بابه‌ت: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

وه‌كوو ده‌زانین به‌ناوبانگ ترین سیسته‌می كارپێكه‌ری له‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كاندا تا ئیستا وه‌كوو چاودێران باسی لێوه‌ بكه‌ن ئای ئۆ ئێس ـه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی متمانه‌ی پاراستنی زانیاریه‌كانمان، چ له‌ ڕووی سكویریتی، چ له‌ ڕووی ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئێمه‌ باس له‌ به‌شێكی گرنگ ده‌كه‌ین ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی پارچه‌یه‌كی یه‌ده‌گ ـه‌ واتا (backup)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر جار كار له‌گه‌ل مۆبایله‌كانمان ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك شت تاقی ده‌كه‌ینه‌وه‌، یاخود سیدیا تاقی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ترسمان له‌ له‌ده‌ست چوونی زانیاریه‌كانمانه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ باك ئه‌پێك هه‌ڵبگرین.


چۆن backup  هه‌ڵبگرین؟

  • مۆبایله‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌ به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ ڕێگه‌ی كێبڵه‌وه‌.

  • پێویسته‌ به‌رنامه‌ی  itunes ـت هه‌بێت له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.

  • هێمای مۆبایل له‌ نێو به‌رنامه‌ی itunes له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ت ده‌ر ده‌كه‌وێت و كلیكی بكه‌.

http://www.webchinupload.com/f/2016-09/98fc07cece7a0133b483d84fac22b486.png


وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا به‌ ڕێزبه‌ندی ژماره‌ بۆم داناون لێره‌ش بۆتان شی ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فرمانه‌كه‌یدا.

  • This Computer له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خۆیدا.

  • encryption iphone backup واتا ته‌شفیر كردن و پاسۆرد خستنه‌ سه‌ر.

  • back up now هه‌ڵگرتنی زانیاری یه‌ده‌گ.

http://www.webchinupload.com/f/2016-09/7f51c3ecf1708d6967c93e0bee511910.png


encryption iphone backup به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌كه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێت و پاسۆردی له‌سه‌ر نه‌بێت پارێزراو نیت له‌ ئه‌گه‌ری به‌كار هێنانی له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ ئه‌م به‌شه‌ سه‌ح لێبده‌یت و پاسۆردێك دابنێیت كه‌ له‌ بیری نه‌كه‌یت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ئه‌نجام دا و back up now مان كرد، چاوه‌ڕوان ده‌بین تاكوو باك ئه‌په‌كه‌مان به‌ ته‌واوی زه‌خیره‌ ده‌بێت له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كانمان.

چۆن backup بگه‌ڕێنمه‌وه‌ نێو مۆبایله‌كه‌مه‌وه‌؟
ئه‌مه‌ش پرسیارێكی گرنگه‌و زۆر جار ده‌گه‌ڕیین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ لای كۆمه‌ڵێكمانه‌وه‌ كارێكی ئاسانه‌ به‌ڵام خۆی له‌ خۆیدا لای به‌كارهێنه‌ره‌ نوێیه‌كان به‌و چه‌شنه‌ نیه‌ كه‌ لێی ده‌ڕوانن.

http://www.webchinupload.com/f/2016-09/8027f5d2a7ee54e7d9889f1c09ae1a1d.png

وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ دیاره‌ له‌ وێنه‌كه‌دا سه‌ره‌تا كلیك له‌ restore backup ده‌كه‌ین، و له‌ خاڵی دووه‌م گه‌ر هاتوو له‌ باك ئه‌پێك زیاترت هه‌بوو ده‌بێت ئه‌و باك ئه‌په‌ دیاری بكه‌یت كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت، له‌ هه‌نگاوی سێیه‌م دا Restore  بكه‌ و چاوه‌ڕوان به‌ تا كۆتایی دێت.

ئاماده‌كردنی : ڕه‌نجه‌ حسێن

كۆتایی.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

دەستخۆش. تەنیا ئەوەی بۆ پێشنیار دەکەم کە هیچ کاتێک ناوی ئایفۆنەکەت تەنیا ئایفۆن نەبێت، Ranjas iPhone 6s زۆر لە تەنیا وشەی iPhone باشترە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

ئه‌وه‌ی راستی بێت خۆم ئه‌و ماوه‌ خه‌ریكی سیدیا بووم هه‌ر جاره‌و كارێكم له‌سه‌ر تاقی ده‌كرده‌وه‌، له‌ نێو مۆبایله‌كه‌شمدا زۆر گرنگیم به‌ ناو نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا گرنگی زیاتری پێ ده‌ده‌م.
سوپاس بۆ پێشنیاره‌كه‌ت، بابه‌ته‌كه‌ت جوانتر كرد.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

دەست خۆش بەس ماوەیەک پێش ئیستا ویستم پرسیاریک بکەم ئەم بابەتم بینم بیرم کەوتەوە کاتیک backup هەڵئەگرین بە ناوى Ranjas iPhone یان هەر ناویکى تر بیت ئەچێتە کوێوە ؟ ئایە ئەتوانین ئەو backup بە جیا پاشەکەوت بکەین ئەگەر هاتوو itunes یشمان سڕیەوە کۆپیەکى backup لا بمێنێت ؟ دواتر restore backup بکەین ؟ مەبەستەکەم ڕوونە ؟

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

زۆر سوپاس كاك هێدی، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت پاشه‌كه‌وت كردنی كۆپی یه‌ك له‌ كۆپیه‌ یه‌ده‌گه‌كه‌، به‌ڵێ بێگومان ده‌توانیت ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌.
یه‌كه‌م هه‌نگاو دۆزینه‌وه‌ی شوێنی باك ئه‌په‌كه‌مانه‌، كه‌ به‌رنامه‌ی ئایتونس بۆی باك ئه‌پ كردووین.
http://www.webchinupload.com/f/2016-09/ … 50f352.png

بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌زێت نه‌كێشیت به‌ دۆزینه‌وه‌ی ناو نیشانه‌كه‌ی ئه‌م address ـه‌ی من copy بكه‌ و past ـی بكه‌ له‌و شوێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌ست نیشانم كردووه‌، ته‌نها ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بگۆڕه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی من (kurdlook) ـه‌.

C:\Users\kurdlook\AppData\Roaming\Apple Computer\MobileSync\Backup

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هات و ناونیشانه‌كه‌ به‌و شێوه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌بوو یاخود له‌ ئاراسته‌یه‌كی تر بۆی سه‌یڤ كردبویت ده‌توانیت، له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی iBackupBot for iTunesـه‌وه‌، كاری باك ئه‌پ كردن و ڕیستۆر كردنیش ئه‌نجام بده‌یت، هه‌ره‌وه‌ها ئاراسته‌ی شوێنی باك ئه‌پی به‌رنامه‌ی ئایتونس ـیشت پێ ده‌ڵێت و زۆر كاری گرینگی تر كه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانیدا پێی ئاشنا ده‌بیت، ڕه‌نگه‌ ڕێگه‌ی تر هه‌بێت به‌ڵام من به‌و شێوه‌یه‌ كاره‌كه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌م.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

دەستت خۆش بیت ، سوپاس بۆ ڕونکردنەوەکەت .

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

سلاو،

پرسیاریک لەسەر backup باشە من appـکم هەیە بۆ هەڵگرتنى وێنە ئیستا backup هەڵگرتوە لە ناو کۆمپیوتەرەکە ئەتوانم سەیرى وێنەکانى ئەو app کەم ؟

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

كاك هێدی، گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بێت سه‌یری فایله‌كانی نێو باك ئه‌په‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ هه‌لت گرتووه‌، ئه‌وا نه‌خێر ناتوانیت هه‌ر بۆ بیر كردنه‌وه‌ گه‌ر بیرێكی لێ بكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا backup هه‌ڵده‌گرین به‌و نیازه‌ هه‌ڵی ده‌گرین كه‌ فایل و زانیارییه‌كانمان نه‌فه‌وتێن و گرینگن، كه‌ تۆ encryption ـیشت كرد مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستی كه‌سی نه‌گاتێ له‌ كاتێكدا ئه‌و لاپتۆپه‌ له‌ به‌رده‌ستی كه‌سێكی تر بێت یان باك ئه‌په‌كه‌ت ده‌ستی كه‌سێكی تر بكه‌وێت، گه‌ر بێت و هه‌ر كه‌سه‌و به‌ خواستی خۆی فایله‌كانی ناوه‌وه‌ی ببینێت كه‌واته‌ چ كه‌ڵكێكت بینی له‌م باك ئه‌په‌؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

بەڵى ئەوە مەبەستەکەى من بوو پیویستیم بە چەند ڕەسمیک هەبوو لەو backup هەیە وتم ئەگەر بکریت ئەوا بۆ backup بکەمەوە ، دەستت خۆش .

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

Ranja Hseen نووسی:

كاك هێدی، گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بێت سه‌یری فایله‌كانی نێو باك ئه‌په‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ هه‌لت گرتووه‌، ئه‌وا نه‌خێر ناتوانیت هه‌ر بۆ بیر كردنه‌وه‌ گه‌ر بیرێكی لێ بكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا backup هه‌ڵده‌گرین به‌و نیازه‌ هه‌ڵی ده‌گرین كه‌ فایل و زانیارییه‌كانمان نه‌فه‌وتێن و گرینگن، كه‌ تۆ encryption ـیشت كرد مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستی كه‌سی نه‌گاتێ له‌ كاتێكدا ئه‌و لاپتۆپه‌ له‌ به‌رده‌ستی كه‌سێكی تر بێت یان باك ئه‌په‌كه‌ت ده‌ستی كه‌سێكی تر بكه‌وێت، گه‌ر بێت و هه‌ر كه‌سه‌و به‌ خواستی خۆی فایله‌كانی ناوه‌وه‌ی ببینێت كه‌واته‌ چ كه‌ڵكێكت بینی له‌م باك ئه‌په‌؟

کاک ڕەنجە، کردنەوەی Backup ـەکانی iTunes زۆر ئاسانە و زۆرینەی پرۆگرامەکانی کارکردن لەگەڵ Backup ئەو کارە دەکەن.
بۆ نموونە،
http://www.iphonebackupextractor.com

https://www.google.se/search?btnG=1& … sAH0rLKwDA

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

سوپاس بۆ تۆ كاك هێدی، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی من بۆ ئه‌وه‌ بوو له‌ كاتێكدا ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بێت فایله‌كانت و وێنه‌كانت ببینرێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌.

سوپاس بۆ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ت كاك ئاسۆ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من نه‌م زانیبوو كه‌ شتێكی وا هه‌بێت smile به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه‌ی من كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ نوسیم بۆ كه‌سانێك بوو كه‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت وێنه‌ و زانیاری نێو باك ئه‌په‌كه‌یان ده‌ر بهێنرێت smile
هه‌ر وه‌كوو چۆن ئێستا باك ئه‌پێكم هه‌یه‌و پاسۆرده‌كه‌یم بیر چووه‌ و بۆم ناكرێته‌وه‌ و زانیارییه‌كانیشی دیار ناكه‌وێ تا پاسۆرده‌كه‌ی نه‌زانی sad

http://www.webchinupload.com/f/2016-10/675061820e8551537a8316b6a941c03d.png

به‌ هه‌ر حاڵ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌م زانیارییانه‌ سوودمه‌ند بووبن ان شاءالله.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

ئاسۆ نادری نووسی:
Ranja Hseen نووسی:

كاك هێدی، گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بێت سه‌یری فایله‌كانی نێو باك ئه‌په‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ هه‌لت گرتووه‌، ئه‌وا نه‌خێر ناتوانیت هه‌ر بۆ بیر كردنه‌وه‌ گه‌ر بیرێكی لێ بكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا backup هه‌ڵده‌گرین به‌و نیازه‌ هه‌ڵی ده‌گرین كه‌ فایل و زانیارییه‌كانمان نه‌فه‌وتێن و گرینگن، كه‌ تۆ encryption ـیشت كرد مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستی كه‌سی نه‌گاتێ له‌ كاتێكدا ئه‌و لاپتۆپه‌ له‌ به‌رده‌ستی كه‌سێكی تر بێت یان باك ئه‌په‌كه‌ت ده‌ستی كه‌سێكی تر بكه‌وێت، گه‌ر بێت و هه‌ر كه‌سه‌و به‌ خواستی خۆی فایله‌كانی ناوه‌وه‌ی ببینێت كه‌واته‌ چ كه‌ڵكێكت بینی له‌م باك ئه‌په‌؟

کاک ڕەنجە، کردنەوەی Backup ـەکانی iTunes زۆر ئاسانە و زۆرینەی پرۆگرامەکانی کارکردن لەگەڵ Backup ئەو کارە دەکەن.
بۆ نموونە،
http://www.iphonebackupextractor.com

https://www.google.se/search?btnG=1& … sAH0rLKwDA

کاک ئاسۆ ئیستا من پرۆگرامیکم هەیە بە ناوىkeepsafe  ئەتوانم بەس ئەو پرۆگرامە بکەنەوە ؟

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

کاک هێدی پرۆگرامەکەت لە بەردەستە، بۆ تاقی ناکەیتەوە؟ من چۆن بزانم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

ئاسۆ نادری نووسی:

کاک هێدی پرۆگرامەکەت لە بەردەستە، بۆ تاقی ناکەیتەوە؟ من چۆن بزانم.

ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو وەک زانیارى پرسیارم کرد وتم بزانم ئەتوانى بە تەنها پرۆگرامیک بشکێنیت من لە نووسینەکەى تۆ وا تێگەیشتم کە بەس ئەتوانى backup بشکینیت .

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

کاک هێدی ئەو پرۆگرامانە تەنیا لە کاتێکدا کار دەکەن کە خۆت وشەی نهێنی بزانیت. ئەگەر نەیزانیت دەبێت Brute Force بکرێت، ئەو پرۆسەیەش لە بیر بکەیت باشترە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

كاك هێدی، پرۆگرامه‌كه‌م تاقی كرده‌وه‌، جگه‌ له‌ فایلی نێو ئه‌پلیكه‌یشنه‌ سه‌ره‌كیه‌كان هیچی تری پیشان نه‌یا، ئه‌توانی خۆشت تاقی بكه‌یته‌وه‌ و زیاتر دڵنیا بیته‌وه‌.
http://www.webchinupload.com/f/2016-10/ … ac3cb3.png

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

Ranja Hseen نووسی:

كاك هێدی، پرۆگرامه‌كه‌م تاقی كرده‌وه‌، جگه‌ له‌ فایلی نێو ئه‌پلیكه‌یشنه‌ سه‌ره‌كیه‌كان هیچی تری پیشان نه‌یا، ئه‌توانی خۆشت تاقی بكه‌یته‌وه‌ و زیاتر دڵنیا بیته‌وه‌.
http://www.webchinupload.com/f/2016-10/ … ac3cb3.png

نانا پرۆگرامەکانى تریشت نیشان ئەدات هانووسراوە app view هەموویت نیشان ئەدات بەس کاتیک ئەمەویت Extract بکەم سەرکەوتوو نامیم هەوڵ ئەدەم پرۆگرامیکى تر دا بەزینم بۆ ئەو کارە .

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

هەروەها ئەو پرۆگرامانە بۆ کردنەوەی Backup ی iTunes / iCloud ـە، نەک قووڵبوونەوە لە پرۆگرامەکان کە خۆت داتمەزراندوون، لەوانەیە ئامرازی تر هەبێت بۆ ئەو کارە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتیی دەبێت ئەو مەسەلە لەگەڵ سەپۆرتی ئەپەکە خۆیان تاوتوێ بکەیت کە چۆن زانیارییەکان پاشەکەوت دەکەن. لەوانەیە وێنەکان نێردرابێتە سەر سێرڤەری لای خۆیان و بتوانیت بە هەژمارت لەوێوە بیگەڕێنیتەوە.

سیستەمی پاراستن لە iOS ئەوەندە لاواز نییە هەر کەسە/ئەپێک بتوانێت زانیاری ئەپێکی دیکە ببینێت بە ئەو ئاسانییە، Sandboxing ی هەیە کە زانیاریی ئەپەکان لە یەکتر جیا دەکەنەوە و دەپارێزن.

من ئێستا بە هەموو بابەتەکەدا چووم و بینیم باسەکەتان  لەسەر چییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ وێنه‌

کاک ئاسۆ تەنها ٤ فۆلدەر ئەشکینیت وەک بەڕێزت وتت ڕەنگە پرۆگرامیکى تر ئەو کارە بکات چونکە ئەو app خۆم دام بەزاندوە .
http://www.webchinupload.com/f/2016-10/439453cc7328ae7e216fb58a1584d265.png