیا بنێری به‌ڵام  ئه‌م ماركێته‌  هه‌موو فایله‌كان ده‌كات به‌ XAPK

فايلى XAPK چییه‌؟

ئه‌و فایله‌ ئه‌ندرۆیده‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پاكێجه‌كانی(بوخچه‌)ی ئه‌پێكی ئه‌ندرۆیدی تێدایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌
obb cache asset file و ئه‌په‌كه‌ی تێدایه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ی به‌ فۆرماتی XAPK پاشكه‌وت ده‌بێت  سوودێكی یه‌كجار باشی هه‌یه‌  بۆ ناردنی ئه‌و یارییانه‌ی كه‌ داتای زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ یه‌ك جار install  ده‌بێت

ناوی پرۆگرام:APKpure
قه‌باره‌: 2.8 MB
نوێترین ڤێرژن: 1.1.7
لینكی داونڵۆد:  https://apkpure.com/apkpure-app.html?ic … i=image_qr
وێنه‌ی به‌رنامه‌كه‌
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/ee2769cf8849022f4b6a9695a0a5cbc0.png

لینكی وێبسایت:  https://apkpure.com  كه‌ ده‌توانی یه‌كسه‌ر راسته‌وخۆ یارییه‌كه‌ یان به‌رنامه‌كه‌  وه‌رگری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ داونڵۆد بكه‌ی

وێنه‌ی وێبسایت
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/ … 1fc6ce.PNG

چۆنیه‌تی رێكخستنی فایلی XAPK
سه‌ره‌تا ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ راست داده‌گرین
به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/ … 26c13c.PNG

دواتر APK/XAPK Managementهه‌ڵده‌بژێرین
ئه‌م وێنه‌یه‌ دێتن
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/ … 27fcba.PNG

كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشن و ئه‌و یارییانه‌ی تێدایه‌ كه‌ له‌ ناو مۆبایله‌كانمان هه‌ن ده‌توانی install  بكه‌ی

وێنه‌یه‌كی فایلی XAPK  له‌ ناو مۆبایلدا له‌ به‌شی my file
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/ … 28b7ff.PNG

به‌ڵام كاتێك تۆ فایلی XAPK  ده‌نێری بۆ یه‌كێكی دی ده‌بێت ئه‌ویش apkpure هه‌بێت تا بتوانی ئیشی پێبكات

بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كوردستان ده‌ژین به‌ داخه‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌ر به‌ عێراقین  زۆر به‌سووده‌ كه‌ گۆگڵ پله‌ی ناهێڵیت هه‌موو یارییه‌كان به‌رده‌ست بێت له‌ عێراق

تێبینی --- هیچ یارییه‌كی به‌ پاره‌ی تێدا نییه‌ به‌ڵام سه‌رجه‌م یارییه‌ جیهانییه‌كانی تێدایه‌ بێ كێشه‌ سه‌رجه‌مییان داونڵۆد ده‌بێت و یارییه‌كه‌ ده‌چێته‌
به‌شی download له‌ به‌شی  my file

كه‌ گۆگڵ پله‌ی ته‌نها له‌سه‌ر شاشه‌ install  ده‌بێ و پێویست به‌ به‌رنامه‌ ده‌بێ بۆ ناردنی.

ئیتر سوپاس
<(به‌هیوای سوود)>

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م