بابه‌ت: پرسیارێك له‌سه‌ر ڕوكار

زۆر ڕووكار هه‌یه‌ دیمۆیان داناوه‌ و ده‌توانیت به‌كار بهێنیت به‌ڵام نوسراوه‌ ئه‌پگره‌یدى بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانت هه‌بێت
ڕووكارم به‌كار هێناوه‌ هیچ كێشه‌یه‌كى نى یه‌ و  نرخى ٦٠ ئۆرۆیه‌ ئه‌گه‌ر وابێت بۆ دانراوه‌ به‌ به‌لاش ؟له‌ ڕووى پارێزگارییه‌وه‌ جێی مه‌ترسى ده‌بێت ئه‌وه‌ى به‌لاشه‌ ؟
زۆرێك له‌ مالپه‌ره‌ كوردییه‌كان بینیومه‌ له‌و ڕووكارانه‌یان به‌كار هێناوه‌ وه‌كو ڕووكارى Sahifa و goodnews.......هتد
ئه‌م ڕووكارانه‌ به‌كار بهێنیت هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت ؟

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر ڕوكار

ئەوەی کە ڕوودەدات دزین و بڕینی ماڵی خەڵکی دیکەیە.

ئەو ڕووکارەی کە لە ماڵپەڕە کوردییەکان دادەنرێت بە خۆڕا بۆ داگرتن، کە لە بنەڕەتدا نرخی ٦٠ یۆرۆیە، پرۆگرامنووسێک مانگێک یان دوومانگ... کات و ژیانی خۆی بۆ تەرخان کردووە تا کۆدەکانی نووسیووە و ڕێک و پێکی کردووە. ماڵ و منداڵی خۆی لەسەر ئەو پارە دەژێنێت کە لە فرۆشتنی ئەو ڕووکارەوە دەستی دەکەوێت، ئەوە داهاتی ژیانییەتی وەک ژیانی من و تۆ.

کاتێک من یان تۆ یان هەر کەسێکی دیکە ئەو ڕووکارە دادەگرین، ماڵی ئەو کەسە دەبڕین، دزی لێ دەکەین، پارەی ماڵ و منداڵی دەبڕین و نانی سەر سفرەیان دەبڕین. ئەوە پێی دەڵێین ویژدانی کوردایەتی ڕاستەقینە smile ئێمەی کورد ئەوەندە فشەباز و درۆکەرین لەگەڵ خۆمان، ئەوەندە خۆمان لە خۆمان تێکداوە، ئاسان نییە بە ئاسانی چاک بینەوە. ئەوە نەوەی نوێ و داهاتوویە کە ئەو چەتە کارییە دەکات لەسەر وێب، ئیدی چۆن چاوەڕوانبن کۆمەڵگایەکی لە زۆربەی کات کۆنپەرەست بگۆڕین. میللەتێک کە گەنجانی بە ئەو بیرەوە پێشەوەی ببەن مەگەر ... ڕەحمی لێ بکات.

هەر ئەوەش یەکێک لە ئەو هۆکارانەیە کە تا ئێستا بەرهەم و پرۆگرامی کوردی باش نین یان زۆر کەمن، چوونکە برادەرە کوردەکە پێش کەسانی دیکە دەیدزێت.

جا ئەوە ڕاستییەکەیەتی و دوورگرتن لە ئەو دیاردەیە درووستە، ئەگەر کاری کەسێکت پێ باشە و داوای پارەی بۆ دەکات، پارەی پێبدە، ئەگەر نە دانایەکی دیکە بەکار ببە کە بە خۆڕایی بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر ڕوكار

قسەکانت زۆر راستن
بەلام کاتیک تۆ رووکاریک دروست دەکەیت بۆ مالپەریک هیچ ریگایەکی وا نی یە کە ئەو رووکارە تەنها لەسەر ئەو مالپەرە کاربکات و مەجالی کۆپی و دزیکردنی نەبیت ؟ رووکارم وەک نمونەیەک هیناوەتەوە

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر ڕوكار

هەیە، بەڵام ١٠٠٪ پارێزراو نین و هەر دەشکێندرێن، بۆیە زۆر بە کەمیی سوود لە ئەو تەکنیکانە دەبرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com