1

بابه‌ت: کێشە لە داتاباس

سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش.
من کێشەم هەیە لە کاتی نووسینی زانیاری داتاباس لە هەنگاوەکانی دامەزراندن، من تەواو زانیاریەکان دەنووسم تا دەگاتە هەنگاوی ٤ بە ڵام لەم هەنگاەوەدا بەم شێوەیی کە لە وێنەی خوارەوە دیارە هەڵەیەک ڕوو دەدات! نازانم ئایا کێشەکە لە کوێدایە.
زۆر سوپاستان دەکەم گەر چارەسەریەکەم بۆ بدۆزنەوە، بۆ زانیاری ماڵپەڕەکەم لە one.com کڕیووە.
لەگەڵ ڕێزم


http://www.webchinupload.com/f/2016-12/37f8738d225b2bab5b4167f4c2a9c058.jpg

2 (دەستکاری کراوە: Rawan 2016-12-02 20:00:23)

وه‌ڵام: کێشە لە داتاباس

تەنها وێنەی کێشەکە بەس نیە، زانیاری زیاتر بنووسە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: کێشە لە داتاباس

کێشەکەت لەوەدایە کە ئەو وەشانەی PHP-Fusion لەسەر وەشانی کۆنی PHP نووسراوە، ONE.COM ئێستا وەشانی نوێی PHP لەسەر سێرڤەرەکانی خۆی دامەزراندووە.

چارەسەری ئەوەیە، لە کۆنترۆڵ پانێلی ONE.COM سەیر بکە و بزانە لە هیچ شوێنێک دەتوانیت وەشانی PHP ـەکەت لە ٧ ـەوە دابگریتە ٥؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: کێشە لە داتاباس

کەواتە دەتوانی وەشانەکە بگۆڕی وەک ئەم لینکە.
https://www.one.com/en/support/faq/how- … ion-of-php

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: کێشە لە داتاباس

زۆر سوپاس کاک ئاسۆ  و کاک راوان، پرسیار ئەوەی ئایا گەر بیگۆڕم بۆ ٧ هیچ کاریگەری نابێ لە سەر ئەو سکریپتی ۆردپرێس کە لەسەر سێرڤەری one دا دامەزراندووە؟
زۆر سوپاس

6

وه‌ڵام: کێشە لە داتاباس

واتە تۆ جگە لە PHP Fusion بە جیا وۆرپرێسیشت دامەزراندووە لەسەر هەمان هۆست و دۆمەین؟

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!