بابه‌ت: کێشەی میمۆری لە samsung A5

سڵاوتان لێ بێت
کێشەیەکم هەیە دەمەوێ میمۆری 16 گیگا بەکاربێنم لە مۆبایلی A5 بەڵام ناتوانم هیچ فایلێک کۆپی بکەم یان دروستی بکەم ئەم هەڵە پیشان ئەدات

Failed to create to folder

لەکاتێکدا لەسەر مۆبایلی تر کێشەی نیە
سوپاس بۆ هاوکاری کردنتان

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

بۆ له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ خۆی فۆرماتی ناکه‌یت و تێستی بکه‌یت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

زیاد لە چەند جارێک فۆڕماتم کرد هەمان هەڵە پیشان ئەدات

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

ئه‌گه‌ر کارتێکی تر به‌ هه‌مان قه‌باره‌ تاقی بکه‌یته‌وه‌ ئه‌نجامی چی ده‌بێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

بەهەمان قەبارە تێستم کرد هەمان شت بوو لە کاتێکدا میمۆری 2 گێگام تاقی کردەوە کێشەی نەبوو..دەبێ سەپۆرتی 16 گێگاش بکات پێشتر هەمبوە هیج عەیبی نەبوە بەڵام نازام بۆ نایخوێنێتەوە

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

کاك ڕێباز تەنها لە My Files وایە؟ یان لە ئێکسپلۆرەرەکانی تریش؟

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

ھه‌وڵبه‌ SD Card ـه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ فۆرمات بكه‌یته‌وه‌،
به‌م شێوه‌یه‌ ..

له‌ Settings بچۆره‌ Storage پاشان Unmount SD Card داگره‌ پاشان Format SD card، پاشان Restart بكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی SD Card ـه‌كه‌ دووباره‌ Remount ببێته‌وه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌ت.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

کاک گۆڤار لە هەموو بەرنامەیەک وایە

کاک خەڵات گیان دەست خۆش بەو شێوەش نەیکرد

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

كاك mohamed ده‌ستكارییه‌كی وه‌ڵامه‌كه‌م كرد نازانم ئه‌مه‌یانت تاقی كرده‌وه‌ ؟
ھه‌وڵبه‌ SD Card ـه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ فۆرمات بكه‌یته‌وه‌،
به‌م شێوه‌یه‌ ..
له‌ Settings بچۆره‌ Storage پاشان Unmount SD Card داگره‌ پاشان Format SD card، پاشان Restart بكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی SD Card ـه‌كه‌ دووباره‌ Remount ببێته‌وه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌ت.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

میمیۆریه‌ك به‌كار بهێنه‌ كه‌ بزانیت شتێكى باشه‌ نه‌ك سینى و خراپه‌ هه‌رزانه‌كان بێت . له‌ مۆبایلیكى تر به‌كارى بهێنه‌ بزانه‌ ئیش ده‌كات پاشان بیكه‌ مۆبایله‌كه‌ى خۆته‌وه‌

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: کێشەی میمۆری لە samsung A5

کاک خەڵات گیان هەمان شتم کرد کە وتت بەڵام ئیش ناکات