بابه‌ت: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

سڵاو هاورێیانی وێبچن :
من چەند ئەپێکی ئەندرۆیدم کردوۆتە کوردی و ئەمەوێت جارێکتر بڵاوی بکەمەوە پرسیارەکەی من لێڕەوە دەست پێ دەکات ئایا گوگڵ ڕێگە ئەدات جارێکتر ئەم ئەپانەبەرز بکمەوە بۆ ناو google play . زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان

وه‌ڵام: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

نەخێر. پەیوەندی لەگەڵ پرۆگرامنووسی فەرمیی بگرە و ئەگەر ئەو ویستی دەتوانێت بڵاوی بکاتەوە. ئەگەر نە، تەنیا وەرگێڕان بۆ خۆی مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەپەکە تۆ داتڕشتووە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

دەستت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان

وه‌ڵام: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

وه‌ك كاك ئاسۆ وتی ناتوانی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌پێكی تایبه‌ت به‌خۆت هه‌بوو پێویسته‌ پاره‌ بده‌ی به‌ گۆگڵ كه‌ بڕه‌كه‌ی 25$  تا بتوانی به‌رزی بكه‌یه‌وه‌ (بۆ زانیاری)

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

وه‌ڵام: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

لەگەڵ ڕێزم بۆ لێدوانی برایان ، بەڵام ئەوە هەرچەندە شتێکی ڕێگە نەدراوە و تۆ ماندوبوونی کەسێکی تر بۆخۆت دەبەیت ،
بەڵام ئەم کارە مەحاڵ نییە و زۆریش کراوە و شتێکی ئاساییە ، هەر بەنموونە زۆرێك لە یاریە بەناوبانگەکان بەهەمان ناو و بە هاککراوی لە گوگڵ پلەی دەست دەخرێت بەڵام پێویست بە دەستکاریە لە Androidmanifest.xml.

وەك کاک ئاسۆش وتی دەتوانی پەیوەندی لەگەڵ پڕۆگرامەرەکە ببەستیت و ئاگاداری بکەیتەوە ڕەنگە خۆشحاڵیش بێت ، ئەو کات بە شێوەیەکی فەرمی دەتوانی زمانی کوردی بۆ زیاد بکەیت.

وه‌ڵام: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

کاک علی من دەمێکە ئەکاونتەکەم کەکتیڤە  کێشەی نیە سوپاس بۆ سەرنجەکەت

وه‌ڵام: بە کوردی کردنی ئەپی ئەندرۆید و جارێکتر بەرزکردنەوەی بۆ ناوی گۆگڵ پلەیی

دەستت خۆش بێت کاک گۆڤار گیان