بابه‌ت: داگرتن - Facebook Messenger Lite

هەرچەندە ئەم بابەتە لەگەڵ هەموو بیر و بۆچوونێکم دژایەتی دەکات، بەڵام پێم وایە سوودی دەبێت بۆ زۆرینەتان کە بەکارهێنەری فەیسبووکن.

کۆمپانیای Facebook ئەمڕۆ وەشانێکی تایبەت و سووکی Messenger ی لە ژێر ناوی Messenger Lite بڵاوکردەوە بۆ تەلەفۆنەکانی ئەندرۆید کە هێز و توانایان کەمە و پێویستیان بە App ـێکی سووکترە لەوەی ئاسایی.

http://www.webchinupload.com/f/2016-10/ddddb76d272c7ee6c8a290421f510b37.png

جا Messenger Lite ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات و دەبێت زۆر خێراتر لەسەر تەلەفۆنەکانی ئەندرۆید کار بکات، بەتایبەت تەلەفۆنە خاوەکان. باتری و داتای کەمتر لە Messenger ی ئاسایی بەکار دەبات.

قەبارەی نزیکەی ١٠ مێگابایتە پاش دامەزراندن.

بەستەری داگرتن، ٥ مێگابایت.
http://www.webchinupload.com/f/2016-10/ … f7923b.zip

یان کۆدی خوارەوە سکان بکە بۆ داگرتنی ڕاستەوخۆی apk لە بنکەی بارکردنی وێبچن ـەوە،

http://www.webchinupload.com/f/2016-10/7db478cc064274593156cdda6a965728.png

App ـەکە بە فۆرماتی APK ـە و پێوستە بە دەستکردی دابمەزرێندرێتە سەر تەلەفۆنەکەت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

دەستخۆش، بەڵام بۆچی دژایەتی بیروبۆچوونت ئەکات؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

چوونکە فەیسبووک، فەیسبووکە. smile

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

دەستخۆش، بەسوودە بۆ زۆربەی کورد چونکە بەکارهێنەری ئامێرە ئەرزانەکانی ئەندرۆیدن.

بۆ خۆشی:
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا کەسێک لەپۆستێکی فەیسبووکدا، نووسی بووی: باشترین مالپەرە کوردیەکان، لە بواری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. وابزانم هەشتەم وێبچنی دانابوو. ووتم ئەمە بۆ؟ ووتی ئاخر کاکە وێبچن لە فەیسبووک چالاکی نیە big_smile

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

هەر ئەوەی کە کەسێک لە بواری ئایتی چالاکە و فەیسبووکی لێ بووەتە زانست، غەمبارییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

لێرە زانست = (چۆنیەتی کردنەوەی وێنە لە فەیسبووک فری) ڕۆژانە ۲٠ جار ئەم بابەتە دادەنێن. ئەو مالپەرەی ئەم
هەوالە دادەنێت ڕۆژانە  لە یەکەمی دانابوو smile

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

من وێبچن فێری وێب و وێبداڕشتنی کردم، بەڵام بەداخەوە وەک کاک ڕەوان فەرمووی، لێرە زانست واتە: "چۆنیەتی کردنەوەی وێنە لە فەیسبووک فری"

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

ئه‌ی ئایۆس؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

کەسێک کە iOS ی هەبێت واتە ئامێرەکەی خاو نییە و پێویستی بە Lite نییە. فەیسبووک بۆ خۆیان وتوویانە کە Lite بۆ ئەو وڵاتانەیە کە ئامێری هەرزان و خاوی ئەندرۆیدی زۆریان تێدایە، وەک مالیزیا، فێنزوێلا، سریلانکا و هتد...

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: داگرتن - Facebook Messenger Lite

LIKE big_smile

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695