بە دڵم نەبوو وەڵامێکی باش نییە.
ئەوەیان هەڵدەبژێریت کە کارەکەت جێبەجێ دەکات، یان نزیکە لە ئەوەی کە دەتەوێت. ئەگەر ڕوومەتە و شێوازت بەدڵ نییە، دەستکاری بکە. هەموویان بە CSS کۆنترۆڵ دەکرێن.
ئەگەر نە، ئاسان نابێت کەسێک لەسەر ئەو داواکارییە Lightbox ێکی نوێی تەواوت بۆ بنووسێت. دڵنیابە ئەوەی کە دەتەوێت لە گووگڵە.
ئەوەندە سکریپتی Lightbox زۆرە دڵنیابە ئەوەی دەتەوێت جێبەجێ کراوە. یەکەمین دانە لە گووگڵ دەردەکەوێت ئەو کارەت جێبەجێ دەکات. ئەگەر نە هەر هی ئەو ماڵپەڕە بەکارببە کە نموونەکەت داناوە. یان بەستەری ماڵپەڕەکە دابنێ تا بۆت بنووسین کە کامەیان بەکارهێناوە.
بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەستی بکەیت بە یەکجار پیشان بدرێت دەبێت ئەو کاتە کووکیز لە نێو کۆمپیوتەری میوانانی ماڵپەڕەکەت دابنێیت و کە دواتر گەڕانەوە بیانناسیتەوە کە ئایا بینیویانە یان نە.
من سکریپتی وۆردپرێسم لەبەردەست نییە ئێستا کە بتوانم کۆدی لەسەر تاقی بکەمەوە، بەڵام لە بەستەری خوارەوە بە نموونەوە دانراوە کە چۆن دەتوانیت ئەو کارەش جێبەجێ بکەیت.
https://premium.wpmudev.org/blog/set-get-delete-cookies
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com