بابه‌ت: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ماوەیەک پێش ئێستا ئەمەم دروست کرد بۆ شوێنیک پێم باشبوو لێرە دای بنیم بەلکو سودی هەبیت بۆ ئەو کەسانەی سەرتان لەکاردن لە وێب دەتوانن دەست کاری بکەن بۆ رهاتن یان دەتوانرێت باشتربکریت چونکە من زۆر بەسادەی دروستم کردووە

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/ … 54c454.rar

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/0bd24b2a153b21c353b8f6461d27842a.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/c058fafd5e9e1889602d4362cfb628ee.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/f705ae7bc90577dcbfc4235318e9dc41.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/bd74222ff78501d4425dbfb332bd8112.png

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ده‌سته‌كانت خۆشبێت كارێكی زۆر باشت كردووه‌ سه‌ركه‌وتووبیت ئه‌زیزم

به‌ڵام تێبینیه‌ك:
به‌شی گۆرینی وێنه‌ی تیا نیه‌ واته‌ نوێكردنه‌وه‌ی وێنه‌ Update
--------------------

هیچ ڤیدیۆیه‌كت لایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ ؟
بوت ستراپ و php,mysql ؟

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

سوپاس کاک بیلال دەستی تۆش خۆش

-لەراستیدا هەولمدا وێنەکەش بگۆرێت بەلام سەرکەوتوو نەبوو

-هیچ فیدیۆکم لانییە بەلام بە بووت ستراپ هەر شیوازێکت بوێت دەتوانیت دروستی بکەیت

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ده‌ست خۆش برا

به‌ڕێزان شێوازی گۆڕینی وێنه‌ هیچ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ بووتستراپه‌وه‌ چونكه‌ Bootstrap ته‌نها بۆ دیزاینی وێب په‌یجه‌كه‌ت به‌كاردێت له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی تۆ دانیشی و كات به‌ كوشتنی دیزاینه‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌یت بووتستراپ ئه‌وه‌ت بۆ ئاسان ئه‌كات و له‌ كۆڵت ئه‌كاته‌وه‌ به‌شێكی زۆری دیزاینی بۆت كردووه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌ ته‌نها هه‌ندێك گۆڕانی تره‌ كه‌ خۆت مه‌به‌سته‌ ، ئه‌وه‌ی كاری گۆڕینی وێنه‌ ئه‌كات ئه‌و كویریه‌ كه‌ ئه‌ینێریت بۆ داتابه‌یس ، نموونه‌ی ئه‌و كویریه‌ دابنێن بزانین كێشه‌ چیه‌ بۆچی وێنه‌ ناتوانرێت تازه‌ بكرێته‌وه‌ ؟ وێنه‌ش وه‌ك هه‌ر فیڵدێكی دیكه‌ ئاسایه‌ و ئه‌توانرێت به‌و شێوه‌یه‌ی مه‌به‌سته‌ ده‌ستكاری و گۆڕانكاریه‌كان به‌ سه‌ركه‌ووتوویی ئه‌نجام بدرێت

بیرۆکەی updateکردنی وێنە

تۆ فۆرمێکت هەیە چەند خانەیەکی تیایە، ئەتەوێت، گەر وێنەت هەڵبژارد، ئەوا وێنەکە نوێ بکاتەوە، گەر هەڵت نەبژارد، ئەوا وێنەکە دەستکاری نەکات و وێنە کۆنەکە بهێڵێتەوە، لەبەرئەوە، پێویستە خانەی وێنە بپشکنیت، کە ئایا وێنەکە هەڵبژێردراوە یاخود نا، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەم کۆدە بەکاردەبەین:

$filesize = filesize($_FILES["nawi_file"]["tmp_name"]);//lera qabaray file aka war agaryn
            
if($filesize > 0){ //Gar hallbzherdrabet wata qabaray haya, gar halnabjerdrabet wata hich qabarayaky nya kawata hich filek buny nya
    //Lerada krdarakani upload krdn jebaje dakain
}
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

Dlovan نووسی:

کاک بیلال مەبستی شێوازە پێم وابێت مەبستی ستایلکەیە نەک query

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ئاخر كاكه‌ گه‌رمیان منیش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بوو پێویست به‌ ڤیدیۆ ناكات وه‌ك هه‌ر فیڵدێكی تر ئاسایی كرداری Query update به‌كارببه‌

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ده‌ستان خۆشبێت و زۆر سوپاس بۆ ڕوونكردنه‌وه‌كانتان
وه‌ دوو تێبینیش بۆ كاك گه‌رمیان

یه‌كه‌م:
سه‌باره‌ت به‌ فیلدی وێنه‌ له‌ناو داتابه‌یس من به‌ Data Type ی LongBlob  كارده‌كه‌م

وێنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ناو داتابه‌یس

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/bad0dff97778c25f84bdf300a2415b12.png

دووه‌م:
سه‌باره‌ت به‌ Update وا پێویست ئه‌كات كیوری بنوسیت بۆ ئه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بیه‌وێت وێنه‌ش بگۆرێت
پێویست به‌وه‌ ئه‌كات ئه‌و كاره‌ بكات .... وه‌ك رای خۆم چه‌ند داتابه‌یسێكم كردووه‌ داوای وێنه‌ گۆرینیان كردووه‌
به‌ڵام ئه‌لبه‌ته‌ من به‌ ڤیژوه‌ل پرۆگرامین كردومن و شێوازی كیوری هه‌ر كیورییه‌ به‌ڵام من له‌ php بۆ وێنه‌ نازانم چۆنه‌ بۆیه‌ پرسیارم كرد

سوپاس بۆ كاك ڕێنواریش بۆ روونكردنه‌وه‌كه‌ی ... ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م بۆ ته‌واو بكه‌یت ده‌قی كیورییه‌كه‌ له‌وێ بنوسیت چۆنه‌ سوپاست ئه‌كه‌م

if($filesize > 0){ //Gar hallbzherdrabet wata qabaray haya, gar halnabjerdrabet wata hich qabarayaky nya kawata hich filek buny nya
    //Lerada krdarakani upload krdn jebaje dakain
}

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

کاک بیلال هه‌ڵگرتنی وێنه‌ به‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ کارێکی باش نییه‌!
درووست ئه‌وه‌یه‌ که‌ وێنه‌که‌ وه‌ک فایلی ئاسایی له‌ نێو بوخچه‌یه‌کی FTP دابنێیت و له‌ نێو داتابه‌یزدا ته‌نیا ناو و شوێنی وێنه‌که‌ت پاشه‌که‌وت بکه‌یت.

له‌  بابه‌ته‌کانی کاک هه‌ڵکه‌وت زۆر باسمان لێکردووه‌ و نموونه‌ی کۆدیشیان له‌ خۆ گرتووه‌،
https://www.webchin.org/Meko/search.php … er_id=1777

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

ئاسۆ نادری نووسی:

زۆر سوپاس بۆ روونكردنه‌وه‌كه‌ت كاكه‌ ئاسۆ به‌ڵام من نایخه‌مه‌ سه‌ر سێرڤه‌ر ته‌نها له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئه‌بێت
بۆیه‌ به‌و شێویه‌ كردوومه‌

سه‌یری ڤیدیۆیه‌كم كرد به‌ به‌كارهێنانی پرۆسیجه‌ر ئه‌و كاره‌ی كرد و ئه‌و داتا تایپه‌ی بۆ هه‌ڵبژارد
بۆیه‌ منیش ئه‌وه‌م كرد ئه‌گینا راسته‌ ئه‌وه‌ی به‌ریزتان ته‌واوه‌

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

به‌ڵام ده‌زانیت ئه‌وه‌ چه‌نده‌ سه‌رئێشه‌ت بۆ درووست ئه‌کات له‌ داهاتوودا؟ قه‌باره‌ی داتابه‌یزه‌که‌ت له‌خۆڕا گه‌وره‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ باکئاپ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بێتام بێت. Index کردن، خوێندنه‌وه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی داتاکانیش خاوتر ده‌بن.

با له‌سه‌ر سێرڤه‌ریش نه‌بێت، لینک کردن بۆ فایله‌کان وه‌ک هه‌ر فایلێکی دیکه‌ی ئاسایی سیسته‌م هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێت.

من ته‌نیا پێشنیاره‌که‌م پێده‌کرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ئاسۆ نادری نووسی:

به‌ڵام ده‌زانیت ئه‌وه‌ چه‌نده‌ سه‌رئێشه‌ت بۆ درووست ئه‌کات له‌ داهاتوودا؟ قه‌باره‌ی داتابه‌یزه‌که‌ت له‌خۆڕا گه‌وره‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ باکئاپ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بێتام بێت. Index کردن، خوێندنه‌وه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی داتاکانیش خاوتر ده‌بن.

با له‌سه‌ر سێرڤه‌ریش نه‌بێت، لینک کردن بۆ فایله‌کان وه‌ک هه‌ر فایلێکی دیکه‌ی ئاسایی سیسته‌م هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێت.

من ته‌نیا پێشنیاره‌که‌م پێده‌کرێت.

ده‌سته‌كانت خۆشبیت كاكه‌ ئاسۆ گیان سوپاس بۆ وه‌لام و پێشنیازه‌كانت برام
من ته‌نها 200 داتام هه‌یه‌
وه‌ ته‌نهاش له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئیشی پێ ئه‌كرێت

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ڕێنوار نووسی:

بیرۆکەی updateکردنی وێنە

تۆ فۆرمێکت هەیە چەند خانەیەکی تیایە، ئەتەوێت، گەر وێنەت هەڵبژارد، ئەوا وێنەکە نوێ بکاتەوە، گەر هەڵت نەبژارد، ئەوا وێنەکە دەستکاری نەکات و وێنە کۆنەکە بهێڵێتەوە، لەبەرئەوە، پێویستە خانەی وێنە بپشکنیت، کە ئایا وێنەکە هەڵبژێردراوە یاخود نا، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەم کۆدە بەکاردەبەین:

$filesize = filesize($_FILES["nawi_file"]["tmp_name"]);//lera qabaray file aka war agaryn
            
if($filesize > 0){ //Gar hallbzherdrabet wata qabaray haya, gar halnabjerdrabet wata hich qabarayaky nya kawata hich filek buny nya
    //Lerada krdarakani upload krdn jebaje dakain
}

من ویستم هاوشیوەی فیس بووک وێنەکە بگۆرێت کاتیک وێنەکەت هەلبژارد راستەوخۆ بگۆریت بێش ئوەی کلیک لە نوێ کردنەوە بکەیت  ،بەلێ لە برگەی نوێ کردنەوە دەکرێ  وێنەکە برزبکەیتەوە هەروەکوو برگەی فۆرمی تۆماربوون بە هەمان فیلد

وه‌ڵام: دروستکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاری بە php و mysqli و bootstrap

ئەوەی تۆ مەبەستتە، بە ajax ئەکریت

دەست خۆش بێت