بابه‌ت: iphone نەکەم دزراوە ، چارە چى یە ؟

سلاو ،

iphone نەکەم دزراوە چی ڕێگایەک بگرمە بەر ؟ تەنها IMEI لایە جار جار جەرەسى بۆ ئەڕوات و دواتر ئەى کوژێنێتەوە ، ئیستا گومانم بۆ دروست بوە لەوەى کەسەکە ڕەمزى زانیبیت چونکە لە شوێنیک لێم براوە تەنها چەند کەسێک پێکەوە بوین و ڕەسم و ڕەقەم و ڤیدیۆى زۆر تێدایە چى چارە سەرێک هەیە ؟ شوێنى مۆبایل یان هەر ڕێگەیەک بێت بە دەستى بهێنمەوە ؟

سوپاس بۆ هاوکاریتان .

وه‌ڵام: iphone نەکەم دزراوە ، چارە چى یە ؟

ئەگەر Find My iPhone ـت لەسەری چالاک کردبێت و نێتی هەبێت دەتوانیت لەسەر نەخشەی icloud.com بیبینیت، هەرچەند بۆ کوردستان سوودی نییە. لەوە زۆرتر هیچت پێناکرێت وەک گەڕاندنەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: iphone نەکەم دزراوە ، چارە چى یە ؟

براکەم ئەگەر لە کوردستانی ئەتوانیت لە مکافەئە سکاڵا تۆمار بکەیت و لە ماوەی 20 ڕۆژێکدا بۆت ئەهێننەوە ، ساڵی پێشو برادەرێکم ئایفۆن 5s لیدزرا بەیەکەوە ڕۆشتین سکاڵامان تۆمار کرد و لەماوەی 20 ڕۆژدا تەلەفونیان بۆ برادەرەکەم کردو بۆیان دۆزیبویەوەو 4 دەساو دەسی کردوو کە هەر چواریان گیرابوون ،  تەنها imel مۆبایلەکەی پێویستە و هەروەها کەمێک هاتوچۆی ئەوێت بۆ مەحکەمە و شایەتێکی ئەوێت و چی لەتۆ ئەپرسن ئەوەش لەو ئەپرسنەوە کە پێویستە هەردووکتان یەک قسە بکەن ، هەروەها ئەگەر پاکەتی مۆبایلەکەت مابێت زۆر باشترە چونکە ئەیسەلمێنیت کە هی تۆیە .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: iphone نەکەم دزراوە ، چارە چى یە ؟

ئه‌گه‌ر گيمێلت له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌ت داناوه‌ برۆ ناو ئه‌كاونتى گيمێله‌كه‌ت به‌شێكى هه‌يه‌ به‌ناوى find my phone
ئه‌توانى شوێنى مۆبايله‌كه‌ت ديارى بكه‌يت به‌لام له‌وه‌يان هه‌له‌نه‌بم ده‌بێت جيپس چالاك كردبێت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
https://www.youtube.com/watch?v=LuPNzDtAbSg

وه‌ڵام: iphone نەکەم دزراوە ، چارە چى یە ؟

سوپاس بۆ وەڵامەکانتان .