بابه‌ت: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

سلاو بەڕێزان من ڕوکاری sevenmag بەکاردەهێنم
لەکۆمپیوتەر کێشەی نیە بەلام کاتێک لەمۆبایل یەکێک لەبابەتەکانم بلاوکرایتەوە نمونە من لەپەیگ بلاوی دەکەمەوە کاتی بەمۆبایل لەخەتی دێیتەنیو بابەتەکە بابەت دەکەوێتە خوارەوەی هەمویان واتا ئەودوشریتەی لەتەنیشتەوە هەن نمونە ئیمە لەفەیسبوکو هتد... ئەوان بەپیش دەکەون
زۆرکەس نامەم بۆدەنێرن دەلێن بۆ بابەتەکەت نابینین
چیبکەم باشە سوپاس
ئەمەش وێنە

http://www.webchinupload.com/f/2016-11/e538a4679f627ef287e7a104d5f415a5.JPG
http://www.webchinupload.com/f/2016-11/605cf847fb98eb680174f9c713d7a9b9.JPG

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

هه‌رچه‌نده‌ لام ڕوون نه‌بوو به‌ ته‌واوی ، به‌ڵام پێویست بوو كه‌ ئه‌و Template ه‌ی به‌كارت بردووه‌ Responsive بووایه‌

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

كێشە لە ڕووكارەكەت دایە.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

Dlovan نووسی:

هه‌رچه‌نده‌ لام ڕوون نه‌بوو به‌ ته‌واوی ، به‌ڵام پێویست بوو كه‌ ئه‌و Template ه‌ی به‌كارت بردووه‌ Responsive بووایه‌

ئایا ئیستاش هیچ حیلاجی نیە؟

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

Ranja Hseen نووسی:

كێشە لە ڕووكارەكەت دایە.

نەخێر برام هیچ کێشە لەڕوکار دانیە خۆی ئاوایە بەلام دەمەوێت وای لێبکەم یەکسەر بابەت لەسەرەوە نیشان بدات

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

ڕووکارەکانی وۆرد پێس وا دیزاین کراون بۆ ئەوماڵپەڕانەیە کە دوورن لەکاری میدیای و هەوڵا و زانیاری زیاتر لەبوواری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەکاردێت بۆیە ڕووکارێک بەکارببە کە بگونجێت لەگەڵ کارەکەت

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

ئەگەر پرسیارەکەت ڕوونتر بکەیت و لینکی ماڵپەڕ دابنێی لەوانەیە بتوانین هاوکاریت بکەین.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

زۆرسوپاس بۆهەموتان  داوای لێبردن ئەگەر پرسیارەکەم ڕون نەبیت
براکەم ئیستا مالپەڕەکەم بەم شێوازەیە
کاتێک بابەتێک دەکەمەوە لەکۆمپیوتەر ئەوا لەلای ڕاست ویجیت هەن لەلای چەپیش ویجیت هەن لەناوەراست ناوەڕۆکی بابەت هەیە
بەلام کاتێک لەمۆبایل دەکەمەوە لەباتی یەکسەر بابەت پیشان بدات ویجیتەکانی ڕاست وچەپ هەمویان نیشان دەدات ئەوجاکە بابەتەکەنیشان دەدات سەردانی کەر وادەزانێت بابەت دانەنراوە نازانم پرسیارەکەم ڕونە یاخود نا
هەروەها ئەمەش مالپەڕەکەم
tgkurd.net

وه‌ڵام: پێویستم بەچارەسەرە لە وۆردپرێس

تکایە کەسێکی شارەزا پێم بلێت سوپاستان دەکەم زۆرپێویستم