بابه‌ت: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

سڵاو هاوڕێیان من کێشەیەکم هەیە لە سکرێتی ۆردپرێس کاتێک بابەتێک بڵاو ئەکەمەوە وێنەی بابەتەکە لە سەرەتای ماڵپەرەکەم واتە home دەرناکەوێ تەنها کاتێک دەر دەکەوێ کە درێژەی بابەتەکە بکەمەوە.

ئەم کێشەیەم تەنها لەو ستایلانەدایە کە خۆم upload م کردوون لو ڕوکارە سەرەکیەکانی سکرێپتی ۆردپرێس وانیە .

وێنەی سەرەتای ماڵپەرەکەم

http://www.webchinupload.com/f/2016-07/51f7d992b0e58235f709d7c836b9eb72.jpg


ئەمەش لینکی ماڵپەڕەکەم خۆتان سەیری بکەن.

www.kurdprogram.ueuo.com

تێبینی: گەڕانم بەکارهێنا هاوشێوەی ئەم بابەتەم دۆزیەوە بەڵام سودم لێ وەر نەگرت هیوادارم ئێوە ڕیگەچارەیەکم پشان بدەن
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

هه‌ر ڕووكارێك كه‌ خۆت باری بكه‌یت ئاوای لێدێت یان ئه‌و ڕووكاره‌ كه‌ به‌كارتهێناوه‌ و به‌ كوردی كراوه‌؟ به‌ڕای من كێشه‌ له‌ themeه‌كه‌ت هه‌یه‌ یان چاكی

بكه‌  یان بیگۆره‌ بۆ رووكاره‌كانی ئێستا

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

گیان بەڵی بە کوردی کراوە ...
من چەند ڕوکارێکم بار کرد کوردیش و ئینگلیزیش هەر هەموویان هەمان کیشەیان هەیە تەنها ڕوکارە سەرەکیەکانی خۆیان نەبێت
تۆ ڕینمونیم بکە چ ڕوکارێک بە تەواوی بە کوردی کراوە با ئەوە بەرز بکەمەوە

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

ئەو وێنەیەی کە لە سەرەتا دەرکەوتووە تەنیا Placeholder ـێکە، واتە تەنیا بۆ نموونە دانراوە و هی ڕاستەقینەی بابەتەکان نییە. یان ئەوەتە ڕووکارەکە توانای ئەو کارەی نییە یان پێویستی بە ڕێکخستنی درووستە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

ڕاستە ئەبێت وابێت .. بەڵام کاک ئاسٶ چارەسەر چیە ئایا هەموو ئەوانەی کە ڕوکاری دەرەکی بار ئەکەن توشی ئەم کێشەیە ئەبن ؟
لەو بڕوایام کێشەکە تایبەت ئەم ڕوکارە نەبێت چونکە هەر ڕوکارێک بەرز بکەمەوە بەو جۆرەی لێ یەت

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

ئەگەر لە پێناسەی ڕووکارەکە نەنووسرابێت کە خۆی وێنەکە دەردەخات، واتە ناتوانێت.

یان ڕووکارەکەت دابنێ با سەیری بکەین بزانین هیچی لێدەکرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

فەرموو کاک ئاسۆ ئەمە لینکی ڕووکارەکەیە لە وێبچین
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=31163

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

کاک ئاسۆ تۆبڵێی پەیوەندی بەوەوە نەبێت کە من وێنەی بابەتەکان ناتوانم لە ڕێگەی وێنەی پێشکەوتووەوە بار بکەم تەنها لە ڕێگەی لینک و پەڕگەی ڕەنگاڵەوە ئەپڵۆدی ئەکەم..

زانیاریەکانی چونە ژورت بۆ بنێرم خۆت سەیرێکم بۆ بکەی ؟

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

به‌ڵێ به‌هۆی وێنه‌ی پێشكه‌وتووه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ چونكه‌ ڕووكاره‌كه‌ پاڵپشتی ئه‌وه‌ ناكات خۆی وێنه‌كه‌ ده‌رخات

ئه‌و ڕووكاره‌م تاقی كرده‌وه‌

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

وه‌ڵام: لە ڕووکاری سەرەتای ماڵپەڕەکەم وێنەی بابەتەکان دەرناکەون ... لە ۆردپرێس

زۆر سوپاس هاوڕێیان دەستتان خۆش بێت .. وابوو کێشەکە لە وێنەی پێشکەوتووبوو ئەوەم چارەسەر کرد وێنەکان هاتنە ڕووکاری سەرەکی