بابهت: موبایلى گەلاکسى دۆس هەلنابیت
ناچیتە ناو بەرنامەوە تەنها لۆگۆى سامسونگ پیشان دەدات کاتێ داى دەگرسێنى ئیتر ناچیتە ناو بە رنامەوە لەخۆیەوە واى لیهاتووە چارەسەرى چییە
مەکۆکانی وێبچن » مۆبایل و تابلێت » موبایلى گەلاکسى دۆس هەلنابیت
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
ناچیتە ناو بەرنامەوە تەنها لۆگۆى سامسونگ پیشان دەدات کاتێ داى دەگرسێنى ئیتر ناچیتە ناو بە رنامەوە لەخۆیەوە واى لیهاتووە چارەسەرى چییە
رۆت کراوە ؟
ناوالله برام
شیت بوم بە دەستییە هەزار جار رسێتم کرد هەر دایدەگرسێنى دەچیتە سەر samsung ئیتر دەوەستێ ناچیتە ژورەوە
گەلاکسى دۆس چییە؟ بۆ ناوی درووست نانووسیت تا بتوانین بە کەمترین فیڕۆدانی کات وەڵامت بۆ بنووسین.
چ جۆرێكه ؟ مۆدێلهكهى بنوسه
ئەم مۆدیلە یە
samsung duos model sm-g7102
http://www.webchinupload.com/f/2016-10/ … 773ff7.JPG
برام ئەوە دیارە سیستەمی ڕۆیوە جا بەهەر هۆکارێك بێت ، بۆیە پێویستە سیستەمی لێ بدەیتەوە،
لێرەوە سیستەمی مۆبایلەکەت داونلۆد بکە سیستەمی مۆبایلەکەی تۆیە:
http://updato.com/firmware-archive-sele … C47A44B7B2
دواتر گەر داونلۆدت کرد پێویستە لە ڕێگەی پڕۆگرامی Odin سیستەمی لێ بدەیتەوە،
لێرەوە پڕۆگرامی Odin داوانلۆد بکە : http://odindownload.com/download/Odin_v3.09.zip
ئینجا مۆبایلەکەت بکوژێنەوە جا پاتریەکەی دەربهێنێت یان بە دوگمە،
دواتر پێویستە مۆبایلەکەت بخەیتە باری Download Modeئەویش لەڕێگەی لێدانی هەر سێ دوگمەی
دەنگ نزمکردنەوە (volume down) + دوگمەی سەرەتا (home button) + دوگمەی کوژانەوە (Power off)
دواتر کە هاتە ئەو بەشەوە بە کێبڵێك کۆنێکتی دەکەی و لە AP ئەو فایلە دیاری بکە کە لەسەرەوە بۆتم دانا بەڵام پاش دەرهێنان لە زیپ
دواتر ستارت بکە و چاوەڕێ بکە تا تەواو دەبێت ،
کە تەواو بوو کێشەکەت چارە دەبێت گەر هەر جام بوو فۆڕماتێکی بکە و کێشەت نامێنێت.
کاک گۆڤار ئەوانەم ئەنجام دا کەتۆ وتت کەوتۆتە سەر داونلۆدەکە بەس رەبت نابێ بە کۆمپیتەر وەک چۆن بلێى موبایل کوژابیتەوە رەبت نابێ ئاوایە
یان کیبلی رەبتەکەت بگۆرە یان بە کۆمپیوتەریکی تر تاقی بکەرەوە کردارەکان
برام کیبلم گۆرى بەس رەبت نابێ ئیوەى
ئەبێ ریگەى تر هەبێ؟
برام پێویستە تەعریفاتی سامسۆنگ دابەزێنیت : http://samsungusbdriver.com/wp-content/ … 5.60.0.zip
كاك گۆڤار ئەوەشم دابەزاند هەر رەبت نابێ پێیەوە
ئەم هەنگاوەی خوارەوە شتەکانی نێو تەلەفۆنەکەت دەسڕێتەوە. بۆیە ئاگاداربە پێش جێبەجێ کردنی.
تەلەفۆنەکە بکوژێنەوە. باترییەکەی دەربهێنە بۆ ماوەی ٥ خوولەک.
باترییەکەی تێبخەرەوە و.
پەنجەت بنێ بەسەر Volume Up لە هەمان کاتدا Home و دواتر پەنجە بنێ بە Power (پەنجەت لەسەر هەموو دووگمەکان ڕابگرە پێکەوە تا لۆگۆی سامسۆنگ دەردەکەوێت، لەو کاتەدا دووگمەی Power ئازاد بکە، بەڵام بەردەوامبە لە ئەوانی دیکە).
دەچیتە نێو Recovery Mode.
لەوێدا Factory Reset / Clear User Data هەڵبژێرە و تەلەفۆنەکەت دووبارە هەڵدەبێتەوە.
بزانە ئەنجامی چی دەبێت.
والله کاک ئاسۆ ئەوەشم کرد هەلنابێ کاتێ هەلدەبێ هەتا لۆگۆکەى سامسونگ دێ ئیتر لەوێ دەوەستێ
چۆن بلێى سیستەمى تیا نەماوە ناکریتەوە
ئەو کاتە تەنیا ODIN چارەسەری دەکات یان بە Box ی تایبەت کە لە دووکانەکان هەیە.
ئەگەر ODIN پێی چارەسەر نەکرا، هەوڵ بدە وەشانێکی دیکەی Firmware بەکار ببەیت، تەنیا یەکجار تاقی مەکەوە هەندێک جار هەیە وەشانە کۆنەکان کار دەکەن و هەندێک جار نوێکان، بۆیە دەبێت تاقی بکەیتەوە.
کاک ئاسۆ odin دابە زاندووە بە لام Firmware دانابەزێ هەرچى دەکەم ئەوکانتەکە دروست نابێ هەتا دایبە زینم
http://www.sammobile.com/firmwares/down … EBPC1_CAC/
کاک ئاسۆ odin دابە زاندووە بە لام Firmware دانابەزێ هەرچى دەکەم ئەوکانتەکە دروست نابێ هەتا دایبە زینم
http://www.sammobile.com/firmwares/down … EBPC1_CAC/
ئەوەیان ئیتر پێویستی بە کاتی خۆتە نەک ئێمە، بگەڕێ بەدوایدا، لە شوێنی دیکە هەیە. کاتێک فایلێکت دەوێت ڕاستەوخۆ ناوی فایلەکە لە گووگڵ بنووسە.
http://samsung-updates.com/device/?id=SM-G7102
http://samsung-updates.com/details/4985 … UBOF1.html
بۆ نموونە فایلی تایبەت بە عێراق ئەوە ناوەکەیەتی،
MID-G7102XXUBOF1-20150805155709.zip
برای خۆم ١٠٠ لەسەد کێشەی تەعریفاتت هەیە کە بێتە داونلۆد مود و کۆنێکت نەبێت ، ئەوەی بۆتم دانا بزانە تەعریفی دەکات یان نا،
گەر هەر چارەی نەکرد من دوکاندارم و تایبەت ئەو ئیشانە دەکەم گەر پێت چارە ناکرێت تا بۆتی چارە بکەم.
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » مۆبایل و تابلێت » موبایلى گەلاکسى دۆس هەلنابیت