وەڵامەکەی بەڕێز kurdm84 بەشێکیەتی، بەڵام بەشە گەورەکەی دووبارە دەبێتەوە ئەو پرسیارەی کە زۆرتر لە فڵان گیگابایتت بۆچییە لەسەر تەلەفۆنێک؟
RAM Management یان چۆنیەتی کارکردنی ڕام جیاوازی هەیە لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل، لە کۆمپیوتەر سیستەمەکە کراوەترە و دەتوانیت ١٠٠٪ ڕامەکە بەکار ببەیت، سیستەمەکە ڕێگەت پێدەدات، App ـەکانت داناخات و لە Memory پاکیان ناکاتەوە.
بەڵام لە مۆبایل بە پێچەوانەیە، تەلەفۆنەکەی من ٣ گیگابایت ڕامی هەیە، بەڵام هیچ کاتێک هەرچەندە App بکەمەوە لە ٢ گیگابایت و شتێکی زۆرتری داگیر ناکات، چوونکە هەر کاتێک گەیشتە سنووری نزیکەی ٨٠٪، ئەو App ـە کۆنانەی لە Memory دان پاک دەکرێنەوە. واتە مۆبایل بە شێوەیەکی دیکە لە ڕام دەڕوانێت و ڕێگە نادات هەمووی بەکار ببەیت، لە ئەو کاتە هیچ سوودێکی نییە ئەگەر تەلەفۆنەکەم ٦ گیگابایتی هەبێت. OnePlus 3 کە ٦ گیگابایت ڕامی هەیە، تەنیا ٤ گیگابتی بەکار دەبات، دوو گیگابایتەکەی دیکەی هەموو کات بە ئازادیی دەهێڵێتەوە بۆ کاتی ئەگەریی و پێویست.
ئەوەش لایەنێکی دیکەی باسەکەیە.
کاتێک دێتە سەر کۆمپانیاکانی وەک Apple یان SAMSUNG، سیستەم و هاردوەیری جیاوازییان هەیە کە دیسانەوە بە شێوەی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ڕام دەکەن، بۆ نموونە Multitasking لە iOS جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی چۆن لە ئەندرۆید کار دەکات و پێویستی بە هەمان ڕامی زۆر نییە، بۆیە ئایفۆن بە ڕامی کەمتر دەتوانێت کاری زۆرتر و خێراتر جێبەجێ بکات. هەروەها Apple بۆ خۆی داڕێژەری iOS ـە و سیستەمەکەی لەگەڵ Hardware ـەکەی زۆر باش Optimize کردووە چوونکە هەردوو بەشەکە بەرهەم دەهێنن.
ئەندرۆید بۆ خۆی وەک VM لە چوارچێوەی لینوکس دا کار دەکات، ئەوە لە خۆیدا ئەوە دەگەیەنێت لە یەکەم چرکەدا کە تەلەفۆنێکی ئەندرۆید هەڵ دەبێت لە CPU & RAM بەکاربردن جیاوازی هەیە لەگەڵ iOS و هەر لە ئەو خاڵەوە بەراوردکردنی سیستەمەکان بێمانا دەبن. بۆیە هەرچی ڤیدیۆ و بابەتی بەراوردکردنی خێرایی نێوان iOS و Android هەیە، لەسەر بنەمای هەڵە نووسراون. مەبەستم ئەوەیە ئەندرۆید بە دیزاین پێویستی بە ڕامی زۆرتر هەیە. ئەندرۆید گووگڵ دایڕشتووە و بە هەزاران کۆمپانیای دیکە هاردوەیریان بۆ درووست کردووە، بۆیە هیچ کاتێک وەک ئەوەی Apple بە باشیی Optimize نابێت. تەنیا گووگڵ خۆی دەتوانێت ئەو کارە بکات کە ئەمڕۆش ڕایگەیاند لە ژێر ناوی Google Pixel Phone.
https://store.google.com/product/pixel_phone
کەواتە هۆکار زۆر هەیە کە پێویست نەکات ڕامی زۆرتر هەبێت لە نێو تەلەفۆنەکان، چوونکە ئەگەریش هەبێت، هەمووی بەکار نابرێت بە پێی سرووشتی کارکردنی سیستەمەکانی مۆبایل کە لە RAM Management دا زۆر کارامەترن و App ـەکان لە Memory دەسڕنەوە. ئەگەر وانەبێت، باتری تەلەفۆنەکان هەمووی بەشی کاتژمێرێک لە کارکردن ناکەن، چوونکە هەرچی App زۆرتر بمێنێتەوە لە Memory پێویستی بە هێزی زۆرتری تەلەفۆن هەیە و باتری زۆرتر بەکار دەبات. دەبێت ئەو بەڵانسەش هەبێت.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com