بابه‌ت: چ پێوه‌كراوێك باشه‌ بۆ seo

سلاو هاوڕێیان ئایا درووسته‌ بۆ سیۆ  پشت به‌ پێوه‌كراوی ئاماده‌كراو ببه‌ستیت.؟ بۆ نموونه‌  WordPress SEO by Yoast یان Google XML Sitemaps ؟ ئه‌گه‌ر درووست نیه‌ كێشه‌كان چین كه‌ ڕوو به‌ ڕوو ی ماڵپه‌ر ببیته‌وه‌؟  له‌و دوو پیوه‌كراوه‌ی سه‌ره‌وه‌ كامیان باشترن و پوخت تر كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟
تێبیمنی : له‌كاتێكدا پێوه‌كراوی SEO by Yoast م به‌كار هێنا ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵێكی زۆر بابه‌تم چووه‌ گۆگڵه‌وه‌ له‌كاتێكدا ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕێم ئه‌م پرۆسه‌یه‌ جێبه‌جێ ببێت.

هه‌ر پێشنیار و تێبینیه‌ك و زانیارییه‌ك من سوودمه‌ندتر ده‌كات سوپاس بۆ ئێوه‌.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چ پێوه‌كراوێك باشه‌ بۆ seo

بەکارهێنانیان هەڵە نییە.
ئەو پێوەکراوانە هیچ کارێکی زۆرتر لەوە جێبەجێ ناکەن کە گووگڵ کردوویەتییەوە بۆ هەموو کەسێک. تەنیا ئەوەیە کە هەموو بەشەکانیان پێکەوە کۆ کردووەتەوە و هەندێک لە پرۆسەی Optimization و ڕێکخستنی تاگەکانیان خۆکارانە کردووەتەوە.

تۆ بۆ خۆت هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت گووگڵ ئاگادار بکەیتەوە کە بابەتی نوێت هەیە، کە لە بەستەری خوارەوە لەسەریم نووسیووە،
درووستکردنی Sitemap و ناردنی بۆ Google و Bing بە شێوەیەکی خۆکارانە

لەسەر تاقیکردنەوەی خۆم، ئەوە تا ئێستا باشترین و خێراترین ڕێگایە بۆ گەیاندنی بەستەرەکانت بۆ نێو Index ی گووگڵ.

بە گشتیی، هەوڵ مەدە فێڵ لە گووگڵ بکەیت، ئاگاداری کارم کە هەوڵ دراوە فێڵ لە گووگڵ بکرێت و کاتێک لەسەر فێڵکردن لە Index ماڵپەڕەکەت بسڕنەوە، ئیتر تەواو.

گووگڵ دەیەوێت بە ئەم شێوەیە ماڵپەڕەکەت بەڕێوە ببەیت بۆ ئەوەی بە دڵی ئەوان بێت،
https://support.google.com/webmasters/a … 0349?hl=en

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چ پێوه‌كراوێك باشه‌ بۆ seo

واتا ئه‌و بابه‌تی درووستکردنی Sitemap و ناردنی بۆ Google و Bing بە شێوەیەکی خۆکارانە هاو شێوه‌ی ئه‌و پێوه‌كراوانه‌كار ده‌كه‌ن، زۆر باشه‌ گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بێت هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌م،
ئه‌ی كاك ئاسۆ پرسیارێكی تر، من له‌ هه‌ژماری گۆگڵ ویب ماسته‌ره‌كه‌م، بۆ نموونه‌ به‌سته‌ری سه‌ره‌كی redirect ده‌كه‌م بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌، ئایا پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌  په‌ره‌كانی مه‌كۆ و په‌ڕه‌كانی دیكه‌ زیاد بكه‌م؟ بۆ نموونه‌

example.com/ku
یان
example.com/meko

پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وانیش وه‌كوو سایتی تایبه‌ت زیاد بكرێت؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چ پێوه‌كراوێك باشه‌ بۆ seo

ئەوەی کە لە بابەتەکەدا نووسراوە بۆ ئەوەیە کە بە گووگڵ بڵێێت تۆ لە ماڵپەڕی خۆت شتی نوێت بڵاو کردووەتەوە. واتە Sitemap ـێک درووست دەکەیت و خۆکارانە دەینێریت بۆ گووگڵ. ئەمە یەکێکە لە ئەو کارانەی کە دەتوانیت جێبەجێی بکەیت، لە ئەو بەستەرەی گووگڵ کە لە پەیامی پێشوو دامناوە نووسراوە کە دەتوانیت چی دیکەش جێبەجێ بکەیت.

هەموو شتێک کە Sub Domain ـە، پێویست دەکات وەک سایتی سەربەخۆ زۆری بکەیت.
واتە
ku.domain.com
books.domain.com
دوو دۆمەینی جیاوازن.
بەڵام
domain.com/ku و domain.com/books هەر یەک دۆمەین و تەنیا دۆمەینی سەرەکی پێویستە domain.com.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چ پێوه‌كراوێك باشه‌ بۆ seo

ده‌ستت خۆشبێت كاك ئاسۆ به‌ باشی بۆم ڕوون بوویه‌وه‌ ده‌ست خۆش

ببوره‌ درێژی ده‌كه‌مه‌وه‌،
له‌ په‌یامه‌كه‌تدا وتت

بەکارهێنانیان هەڵە نییە.

به‌ بۆچوونی تۆ به‌كاری بهێنم هیچ كێشه‌یه‌كم بۆ درووست ده‌كات ؟ چونكه‌ مه‌راقمه‌  هه‌ر ئه‌مرۆ من ئه‌و به‌رهه‌مه‌م داناوه‌ سه‌رجه‌م تاگ ه‌كانمی خستۆته‌ گۆگڵ ه‌وه‌ ئه‌وه‌ش خۆی بۆ خۆی گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆ ڕوونت كردۆته‌وه‌ هه‌ردووكیان به‌كار بهێنم ڕات چیه‌ له‌سه‌ری تۆ؟

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانت ده‌ستیشت خۆشبێت ماندووم كردی.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چ پێوه‌كراوێك باشه‌ بۆ seo

وەک ئاماژەم پێدا، ئەو پێوەکراوانە هەر ئەو کارانە جێبەجێ دەکەن کە گووگڵ ڕێگەی داوە بۆ هەموو کەسێکی دیکە، بۆیە مانای وایە کە زیانی نییە هەتا ئەو کاتەی بە درووستیی پەیڕەوی لە مەرجەکانی گووگڵ و Whitehat SEO بکەن.

تۆ کاتێک ماڵپەڕ بۆ گووگڵ Optimize دەکەیت درووست وایە لە هەنگاوی یەکەم دا سەیری زانیارییەکانی گووگڵ خۆیان بکەیت. دواتر هەر پێوەکراوێک کە ئەو ڕێکخستنانە درووست و باش جێبەجێ بکات بەکار ببە. من ناتوانم بڵێم کام پێوەکراو خراپە یان باشە.

هەروەها تەنیا بە گەیشتنی بەستەر بە Google Index مانای ئەوە نییە SEO ی درووست جێبەجێ بووە، SEO لە کاتێکدا سەرکەوتووە کە ترافیکی درووست بۆ Keyword و پەڕەی درووست بدات. گووگڵ بۆ خۆی هەموو ئامرازێکی کردووەتەوە کە بە وردی و درووستیی ئاگاداری ئاستی SEO بیت. بەکاریان ببە.

ئەگەر پێت واتە پێوەکراوەکە کارەکەت جێبەجێ دەکات و ئەنجامەکەی ئەوەیە کە دەتەوێت و گووگڵ گلەیی لە ماڵپەڕەکەت نییە، بەکاری ببە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com