1 (دەستکاری کراوە: balenzrar 2016-08-20 20:13:59)

بابه‌ت: مودیولی Vinora Visitor Counter ژماردنی دروست ده دات.

سلاو.
ئایا مودیول و زیادکراوی  Vinora Visitor Counter توانای ئه وه ی هه یه که ژماره ی سه ردانیه کانی مالپه ر به دروستی هه ژمار بکات ؟یانی ده توانری بی دوو دلی پشتی پی ببه ستریت؟

2

وه‌ڵام: مودیولی Vinora Visitor Counter ژماردنی دروست ده دات.

دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی مەبەستت لە میوان ژماردن چییە.

دوو جۆری سەرەکی ژماردن هەیە،

١، ژماردنی کلیک، بۆ نموونە من سەردانی ماڵپەڕەکەت دەکەم، لە ئەو کاتەی کە لە نێو ماڵپەڕەکەتم کلیک لە ١٠ پەڕە دەکەم یان ١٠ بابەت دەخوێنمەوە. ئەم جۆرە سەرژمێرییە پێی دەوترێت ژماردنی بینینی پەڕە. Page View Counter.

٢، من سەردانی ماڵپەڕەکەت دەکەم، ١٠ بابەت دەخوێنمەوە، بەڵام چوونکە هەموو ئەو ١٠ بابەتەم لە هەمان کاتدا / لە هەمان Session دا خوێندووەتەوە، ئەو کاتە وەک یەک سەردانی سەربەخۆ دەژمێردرێت. واتە Session Counter.

هیچ سیستەمێک نییە کە ١٠٠٪ بێ کێشە ئەو دوو سەرژمێرییە جێبەجێ بکات، بەڵام ئەوەی کە وەک ستانداردە و زۆرینەی ماڵپەڕەکان بەکاری دەبەن Google Analytics ـە.

https://analytics.google.com

من کاتی خۆی لە ئێرە بابەتم لەسەری نووسیووە: ٣ ڕاژەی پێویست بۆ هەموو وێبداڕێژێک

ئەو Extension ـەی کە ناوت هێناوە شتێکی سادەیە و فێڵ لێکردنی ئاسانە، بۆیە نەخێر ناتوانیت وەک تەنیا سەرچاوە پشتی پێ ببەستیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com