بابه‌ت: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

سلاو ، icloud نزیک بۆتەوە لە پڕ بوون چەند جارێک ئاگادارکراومەتەوە ئەمەویت تەنها وینەکانى ناو icloud  بسرمەوە ؟

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

http://lmgtfy.com/?q=how+to+delete+phot … ud+youtube

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

دەست خۆش بەس ئەوە پەیوەندى نى یە بەو پرسیارەى من کردومە ، چەند مانگیک پیش ئیستا هەرچى وینە و پرۆگرام و رەقەمم هەبوو رەوانەى ناو icloud کرد دواتر بارکردنى وینەم بۆ icloud  وەستاند ، ئیستا هەموو زانیاریەکانم ئەچیتە ناو icloud تەنها وێنە نەبیت بەلام لە ئیستادا icloud  فول بووە چۆن بتوانم ئەو وێنانەى پیشتر بارم کردون بیان سڕمەوە .

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

iCloud Library بەکار دەبەیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

ئاسۆ نادری نووسی:

iCloud Library بەکار دەبەیت؟

برام پێشتر بەکار هیناوە ، بەلام لە ئیستادا نەخیر iCloud نزیکەى 5GB بۆتەوە ئەتوانم وینەکانى ناوى بسرمەوە ؟

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

تۆ ئێستا لە ژێر iCloud چیت چالاکە کە پەیوەندی بە وێنەوە هەبێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

کاک ئاسۆ هەموو بەشەکانى ترم چالاکە تەنها بەشى وینە نەبیت ،لەسەرەوە ئاماژە پیداوە پیشتر ئەوەندەم وینە ناردۆتە ناو iCloud پڕبووە ، ئیستا ئەگەر بمەویت لە ناو iCloud  هەموو زانیاریەکانى وەک خۆى تیدا بمینیتەوە تەنها وینەکانى پیشتر بارم کردوە بسڕیتەوە چۆنە ، لە مەبەستم گەیشتى ؟

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

وێنە ناچالاک بکە smile،
یان کرتە لەسەر Manage Storage بکە، لەوێدا دەتوانیت وێنەش بسڕیتەوە.

تەنیا لە کاتێکدا دەتوانیت وێنەکان یەک بە یەک بسڕیتەوە (یان بۆ خۆت هەڵبژێریت کە چی بسڕێتەوە) ئەگەر iCloud Photo Library بەکاری ببەیت.
واتە بەبێ iCloud Photo Library ناتوانیت هەڵبژێریت چ وێنەیەک بسڕیتەوە و چ بهێڵیتەوە، یان دەبێت هەموویان بسڕێنەوە یان بمێننەوە.


چارەسەری باشتر لە سڕینەوە ئەوەیە iCloud Photo Library چالاک بێت، دواتر Optimize [iPhone] Storage ی بۆ هەڵبژێریت لە ژێر هەمان بەشدا، ئەو کاتە iCloud بۆ خۆی وادەکات کە وێنەکانت شوێنی زۆر نەبەن و پێویستیش بە سڕینەوەیان نەکات. بەڵام ئەوە تەنیا ئەو وێنانە دەگرێتەوە کە ئێستا لە نێو تەلەفۆنەکەتن،

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

وەلا کاک ئاسۆ هیچ وینەیەک لە ناو مۆبایلەکەم دا نى یە پیشتر هەمووى خستە iCloud و iCloud Photo Library ناچالاک کرد چۆمە Manage Storage نووسراوە Backup Size  5.3GB  لە خواروتریش نووسراوە Delete Backup واتا سڕینەوەى وینەى تێدا نى یە بە تەنها .

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

باشە، سەردانی icloud.com بکە بزانە هیچ لەوێ هەیە؟ لە بەشی Photos.

تۆ کاتێک iCloud Photo Library ـت چالاک کردبێت، ئەو کاتە ئەو وێنانەی کە دەچنە ئەوێ هەمان ئەوانەن کە لە نێو مۆبایلەکەت هەن، ئەگەر لە نێو مۆبایلی خۆت بیانسڕیتەوە، لەوێش دەسڕێنەوە. بۆ دڵنیابوون سەیرێکی ماڵپەڕی iCloud.com وەک نووسیوومە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

وەلا نووسراوە بەتالە و هیچ وینەیەکى تیدا نى یە ، بەلام ئەگەر وێنەى تیدا نەبیت بۆچى Backup Size 5.3GB  تەنها ١٠ پرۆگرامیشم لایە هیچ لە پرۆگرامەکان وینە و ڤیدیۆشى تێدانى یە ئەى ئەو قەبارە زۆرە هى چى یە وەلا سەیرە ههههه .

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

وێنەکان لە نێو Backup ـەکەدا هەن، ئەو Backup ـە Live نییە، واتە ڕوونووسی ئەوە نییە کە ئێستا لە نێو تەلەفۆنەکەت هەتە. بەڵکوو Apple بۆ هەر ئایفۆنێک سێ Backup هەڵدەگرێت لە کاتی روودانی گۆڕانکاری گەورە لە تەلەفۆنەکەدا. دیارە ئەو Backup ـە هی ئەو کاتەیە کە وێنەکانت مابوون لە نێو تەلەفۆنەکەت.

بۆ ئەوەی بتوانیت دەستکارییان بکەیت، دەبێت تەلەفۆنەکەت Reset بکەیت، ئەو Backup ـەی بۆ بگەڕێنیتەوە و دواتر ئەو شتانەی کە ناتەوێت بیاسڕیتەوە. یان ئەگەر ئایفۆنێکی دیکەت هەیە دەتوانیت لەسەر ئەوەیان کارەکەت جێبەجێ بکەیت.

یان دەبێت هەموو Backup ـەکە بسڕیتەوە بۆ ئەوەی شوێنەکەی iCloud ـتت بۆ بگەڕێتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن وینەکانى ناو icloud بسڕمەوە ؟

دەستت خۆش بیت کاک ئاسۆ سوپاس بۆ زانیاریەکانت .