بابه‌ت: Network locked

سڵاو
ئەمڕۆ گالاکسیەکی s6لاچەماوەم کڕی تاقیمکردەوە هیچ کێشەی نەبوو چەندسەعاتێک ئیشم پێکرد بێکەشەبوو بەڵام دواتر سیمکارتەکەم گۆڕی ڕیستارتم پێکرد کاتێک هەڵبۆوە ئەوە هاتە سەر شاشە ، مەبەستی ئەوە مۆبایلەکە بلۆک بووە واتە ئەو مۆبایلە دزەییە ؟

بەهۆی کێشە لە webchin upload وێنەکەنام لەشوێنی تر بارکرد .

https://www.kurdclick.net/up/uploads/png/06df321d94.png
https://www.kurdclick.net/up/uploads/png/f3c7fbeea1.png

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: Network locked

ئاسایی یە،
دەبێت ژمارەی IMEI ــی مۆبایلەکە بنووسی لەو شوێنەی باسی کۆدەکە دەکات، بەلام بەر لە نووسینی تکایە دلنیا بە کە دەبێت وای فای و Airplane mode  کواژابنەوە.

بۆ دۆزینەوە IMEI سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە
https://www.youtube.com/watch?v=fmqmgXsonwM

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: Network locked

Network Locked مانای ئەوەیە تەلەفۆن جۆکەر نییە،  پێویستە بیکەیتەوە.

لە دووکانەکانی مۆبایل بە ئاسانی چارەسەری دەکەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Network locked

وەك کاك ئاسۆ باسی کرد ، ئەم مۆبایلە گەر جۆکەر بوبێت ئەواو جۆکەری ڕۆیوە و پێویستە جۆکەری بکەیتەوە لای دوکاندارەکان زۆربەی کات ئەم کارە لەڕێگەی بۆکسەوە دەکرێت.

وه‌ڵام: Network locked

کاک ئاسۆ و کاک گۆڤار بەدەستی خۆم سیمکارتی three و lyca م تێکرد ئیشی پێکرد چەند سەعاتێک سیمکارتی three تیابوو ئینتەرنێتم پێکرد تەلەفونم پێکرد لەدوای یەک ڕیستارت چۆن جۆکەر نامێنێت شتی وا ئەبێت !!!

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: Network locked

کاک ڕەوەند بەوشێوەیە نایکاتەوە ، کاک ئاسۆ بەرنامەیەک لەمۆبایلەکەدایە بەناوی lookout ئایا ئەوە تایبەت نیە بەکردنەوەی بەکردنەوە  :http://www.webchinupload.com/f/2016-12/a74db342eaf025d02f7c4271e9d143cc.pnghttp://www.webchinupload.com/f/2016-12/8925a6e5dcc7a339a9822afc76245427.png
http://www.webchinupload.com/f/2016-12/be29331266552873fbbab824b82b4117.png

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: Network locked

بردم بۆ دوکانێکی مۆبایل و وەک کاک ئاسۆ وتی جۆکەرەکەی نەمابوو دووبارە جۆکەی کردەوە کێشەی نەما .

سوپاس بۆ هەمووتان

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک